دکتور حوسێن ئەحمەدی نیاز یاساناس و پارێزەری کورد لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژهەڵات نیوز باس لە یاسا دژە ژنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات. ئەحمەدی نیاز لە وەڵامی پرسیارەکانی سەیران مەنووچێهری بە وردی یاساکان شیدەکاتەوەو دەڵێ لە بنەڕەتدا یاساکانی ئێران دژی ژنانن. هەر بۆیە لەهیچ حاڵەتێکدا ناتوانن هیچ سوودێکیان بۆ ژنان هەبێت. ئەو پارێزەرە لە چاوپێکەوتنەکەی رۆژهەڵات نیوز-دا باس لە دۆخی کارەساتباری ژنان لەژێر سێبەری یاساکانی ئەو وڵاتە دەکات و دەڵێ تووندووتیژی بەرامبەر ژنان لە ئێران بە یاسایی کراوە، هەربۆیە خودی تووندووتیژییەکە بە سیستماتیک کراوە. دکتور ئەحمەدی نیاز چەندین نموونەو دۆسییە باس دەکات کە خۆی راستەوخۆی لەگەڵیان رووبەروو بووەو تێیاندا کارەساتی گەورە بەسەر ژنان هاتووە. کۆی چاوپێکەوتنەکە لە یوتیوبی رۆژهەڵات نیوز-دا سەیر بکەن: