Weather widget for website
پاکستانیش بۆ تۆڵەکردنەوە بەلووچستان لەخاکی ئێرانی بوردوومان کرد

پاکستانیش بۆ تۆڵەکردنەوە بەلووچستان لەخاکی ئێرانی بوردوومان کرد

27 . بەفرانبار . 2723

ئەگەرچی راگەیاندنەکانی پاکستان رایانگەیاند کە هێرشە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەیان لە تۆڵەی هێرشی مووشەکی رۆژی پێشتری ئێران بۆ خاکی ئەوان بووە، بەڵام راگەیاندنەکانی ئێران لەسەر زاری بەرپرسانی سیاسی و سەربازی ئەو وڵاتە رایانگەیاند کە پاکستان بنکەی تیرۆریستان و جیاییخوازە بەلوچەکانی کردووەتە ئامانج. سوپای پاسداران بۆ کەمکردنەوە لە رادەو ئاستی هێرشەکانی پاکستان ناراستەوخۆ باسیان لەهەبوونی هەماهەنگی کرد، بەڵام لایەنی پاکستانی ئەوەیان رەتکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاند کە هێرشەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵآتەکیان بووەو لەکاتی پێویستیشدا دووبارەی دەکەنەوە.



سەر لەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە هێزی ئاسمانی پاکستان بە درۆن و مووشەک لەناو خاکی ئێران چەندین شوێن و ناوەندی گوندێکی بوردوومان کرد.



سوپای پاسدارانی ئێران رۆژی سێشەممە ٢٦-ی بەفرانبار رایگەیاند کە بە مووشەک و درۆن بنکەی سەربازی جەیشوڵعەدلی لە ناو خاکی پاکستان کردووەتە ئامانج. ئەوە یەکەمجار بوو کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر وڵاتێکی دراوسێی بکات کە خاوەنی چەکی ئەتۆمە و یەکێک لە بەهێزترین سوپای ناوچە و هەواڵگریی جیهانی هەیە.

هەر زوو وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە یەکەم راگەیاندراویدا ئەو هێرشە مووشەکییەی ئێرانی بەتووندی مەحکوم کرد و وەکوو یەکەم هەنگاوی کرداریش باڵیۆز (سەفیر)ی وڵاتەکەی لە تارانەوە هێنایەوەو رێگەشی نەدا جارێکیتر باڵیۆزی ئێران لە ئیسلام ئاباد بگەرێتەوە پاکستان. وەزارەتی دەرەوەی پاکستان سەرجەم پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی لەگەڵ ئێران هەڵپەسارد.

هاوکات لەگەڵ راگەیاندنەکەی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، ناوەندی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەش لەکۆبوونەوەدا بوو. دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکەیان ناوەندەی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند بەزاندنی سنووری پاکستان قبووڵکراو نیە، ئاشکراشیکرد کە لەکۆبوونەوەکەدا باسیان لەهەموو بژاردەکان بۆ وەڵامدانەوەی ئێران کردووە، بە بژاردەی سەربازیشەوە.

هەر ئەمرۆ چوارشەممە مومتاز زەهرا بەلووچ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستانیش رایگەیاند کە مافی هەموو کاردانەوەیەک بۆ خۆیان بە رەوا دەزانن و دەرهاویشتەو بەرپرسیاریەتییەکانیشی هەموو دەکەوێتە ئەستۆی کۆماری ئیسلامی ئێران. خاتوو بەڵووچ گوتیشی کە کۆی ئەو هەڵوێست و بڕیارانەشیان بۆ لایەنی ئێرانی ناردووە.

هۆشداری و هەڕەشەکانی پاکستان لەئێران لەکاتێکدایە کە گۆڤاری نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکا لەراپۆرتێکدا رایگەیاندووە بڕیار لەسەر وەڵامدانەوەی سەربازی بە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ پاکستان دژوارە، چوونکە ئەوە دەتوانێ سەرەتای شەرێکی درێژخایەن بێت. لەگەڵ ئەوەش‌ حوسێن حەققانی باڵیۆزی پێشووی پاکستان لەئێران بە نیۆیۆرک تایمزی گوتووە کە پاکستان ناتوانێ بێهەڵوێست بێت، بەڵام هەبوونی کاردانەوەی سەربازیش دەتوانێ پاکستان بکاتە بەشێک لە ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، لەکاتێکدا ئیسلام ئاباد نایەوێ ببێتە بەشێک لەو ئالۆزیانە.

هەر ئەو بەرپرسەی پاکستان بە رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی گوتووە کە ئەگەریش پاکستان کاردانەوەی تووند و هاوشێوەی نەبێت، ئەوا جارێکیتر پاکستان وەکوو وڵاتێکی لاواز دەردەکەوێت و، سوپای ئەو وڵاتەش دەکەوێتە ژێر پرسیار. هەربۆیە پاکستان لەبەردەم دووڕیانییەکی قورس دایە، بەڵام دەبێ بەپەلە بڕیاری خۆی بدات.

کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێ بنکەی تیرۆریستانی جەیشوڵعەدلیان کردووەتە ئامانج، کە دەستیان هەم لە تەقینەوەکەی کرمان هەبووەو هەمیش بەرپرسی کوشتنی چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لەسەر سنوورن. بەڵام لەگەڵ ئەوەش‌ هەم پاکستان و هەمیش‌گروپی جەیشوڵعەدڵ رایانگەیاندووە کە مووشەکەکان لە گوندەکان کەوتوون و لانیکەم دوو منداڵیش گیانیان لەدەستداوە.

4

لە ساڵی پەنجاوهەشت لە کوردستان چی روویدا؟
ناوەندی هاوکاری بە ساردیش ناکۆکییەکانی بە گەرمی هێشتووەتەوە...ئایا حدکا پشتیوانی لە مانگرتنەکە کرد؟
راستەوخۆ...دوای کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکایی، واشنتن ئێرانی لە پشتەو تۆڵەی قورس دەکەینەوە.
نیگەرانییەکانی رۆژئاوای کوردستان لە کشانەوەی رۆژئاواییەکان
ئەمریکا و ئێران هەتا چەند لە پێکدادانی راستەوخۆی سەربازی نزیکن؟
بۆچی تەنیا چەند هەنگاو لە شەڕێکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست نزیکین