Weather widget for website
ئەمریکا و بەریتانیا دوا هۆشداری بە ئێران دەدەن، کەشتییەکی سەربازی ئێران گەیشتە دەریای سوور

ئەمریکا و بەریتانیا دوا هۆشداری بە ئێران دەدەن، کەشتییەکی سەربازی ئێران گەیشتە دەریای سوور

11 . بەفرانبار . 2723


وەزیری بەرگری بەریتانیا رایگەیاند کە وڵاتەکەی سەرقاڵی تاووتوێکردنی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر حوسییەکانی یەمەنە کە کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانیان دەکات. گرێنت شەپس رۆژی دووشەممە لە وتارێکدا لەرۆژنامەی تەلەگرافی وڵاتەکەی ئاشکرایکرد کە حوسییەکان نابێ لێکدانەوەی هەڵە بکەن، چوونکە بەریتانیا وەڵامی تووندی ئەو هەوڵانە دەداتەوە کە گرفت بە هاتووچۆی کەشتییەکان دروست دەکەن.

وەزیری بەرگری بەریتانیا گوتیشی ئەوان پێداگرن کە رێگری لە مەترسییەکانی سەر کەشتییەکانیان لەدەریای سوور بکەن، ئاماژەشی بە کەشتی فرۆکەهەڵگری ئێم ئێچ ئێس دایامۆندی وڵاتەکەی کرد کە فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی حوسییەکانی خستووەتەخوارەوە. ئەو هۆشدارییەی بەریتانیاش لەکاتێکدایە کە سوپای ئەمریکا رایگەیاند کە چەندین بەلەمی حوسییەکانیان کردووەتە ئامانج و لانیکەم ١٠ چەکداری حوسییەکانیان کوشتووە، هۆکارەکەش ئەوە بووە کە ئەو بەلەمانە پێشتر هێرشیان بۆ سەر کەشتی مێرسک هانگژۆی دانیمارک کردووە. لەو چوارچێوەیەدا ماڵپەری تەلەگرامی بەریتانیا ئاشکرایکردووە کە ئەمریکا و بەریتانیا سەرقاڵی بەیاننامەیەکی هاوبەشن بۆ ئەوەی دوا هۆشداری بە حوسییەکانی نزیک لەئێران بدەن.

بەر لەو هۆشداریانە دەیوید کامێرون وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا بە حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان هاوتا ئێرانییەکەی راگەیاندبوو کە ئەوان دەبێ بەرپرسیارییەتی هەڵسوکەوتی حوسییەکان لە دەریای سوور بگرنە ئەستۆ، کامێرۆن بە عەبدوڵڵاهیانی گوتبوو کە هێرشی حوسییەکان مەترسییە بۆ گیانی هاووڵاتیان و ئابوری جیهانی. لەبەرامبەردا راگەیاندنەکانی ئێران ئاشکرایانکردووە کە وەزیری دەرەوەی ئێران بە هاوتا بەریتانییەکەی گوتووە کە ناکرێ رێگە بە کوشتاری ئیسرائیلییەکان لە غەزە بدرێت و لەهەمان کاتدا گرتنی کەشتییەکی ئیسرائیل لەدەریای سوور وەکوو تێکدانی ئاسایشی جیهان لێکبدرێتەوە.

رەوانەکردنی کەشتی سەربازی ئێران بۆ دەریای سوور لەکاتێکدایە کە پێنتاگۆن وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاندووە کە هاوپەیمانییەکی سەربازیان بۆ پاراستنی رێرەوە ئاوییەکانی دەریای سوور پێکهێناوە، ئەو هاوپەیمانییە لە بیست وڵات پێکهاتووە، لەبەرامبەردا حوسییەکان لەبەیاننامەیەکدا هۆشداری دەدەن و داوا لە وڵاتان دەکەن نەچنە ناو ئەو هاوپەیمانییە سەربازییەی ئەمریکا لەدژی ئەوان دروستیکردووە.

3

لە ساڵی پەنجاوهەشت لە کوردستان چی روویدا؟
ناوەندی هاوکاری بە ساردیش ناکۆکییەکانی بە گەرمی هێشتووەتەوە...ئایا حدکا پشتیوانی لە مانگرتنەکە کرد؟
راستەوخۆ...دوای کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکایی، واشنتن ئێرانی لە پشتەو تۆڵەی قورس دەکەینەوە.
نیگەرانییەکانی رۆژئاوای کوردستان لە کشانەوەی رۆژئاواییەکان
ئەمریکا و ئێران هەتا چەند لە پێکدادانی راستەوخۆی سەربازی نزیکن؟
بۆچی تەنیا چەند هەنگاو لە شەڕێکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست نزیکین