Weather widget for website
تەقینەوەکانی کرمان، ئیسرائیل یان ئێران یان کێ؟

تەقینەوەکانی کرمان، ئیسرائیل یان ئێران یان کێ؟

13 . بەفرانبار . 2723

دوا نیوەرۆی ئەمرۆ چوارشەممە لە چوارەم ساڵرۆژی کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی سوپای قودسی سوپای پاسداران دوو تەقینەوە لەنزیک گۆرەکەی روویدا. لەیەکەم زانیاریدا راگەیاندنە فەرمییەکانی ئێران رایانگەیاند کە بیست کەس کوژراون.


لەگەڵ تێپەربوونی کات و بڵاوبوونەوەی زانیارییە زیاتر دەرکەوت کە ژمارەی کوژراوەکان زۆر لە ئاماری سەرەتایی زیاتر بوون. لەدوا لێدواندا ناوەندی ئۆرژانس یان فڕیاکەوتنی شاری کرمان رایگەیاند کە زیاتر لە سەد کەس کوژراون و سەدان کەسی دیکەش بڕیندار بوونە.



بەرپرسانی ئەمنی کۆماری ئیسلامی ئێران رایانگەیاند کە دوو تەقینەوە لەنێو ئەو خەڵکە ئەنجامدراوە کە لەو گۆرستانە ئامادەبوونە کە قاسم سلێمانی تێدا نێژتراوە. ئەگەرچی سەرەتا باس لە خۆکووژ دەکرا، بەڵام دواتر راگەیاندرا کە دوو پشتێنەی مینرێژکراو تەقیونەتەوە کە لەدوورەوە کۆنترۆڵ کراون. تەقینەوەیەک یەکەم کە ئەنجامدراوە و خەڵک کۆبووەتەوە، دواتر تەقینەوەی دووەم ئەنجام دراوەو زۆرترین کوژراو و برینداریش هی تەقینەوەی دووەم بووە. بەرپرسانی ئێران نایشارنەوە کە تاکوو ئێستاش هەندێک کەس بێسەرووشوێنن.

سەربارەت بەهۆکارو ئەو دەستەی لەپشت تەقینەوەکەشدا بووە، هەرزوو راگەیاندراوەکانی نزیک لەسوپای پاسداران رایانگەیاند کە ئیسرائیل لە پشت ئەو تەقینەوانە بووە.



دواتر محەمەد موخبیر جێگری سەرۆککۆماری ئێران و تەنانەت جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانیش رایگەیاند هەمان بۆچوونیان دووپات کردەوە کە ئیسرائیل لەپشت تەقینەوەکان بووە، بەڵام تاکوو ئێستا بەشێوەی فەرمی باس لەهۆکارەکە نەکراوەو وەزیری ناوخۆ گوتوویەتی کە بەمزووانە زانیاری زۆرتر بڵاودەکەنەوە.

لەگەڵ ئەوەش لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێک چاودێری لەسەر ئەو باوەرەن کە دوور نیە کە تەقینەوەکان بەدەستی خودی رژێم کرابن، بۆ ئەوەی خۆیان وەکوو قوربانی تیرۆر نیشان بدەن.

4

لە ساڵی پەنجاوهەشت لە کوردستان چی روویدا؟
ناوەندی هاوکاری بە ساردیش ناکۆکییەکانی بە گەرمی هێشتووەتەوە...ئایا حدکا پشتیوانی لە مانگرتنەکە کرد؟
راستەوخۆ...دوای کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکایی، واشنتن ئێرانی لە پشتەو تۆڵەی قورس دەکەینەوە.
نیگەرانییەکانی رۆژئاوای کوردستان لە کشانەوەی رۆژئاواییەکان
ئەمریکا و ئێران هەتا چەند لە پێکدادانی راستەوخۆی سەربازی نزیکن؟
بۆچی تەنیا چەند هەنگاو لە شەڕێکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست نزیکین