16 . گەلاوێژ . 2726
سەرەکیهەواڵڕاپۆرتوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژوو کولتووروەرزشکورتەهەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئێران: کۆتایی بە سەرکوتکردنی کورد و بەلوچ بهێنن

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئێران: کۆتایی بە سەرکوتکردنی کورد و بەلوچ بهێنن
15 . گەلاوێژ . 2726

ریپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرکوتکردنی کەمینە نەتەوەکان لە ئێران و بەتایبەت کورد و بەلوچ نیگەرانن. ئەوان دەڵێن دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی، ئەشکەنجە و لەسێدارەدانی کورد و بەلوچەکان لە ئێران زیادیکردووە.

ئەمرۆ پێنجشەممە ١٥ی گەڵاوێژ ریپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیاند، رێژەی سەرکوتکردنی کەمینە نەتەوەییەکان لە چەند مانگی رابردوو لە ئێران زیادیکردووە. لە بەیاننامەکەدا هاتووە، هەزاران کەس دەستبەسەر کراون، زۆربەی دەستبەسەرکراوان بۆ ئەوەی دانپێدانانی زۆرەملێیان لێوەربگیرێت، بەتووندی ئەشکەنجە دراون. 

لە بەیاننامەی ریپۆرتەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی، سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بە ئەنگێزەی سیاسیی بەرامبەر کورد و بەلوچەکان زیادیکردووە. بەپێی بەیاننامەکە کورد و بەلوچەکان زۆر جاران لە سەر بنەمای تاوانی کوڵی و ئاڵوزی و نادیار دەستبەسەر دەکرێن و پەیوەستیش دەکرێن بە ئاسایشی نەتەوەیی. 

بەپێی بیاننامەکە تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٦-دا لانیکەم ٢٤ بەلوچ و ٢٢ کورد لەسێدارە دراون و ژمارەیەکی دیکەش مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە. ریپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات، پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بن و کۆتایی بە پێشێڵکاری مافی کەمینە نەتەوەییەکان بهێنن.