27 . ڕەزبەر . 2726
سەرەکیهەواڵڕاپۆرتوتووێژکۆحەفتەوتارھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژوو کولتووروەرزشکورتەهەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

عارف باوەجانی دوو پۆستی نێودەوڵەتیی گرنگی وەرگرت

عارف باوەجانی دوو پۆستی نێودەوڵەتیی گرنگی وەرگرت
25 . ڕەزبەر . 2726

عارف باوەجانی، دوو پۆستی نێودەوڵەتیی گرنگی لە جووڵانەوەی ئیبراهیمی وەرگرت.

 عارف باوەجانی، سەرۆکی گشتیی پارتی سەربەستیی کوردستان و هەڵگری ڕەگەزنامەی نۆروێژ، لە جووڵانەوەی ئیبراهیمی، وەک سەرۆکی لقی نۆروێژی ئەو جووڵانەوەیە و هاوکات ڕاوێژکاری "تۆم وێنگەر"، بەڕێوەبەری گشتیی جووڵانەوەکە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دیاری کرا و بەفەرمی کارەکانی دەست پێ کردووە.
باوەجانی لەم بارەیەوە بە "ڕۆژهەڵات نیوز"ی ڕاگەیاند: جووڵانەوەکە لە ١٤ وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان لق و بنکەی هەیە و یەکەم جارە کوردێک بەرپرسیارەتی و  بەتایبەت پۆستی سەرۆکی لێقک وەر دەگرێت، هەروەها بۆ یەکەم جاریشە ڕاوێژکاری تایبەت بە کاروباری پێوەندیدار بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو جووڵانەوەیە دیاری کراوە، ئەمەش کاریگەریی ئەرێنی و باشی بۆ شۆڕشی ڕزگاریخوازیی کوردستان و نەتەوەکەمان دەبێت.
هەروەها لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەش کرد کە وەرگرتنی ئەم دوو پۆستە و بەتایبەت گرنگیدان بە پرسی کوردستان و دیاریکردنی ڕاوێژکاری تایبەت بۆ کاروباری پێوەندیدار بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئاکامی هەوڵ و تێکۆشان و کارکردنی ٢٠ ساڵەی بەڕێزیانە لەگەڵ ئەو جووڵانەوەیەدا.
دانا ئەحمەدی، ناسراو بە عارف باوەجانی، ساڵی ٢٧٠٦ی کوردی (٢٠٠٦ ز.) لەگەڵ کۆمەڵێک کەسایەتیی تری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پارتی سەربەستیی کوردستانیان دامەزراندووە و هەنووکە جیا لەوەی سەرۆکی ئەو پارتەیە، ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵیشە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا چالاکیی دیپلۆماسی دەکات و لە چەند ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی سیاسی و دیپلۆماسێدا ئەندامێکی چالاکە.
جووڵانەوەی ئیبراهیمی دەستپێشخەرییەکی جیهانییە کە لە ڕێککەوتننامەکانی ئیبراهیمەوە ئیلهام وەرگیراوە و پشتی بە میراتی هاوبەشی ئایینە ئیبراهیمییەکان بەستووە. ئامانجی ئەم جووڵانەوەیە دروستکردنی پردی پێوەندیی بەردەوامە لە ڕێگەی گفتوگۆ، هاوکاری و ئاشتی لەنێوان ئایینەکانی مەسیحی، جوولەکە و ئیسلام و باوەڕدارانی ئەو ئایینانە لە جیهاندا.