Weather widget for website

بێهرووز بووچانی: قوربانی نەبووم، خەباتگێر بووم و شەڕم کردووە

19.02.2024 13:49:42
بێهرووز بووچانی: قوربانی نەبووم، خەباتگێر بووم و شەڕم کردووە

بێهرووز بووچانی: قوربانی نەبووم، خەباتگێر بووم و شەڕم کردووە

سەرچاوە: گاردییەن

وەرگێران: رۆژهەڵات نیوز

لەهەموو ئەو ساڵانەی بێهرووز بووچانی لە زیندانی ئۆسترالیا لە دوورگەی مانووس بووە، خەونەکەی وەکوو خۆی ماوەتەوە. ئەو باس لە رۆیشتن بەسەر شەقامەکاندا دەکات. لە شەقامەکانی ویڵنگتۆن بووچانی بەدەستێکییەوە قاوەو بە دەستەکەی دیکەیەوە جگەرەیەک هەیە، ئەوەش جۆرێک هاوسەنگییە. ئەو دەڵێ ئەوە بەشێکە لە ناسنامەی من. باشترین پێناسەش بۆ ئەو ئەوەیە کە :"پیاوێکە هەمیشە بەپێ دەروات."

دوای ئەوەی لەسەر بارودۆخی پەنابەران لە زیندانەکانی ئۆسترالیا دەستی بەنووسین کرد، هەرزوو لە رۆژنامەکانی جیهان بڵاوکرایەوە، بووچانی بوو بە رووخساری ناسراوی ئەو کەسانەی کە دەستگیرکرابوون. بەڵام ئێستا لە ویلنگتۆنی پایتەختی نیۆزیلەندا لەماڵێکدا دەژیت، بووچانی ئیتر ئەو پیاوە نیە کە لەزیندانی مانوسە. ئەو وەکوو پەیامنێرێک لێکۆڵینەوەی لەسەر کوردەکان لە ئێران کردووە، لە دوورگەی مانوسیش ئەو کارەی هەر کردووە. هەربۆیە دوای ئەوەی لە زیندانی ناو دوورگەکەوە گەیشتە نیۆزیلەند، لە کارەکەی هەر بەردەوام بوو.

بووچانی دەڵێ:"جارێکیتر رێگەی خۆمم لە نووسینەکاندا دۆزیەوە." واتە: نووسین نەک وەکوو ئەو شوێنەی لێی هەڵبێی، یان پشتی پێببەستیت، بەڵکوو نووسین وەکوو ژیان وایە. ئەو دەڵێ لەرێگەی نووسینەوە خەڵکم ناسی. بە باوەری بووچانی نووسین و لەماڵ چوونەدەرەوە پەیوەندییەکی زۆریان بەیەکەوە هەیە، لەگەڵ ئەوەش ئەو دیسیپلینە لەنووسیندا تەمبەڵم دەکات. بووچانی شۆفێری ناکات، بۆ ئەو شوێنانەی کە مەوداکەی چەند کاتژمێریش بێت، ئەوا بە پێ دەروات. تەنانەت لە زستانە بەناوبانگەکانی ویلینگتۆۆنیشدا هەر بەپێ دەروات.

زۆر جاران گۆرانی دەڵێت، جارێکیان پیاوێکی کورد گوێی لەگۆرانییەکانی بووچانی بوو، ئەوە تاکە جار بوو کە کەسێکی دیکەی کوردی لە وێلینگتۆن دیتبێت. دەشڵێ: "پێموایە زۆر کەس لە ناوەندی شار ناناسم، بەڵام من دەیانناسم و لەمێشکمدا چیرۆکیان لەسەر دروستدەکەم."

چوار ساڵ لەمەوبەر بووچانی کاتێک لە دەریای ئۆسترالیا دەستبەسەرکرابوو، بۆ بەشداری لە فێستیڤالێکی نووسەراندا چووە، نیۆزیلەند، هەر لەوێش مافی پەنابەری وەرگرت. ئەو پێشتر ئازارەکانی پەنابەرانی لە دوورگەکانی ئۆسترالیا بە مۆبایل نووسیبوو و، بە واتسئاپ تۆماری کردبوو، ئەوەش ئەوی کردبووە نووسەرو سینەماکارێکی بەناوبانگ.

ئەو دەڵێت: "کاتێک خەڵک وەک کەسێک لە پاشخانێکی پەنابەرییەوە لێت نزیک دەبنەوە، گرنگ نییە نووسەر بیت یان نا، بە وێنەیەکەوە لێت نزیک دەبنەوە کە لەبارەی تۆوە هەیانە، ئەویش وێنەی قووربانییە". بووچانی دەڵێ، بەڵام من قوربانی نەبووم، من خەباتکار بووم، شەڕم دەکرد. دوو کتێب و زۆر بابەتم لەسەر ئەو سیستەمە نووسی.

کاتێک چاوپێکەوتنی لەگەڵ دەکەیت، ئیتر راستەقینەی خۆی دەخاتەروو، بەشێوەیەک کە لەگەڵ ئەو وێنەیە ناگونجێت کە خوێنەران لەبارەیەوە هەیانە. ئەو دەڵێ هاورێیەک جگە لە شاخەکان، بیرەوەری ئازاربەخشی زیندانی مانوسە، بەشێکی گەمژەیی و پێکەنیناوییە. بووچانی لە نووسینەکانی زیندانیدا تامەزرۆیە کۆمەڵگایە و لە ویلگینتۆن ئەوەی دۆزییەوە: ژێرزەمینێکی ئەدەبی و هونەری، گەنج و ئانارشیستەکان. ئەو دەڵێ هەموو ئەوانە یارمەتیدەرت دەبن بۆ ئەوەی باشتر لە کۆمەڵگا تێبگەیت.

مێشکی بووچانی پڕییەتی لە پرۆژە بۆ نووسین، دەیەوێ‌ لەهەموویاندا بەشدار  بێت، بەڵام نایشارێتەوە کە تەمبەڵە، لەسەر تەمبەڵبوونی خۆی پێداگرە. هەندێک کات کە هاوبەشی ژیانی بۆ نانی نیوەرۆ سەردانی دەکات، ئەو هێشتا لە پێخەفی خەوتندایە.

بووچانی دەڵێ من تەنیا شایەتحال نیم، ئەرکی من ئەوەی کۆلۆنیالیستەکان تووڕە بکەم، چوونکە بابەت هەر گەیاندنی پەیام نیە، پەیام شتێکی سپی و سادەیە. 

بووچانی ساڵی رابردوو سەردانی برۆکسێلی کرد و لە پەرلەمانی ئورووپا قسەی کرد، پشتیوانی بەردەوامی ئەو لە کوردەکان بووە هۆی ئەوەی کە هێرشی زۆری بکرێتەسەرو ئازار بدرێت. تەنانەت وایکرد کە بۆ ماوەیەک تۆرە کۆمەڵایەتییەکان جێبهێلێت. 


3

هێرش پاڵانی: لەدوای شۆڕشی ژینا، واقیعێکی نوێ‌ لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەیە
جەلیل ئازادیخواز: دابڕانێکی مەعریفی لەنێوان رێکخراوە سیاسییەکان و خەڵک درووستبووە
دکتور مەسعوود رۆستەمی: دەبێ باس لە تەمەدوونی کوردستانی بکەین
زمانی فەرمی ئەو هەورە منم
بێهرووز بووچانی: قوربانی نەبووم، خەباتگێر بووم و شەڕم کردووە
دکتور بێهروز چەمەن ئارا: گێرانەوەی کوردی دەتوانێ بەشێکی گرنگی رژێمی حەقیقەتی و مەعریفی ئێرانییەکان لەناو ببات