23 . گەلاوێژ . 2726
سەرەکیهەواڵڕاپۆرتوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژوو کولتووروەرزشکورتەهەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

بنێست: گوشارێک بۆ ئێران دەهێنین، لە مێژوودا نموونەی نەبووبێت

بنێست: گوشارێک بۆ ئێران دەهێنین، لە مێژوودا نموونەی نەبووبێت
23 . گەلاوێژ . 2726

وەزیری خەزێنەری ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە ٢٢ی گەڵاوێژ رایگەیاند، ئەمریکا دەیهەوێ گوشارێکی ئابوور بۆ ئێران بهێنێت کە لە مێژوودا نموونەی نەبووبێت.

بنێست کە قسەی بۆ بەرنامەی «راب شمیت» لە کەناڵی نیوزمەکس دەکرد، رایگەیاند:" لە هەفتەی داهاتوودا چاوەرێی هەواڵی زیاتر بن، چونکە دەمانهەوێ کارگەلێک بەرامبەر ئێران بکەین، لەمێژووی دوورەپەرێزکردنی ئابووری وڵاتێک نموونەی نەبووبێت."

وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، گوشارەکان لە رێگەی پەراوێزخستنی ئابووری ئیران و هاوکات بەردەوامبوون لە گەمارۆی دەریایی لە گەروی هۆرمۆز دەبێت، ئەو گەمارۆیەی کە رێگەی لە هاتووچۆی کەشتییەکان بۆ ئێران گرتووە.

دۆناڵد ترامپ،، سەرۆککۆماری ئەمریکاش رۆژی یەکشەممە بە پەیامنێری ئەکسیوسی راگەیاندبوو:" ئێمە بەبێدەنگی دەچینە پێش، ئێمە تەنیا نیوە گفتوگۆیەکمان هەیە، ئێمە خەریکین سەیری ئێران دەکەین، کە هەڵاوسانێکی گەورەیان هەیەو هیچ پولێکیشیان نیە."

ئەو گوشارە ئابووریانە لە کاتێکدایە، براد کوپەر فەرماندەی سێنتکام لەو چەند رۆژەدا سەردانی ئیسرائیلی کردووە، کەنالی ١٣ی ئیسرائیل ئاشکرایکردووە، براد کۆپەر پێیوابووە هێرشی بەرفراوانی سەربازی بۆ سەر ئێران بژاردەیەکی بەهێزەو داوای لە حکومەتی ئیسرائیل کردووە، ئامادەیی خۆیان بپارێزن. هاوکات کوپەر رۆژی پێنجشەممەش سەردانی عەرەبستانی کردووەو لەگەڵ محەمەد بن سەڵمان کۆبووەتەوە.