23 . سەرماوەز . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

دکتور مەسعوود رۆستەمی: دەبێ باس لە تەمەدوونی کوردستانی بکەین

دکتور مەسعوود رۆستەمی: دەبێ باس لە تەمەدوونی کوردستانی بکەین
5 . خاکەلێوە . 2724


میوانی ئەمجارەی بەراشکاوی رۆژهەڵات نیوز، دکتور مەسعوود رۆستەمی بوو. ئەو یەکێک لەو نوخبەو چاودێرە سیاسیانەی رۆژهەڵاتی کوردستانە، کە بۆچوونەکانی بەردەوام مشومڕی لێدەکەوێتەوە، لەو چاوپێکەوتنەدا بەڕاشکاوی وەڵامی پرسیارەکانی رۆژهەڵات نیوزی دایەوە.

دکتور مەسعوود رۆستەمی، پێیوایە لە یەک ساڵی رابردوودا کە ساڵی دوای خۆپێشاندانەکانی شۆرشی ژینا بوو، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، تووشی جۆرێک لە قەیرانی شوناس لە رێباز و کردار بوو. بەرای ئەو بەدەنی حدکا بەشی زۆری سەربەخۆییخوازە، بەڵام حیزبەکە لەچوارچێوەی ئێران و هەندێک کات زیاتر لەپێویستیش نەرمی دەنوێنێ. هەربۆیە نەیتوانی لەرووی سیاسی رۆڵێکی ئەوتۆ بگێرێت.
سەبارەت بە کۆمەڵەش، کە مەبەستی دکتور مەسعوود رۆستەمی، کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانە، پێیوایە کە ئەو حیزبە بەدوو بنەمای داخوازی لانیکەم و تەکەسور یان فڕەیی سیاسەتی کردووەو ئەگەرچی کەموکوڕی هەبووە، بەڵام باشتر یاری کردووە. ئەو کە سەرەتا بە یەکێک لەو کەسانە دەناسرا یان لانیکەم وا وێنا دەکرا کە ئاگاداری مەنشووری مەهسایە، بەڵام لە بەرنامەی بەڕاشکاوی رۆژهەڵات نیوز ئەوەی رەتکردەوە، بەڵام پێشی وانیە کە کۆمەڵە کە تێیدا بەشدار بووە، خیانەتی کردووە. دکتور رۆستەمی دەڵێ هەر لەسەرەتاوە پێی باش بووە کە کۆمەڵەو دیموکرات یان بەیەکەوە بەشداری بکەن، یان هیچیان نەیکەن. 
سەبارەت بە پرسی سەربەخۆییخوازیش دکتور رۆستەمی پێیوایە ئەو باسانەی کە لەو چەند ساڵە دەکرێن، زۆرتر دروشمن. بەرای ئەو زۆرینەی رەهای کوردستانیان سەربەخۆیی خوازن، ئێستا باسکردنی نوێ نیە، بەڵکوو دەبێ ئەوانەی باسی سەربەخۆیی دەکەن، دەبێ رێگاو میکانیزمەکانی سەربەخۆی باس بکەن. ئەو پێیوایە ئەگەر سەربەخۆیی موومکینە، ئەوانەی باسی دەکەن بۆ رایناگەیەنن؟ 

کۆی چاوپێکەوتنی بەڕاشکاوی رۆژهەڵات نیوز لەگەڵ دکتور مەسعوود رۆستەمی دەتوانن لە یوتیوبی رۆژهەڵات نیوز لە لینکی خوارێ سەیر بکەن: