حەسەن شەریعەتمەداری چاڵاکوانی سیاسیی و بەرپرسی پێشووی شۆرای میللی گوزار لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژهەڵات نیوز باس لە دۆخی ئۆپۆزسیۆنی ئێران و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حیزبەکانی کوردستان دەکات. شەریعەتمەداری لە بەشێک لە چاوپێکەوتنەکەدا باس لە پلاتفۆرمێک دەکات کە ئامادەیان کردووەو ژمارەیەک لایەنی کوردیش تێیدا بەشدارن و باس لە دەورانی گوزار و هاوکات دۆخی دوای نەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات. حەسەن شەریعەتمەداری لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژهەڵات نیوز-دا رەتیدەکاتەوە کە کوردەکان نەتەوە بن و دەڵێ: "ملت" نداریم و همە "ملیت" هستند. کۆی چاوپێکەوتنەکە بە زمانی فارسی لە یوتیوبی رۆژهەڵات نیوز سەیر بکەن: