Weather widget for website
راستەوخۆ...دوای کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکایی، واشنتن ئێرانی لە پشتەو تۆڵەی قورس دەکەینەوە.

راستەوخۆ...دوای کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکایی، واشنتن ئێرانی لە پشتەو تۆڵەی قورس دەکەینەوە.

8 . ڕێبەندان . 2723

مەیسەم مورادی شارەزای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند کە ئەمجارەیان دۆخەکە جیاوازە، چوونکە سەربازی ئەمریکایی کوژراون. بەگوتەی مورادی ئەمریکا کاردانەوەی سەربازی دەبێت، چوونکە ئەگەر ئەو کارە نەکات کوشتنی سەربازی ئەمریکا ئاسایی دەبێتەوەو رای گشتی ئەمریکا و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش ئەوەیان ناوێت.


ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە بە درۆنی بۆمبرێژکراو هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە باکووری رۆژهەڵاتی ئۆردن، کە دەکەوێتە سنووری سوریا. لەو هێرشەدا بەگوتەی راگەیاندنی یەکەمی ناوەندەی فەرماندەیی ئەمریکا سێنتکام ٣ سەرباز کوژران و ٢٥ سەربازی دیکەش بڕیندار بوونە، کەدواتر بڕیندارەکان بۆ ٣٤ کەس بەرزبووەوە.



هەر زوو سەرجەم لایەنە سیاسی و سەربازییەکانی ئەمریکا کۆماری ئیسلامی ئێرانیان بەهۆکاری ئەو هێرشە زانی. جۆبایدن سەرۆککۆمار، لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری و سێنتکامیش رایانگەیاند کە گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە ناوچە ئەو هێرشەیان ئەنجام داوە. دواتر گروپێکی چەکدار بەناوی موقاومەتی ئیسلامی عێراق بەرپرسیارییەتی ئەو هێرشەیان گرتەئەستۆ.


کاردانەوەکان لە ئەمریکا زۆر، تووند و جیاواز بوون. ئەگەرچی جۆبایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا رایگەیاند کە گروپە چەکدارەکانی نزیک لەئێران لەپشت ئەو هێرشەن و ئەوان لەکات و شوێنی گونجاودا وەڵام دەدەنەوە. بەڵام گوشارەکان بۆ سەر کابینەی جۆبایدن زۆر تووندتر بوون. سەرەتا ژمارەیەک ئەندامی کۆنگرێس داوایان لە بایدن کرد بە پەلەو بەتووندی تاران بکاتە ئامانج. دواتر بەشێوەی جیاجیا ژمارەیەک کۆنگرێسمەن و سیناتۆریش هەمان داوایەیان دووپاتکردەوە.

رەخنەگرانی بایدن لەسەر ئەو باوەرەن کە دوای ئەوەی بەفەرمانی دۆناڵد ترەمپ قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس کوژرا، پاشەکشەیەکی زۆریان بە سوپای پاسداران کرد و ئەوان چیتر بوێری ئەوەیان نەما کە دەست لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بوەشێنن. بەڵام لەگەڵ هاتنی جۆبایدن بۆ کۆشکی سپی جارێکیتر سوپای پاسداران و گروپە چەکدارەکانی سەر بەئێران دەستیان بە دەسترێژیکردن بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەناوچە کردووەو داوایان کرد، کە بایدن بەفەرمانێک تاران بکاتە ئامانج.
دوای ئەو کاروکاردانەوانە لوید ئاستن وەزیری بەرگری ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا دووپاتیکردەوە کە لەکات و شوێنی گونجاودا وەڵام دەدەنەوەو ئێرانیشی بەهۆکاری ئەو هێرشانە بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا ناوبرد، ئاستن گوتیشی خۆی و بایدن هێرش بۆ سەر ئەمریکاییەکانیان پێ تەحەموول ناکرێت.


دوای ئەو راگەیاندراوە ئەنجوومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی بە سەرپرشتی جۆبایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا کۆبوونەوە، لەکۆبوونەوەکەدا جگە لە بایدن لۆید ئاستن وەزیری بەرگری، ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە، جەک سۆلیوان راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی و چەندین ژەنەراڵ بەشداربوون، بەڵام تاکوو ئێستا دوا بڕیاری ئەو کۆبوونەوەیە بڵاونەکراوەتەوە. لەگەڵ هەمووی ئەوانەش ئەگەرچی لەلایەنی ئەمریکاوە هەتا رادەیەک یەکڵابوونەتەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران هۆکاری هێرش بۆ سەر بنکە سەربازییەکەیان لەئۆردن بووە، بەڵام تاران هیچ هەڵوێست و کاردانەوەیەکی نەبووە.



2

لە ساڵی پەنجاوهەشت لە کوردستان چی روویدا؟
ناوەندی هاوکاری بە ساردیش ناکۆکییەکانی بە گەرمی هێشتووەتەوە...ئایا حدکا پشتیوانی لە مانگرتنەکە کرد؟
راستەوخۆ...دوای کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکایی، واشنتن ئێرانی لە پشتەو تۆڵەی قورس دەکەینەوە.
نیگەرانییەکانی رۆژئاوای کوردستان لە کشانەوەی رۆژئاواییەکان
ئەمریکا و ئێران هەتا چەند لە پێکدادانی راستەوخۆی سەربازی نزیکن؟
بۆچی تەنیا چەند هەنگاو لە شەڕێکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست نزیکین