دوای ئەوەی لە چەندین یاریگای تۆپی پێ لە پارێزگاکانی ئوورمیە و ئازەربایجانی رۆژهەڵات دروشم لەدژی کوردەکان درا و داوای پاکتاوکردنی کوردەکانی ئوورمیەیان دەکرد، دکتور فەراز فیروز پارێزەر و یاساناسی نێودەوڵەتی بە بەڵگەو دێکیۆمێنت سکاڵایەکی لەدژی گوتنەوەی دروشمی هاندان بۆ پاکتاوکردنی کوردەکان لە یاریگاکانی ئێران بۆ فیفا نارد. فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) لەسەر بنەمای ئەو سکاڵایە لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردوووە. د. فەراز فیروزی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژهەڵات نیوز باس لە دۆسییەکە و پرۆسەی ناردنی سکاڵاکە دەکات. کۆی چاوپێکەوتنەکە لە یوتیوبی رۆژهەڵات نیوز سەیر بکەن: