Weather widget for website
سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل: هێرشمان بۆ قووڵایی خاکی ئێران کردووە، دەبێ کۆتایی بە ئیمپراتۆرییەتی شەیتانی ئێران بهێندرت.

سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل: هێرشمان بۆ قووڵایی خاکی ئێران کردووە، دەبێ کۆتایی بە ئیمپراتۆرییەتی شەیتانی ئێران بهێندرت.

8 . بەفرانبار . 2723

وەرگێران: RNA
نەفتالی بنێت سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل لە وتارێکیدا لە رۆژنامەی وال ستریت ژوورنالی ئەمریکا ئاشکرایکرد کە وڵاتەکەی لەساڵی ٢٠٢٢ دووجار هێرشی سەربازی بۆ ناو خاکی ئێران کردووە.

بنێت لەوتارەکەیدا کە بەیانی رۆژی هەینی بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرایکردووە کە لەهێرشێکیاندا بنکەیەکی سەربازی فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی ئێران کراوەتە ئامانج و خاپوور کراوە. چوونکە بەگوتەی ئەو کۆماری ئیسلامی ئێران لانیکەم دووجار هەوڵی ئەوەیداوە بە درۆن هێرش بۆ سەر ئیسرائیل بکات. پێدەچێت مەبەستی بنێت لەو هێرشە بۆ سەر بنکەی فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی سوپا لە ماهیدەشتی کرماشان بووبێت. هەر ئەوکات راگەیاندنەکانی رۆژئاوا ئاشکرایان کردبوو کە لەو هێرشەدا سەدان فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئێران لەناو بڕدراون.

سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل لە وتارەکەیدا نووسیویەتی:"لەمانگی مارسی ٢٠٢٢، بەشی تیرۆری ئێران لەهەوڵی ئەوەدابووە کە گەشتیارە ئیسرائیلییەکان لەناو خاکی تورکیا تیرۆر بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. بۆ ماوەیەکی کەم دوای ئەو هەوڵە، فەرماندەی ئەو ناوەندە لە ناوەراستی تاران کوژراوە."

نەفتالی بنێت دەڵێ ئەو ئۆپەراسیۆنانە دوای ئەوە هات کە فەرمانی بە هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی کردووە کە تێچووی پشتیوانییەکانی ئێران بۆ تیرۆر بەرزبکەنەوەو نابێ چیتر هەوڵەکانی ئێران بەبێ سزا بەسەریاندا تێپەرێت.

دوای ئەوەی بنکە سەربازییەکانی سوپای پاسداران لە کرماشان و ئیسفەهان کرانە ئامانج و ئێستا سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل بەڕاشکاوی دەڵێ کاری ئەوان بووە، کۆماری ئیسلامی ئێران بە مووشەک هەندێک شوێنی لەپارێزگای هەولێر کردە ئامانج کە بەگوتەی ئەوان بنکەی مووساد بوونە، لەکاتێکدا دەرکەوت سەرجەم شوێنەکان هی مەدەنی بووە.

لەدرێژەی وتارەکەیدا نەفتالی بنێت نووسیویەتی:" کۆماری ئیسلامی ئێران ئامانجێکی زۆر سادەو ئاسانتر لەوەیە کە چاوەروانی لێدەکرا. ئەوان بە خۆشحالییەوە پرۆکسییەکانیان هان دەدەن کە لەپێناو ئەواندا بمرن، بەڵام کاتێک لەناو ماڵی خۆیاندا زیانیان پێدەگات، لەپرێکدا نیگەرانی باڵیان بەسەردا دەکێشێت."

بنێت ئاماژەشی بەوەداوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ناوەندی هەموو کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ناوەندی تیرۆری جیهانەو سەرچاوەی شەڕو تیرۆروئازاری بێ پایانی ئەو ٤٥ ساڵەی رابردوو بووە، هەربۆیە دەبێ ئەو ئیمپراتۆری شەیتانە لەناوبچێت. سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل دەشڵێ ئەمریکا و ئیسرائیل دەبێ ئامانجێکی روون بۆ لەناوبردنی ئێران دیاری بکەن، ئەوە موومیکنەو بۆ ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهانی شارەستانی پێویستییەکی حەتمییە.


6

لە ساڵی پەنجاوهەشت لە کوردستان چی روویدا؟
ناوەندی هاوکاری بە ساردیش ناکۆکییەکانی بە گەرمی هێشتووەتەوە...ئایا حدکا پشتیوانی لە مانگرتنەکە کرد؟
راستەوخۆ...دوای کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکایی، واشنتن ئێرانی لە پشتەو تۆڵەی قورس دەکەینەوە.
نیگەرانییەکانی رۆژئاوای کوردستان لە کشانەوەی رۆژئاواییەکان
ئەمریکا و ئێران هەتا چەند لە پێکدادانی راستەوخۆی سەربازی نزیکن؟
بۆچی تەنیا چەند هەنگاو لە شەڕێکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست نزیکین