Weather widget for website
بێ پلانی، بەرپرسی ناخۆجێی و تێنەگەیشتن لەو میراتە گرنگە، خەریکە تایبەتمەندی پایتەختی هەورامان لەناو دەبات

بێ پلانی، بەرپرسی ناخۆجێی و تێنەگەیشتن لەو میراتە گرنگە، خەریکە تایبەتمەندی پایتەختی هەورامان لەناو دەبات

26 . سەرماوەز . 2723

نووسین: فەردین رەحیمی
وەرگێران: رۆژهەڵات نیوز

لە دوو سەدەی رابردوو لەگەڵ دامەزراندنی شارەوانی و سیستەمی نوێی بەرێوەبەری، جۆری رێکخستنی شارەکان گۆرانکاریان بەسەردا هات، هاوکات گۆرانکارییە ئابوورییەکان و گۆرانکاری لە شێوازی ژیانیش گۆرانکاری دیکەی بەسەر دۆخی شارەکان لە ناوچەو جیهاندا هێنا. لەگەڵ ئەوەش شێوازی بەێوەبەری شارەکان لەئێران هێشتاش گرفتی زۆری یاسایی هەیەو هێشتاش بەرێوەبەران بە هەستیارییەکی دواکەوتووانە لە بەرێوەبەردنی شارەکان دەروانن. ئەو تێروانینە سەقەتەش لەمپەرێکی جیدی بەردەم پێشوەچوونی شارو ناوچە سەرنجراکێشەکانی ئێرانە.

لەمپەرێکی دیکەش ئەوەیە کە هێشتاش حکومەت و مەجلیسی ئێران هیچ رووگەو تێروانینێکی کارناسانەی وردیان بۆ شارەکان لەناوچە جیاوازەکان نیە، تاکوو ئێستاش تێروانینە شەخسی و سیاسییەکان بۆ پارێزگارو شارەکان و تەرخان نەکردنی بودجەی پێویست بۆ ناوچە هەستیارەکان مەترسی جیدی خستووەتە سەر شێوازی بەرێوەبەری شارەکان. هاوکات شۆرای شارەکانیش هیچ دەستکەوتێکی نەبووەو ئەگەرچی بڕیاربوو لەو ر‌ێگەیەوە خەڵک راستەوخۆ لە بەرێوەبردنی شارەکانیان بەشدار بن، بەڵام لەهەموو قۆناغەدا هاووڵاتیان نەک نەبوونە بەشێک لە بەرێوەبردنی شارەکانیان، بەڵکوو حکومەت زۆر زیاتر خەریکە بەپێی سیاسەتەکانی خۆی دەست لە بەرێوەبردنی شارەکان وەردەدات و هەموو ئەنجامەکانیشی هەر نەرێنی بووە. یەکێکیتر لە گرفتە سەرەکییەکان هەبوونی ترافیک و قەرەباڵغی شارو کەڵان شارەکانە، تاکوو ئێستاش کەس خۆی لەو گرفتە گەورەیە ناکاتە خاوەن! ئەو بێ پلانی تەنانەت لەشارە بچووکەکانیش هەیەو تاکوو ئێستاش پلان و بەرنامەیەک بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە بدۆزنەوە.

شاری "پاوە" تەنیا شارێکی هەموو ئێران و بگرە ناوچەیە کە ترافیک لایت (چراغ قرمز)-ی نیە، ئەو تایبەتمەندییە گەورەیە دەیتوانی پاوە وەکوو سەرنجراکێش

ترین شاری جیهان لێ بکات. ئەو شارە دەیتوانی وەکوو نموونەیەک بۆ هەموو شارەکانی جیهانی لێبێت. بەڵام بەداخەوە ئەو کێشانەی لەسەرەوە باس کران، زۆر زیاتر و قووڵتر بەرۆکی شاری پاوەی گرتووە. نەبوونی پلان، لەبەرچاونەگرتنی تایبەتمەندی ئەو شارە و خاوی لەبەرێوەبردنی کارەکان وایکردووە کە وردە وردە خەریکە ئەو شارە دەکەوێتە بەردەم مەترسی قەرەباڵغی و بەرتەسک بوونەوەی شەقام و کۆڵانەکان، ئەوەش مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر میعماری و دیزاینی پلیکانی و گەرەکە کۆن و مێژووییەکانی شاری پاوە. ئێستا خەریکە سروشتی دەستلێنەدراوی پاوە بەرەو نەمان و لەناوچوون دەچێت. هۆکاری سەرەکی ئەو کارەساتەش بێ بەرنامەیی بەرپرسانە.

ئەمرۆ پاوە وەکوو تاکە شاری بێ چرای سوور، لەدۆخێکی سووردا دەژیت، ئەگەر هەنگاوی بەپەلە و دروست هەڵنەگیرێت، رووخساری ئەو شارە لەناو دەچێت. پاوە سنووری خۆی هەیە، جۆری تۆپۆگرافیی ناوچەکە، هەژاری و بێ پلانی بەرپرسانی پارێزگار گرفتەکانی زۆر زیاتر کردووە. گرفتێکی دیکە هەبوونی بەرپرسی ناخۆجیین، ئەو بەرپرسانەی شارەزایی ناوچەکە نین و لەشوێنی دیکە هێندراون و تەنیا لەپێناو بەرزکردنەوەی پلەو پۆستی خۆیان دەیانەوێ لە پایتەختی هەوراماندا بمێننەوە. بەداخەوە بەرێوەبەرو پسپۆرانی ناوچەکەش دوور خراونەتەوەو تەنانەت ناچار کراون کە پاوە بەجێبهێڵن.

شەپۆڵی بێ هیوایی لە شارو گۆرانکاری لە هەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتی لەو شارە زۆر بە زەقی دەبینرێت، ئەو ئالۆزییەی لەدیزاینی شار خەریکە روودەدات، کاریگەری دەروونی و رووحی زۆری لەسەر خەڵکەکە داناوە. ئەمرۆ پاوە لەبواری گرفتە کۆمەڵایەتییەکان، کۆچی گەنجان بەراورد بە رێژەی دانیشتووانەکەی زۆرترین رێژەی لەئاستی ئێراندا هەیە و ئەوەش گڵۆپی سووری بۆ پاوە هەڵکردووە.

رەهەندێکی دیکە، کەڵتووری کۆن و ئیسلامی شاری پاوەیە، ئەو شارە زۆرترین مزگەوتی بە دیزاینی کۆنی تێدایە، بەڵام بەداخەوە گرنگی نەدان بە شێوازی دیزاین و مێعماری ناوچەکە و هاوکات دروستکردنی بینای بەرز لەو شارە، رووخساری مزگەوتە کۆنەکانی شاردووەتەوەو بەمشێوەیە بەشێک لە کەڵتووری رەسەنی هەورامان خەریکە لەبەرچاوان ون دەبێت و لەناودەچێت.


8

لە ساڵی پەنجاوهەشت لە کوردستان چی روویدا؟
ناوەندی هاوکاری بە ساردیش ناکۆکییەکانی بە گەرمی هێشتووەتەوە...ئایا حدکا پشتیوانی لە مانگرتنەکە کرد؟
راستەوخۆ...دوای کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکایی، واشنتن ئێرانی لە پشتەو تۆڵەی قورس دەکەینەوە.
نیگەرانییەکانی رۆژئاوای کوردستان لە کشانەوەی رۆژئاواییەکان
ئەمریکا و ئێران هەتا چەند لە پێکدادانی راستەوخۆی سەربازی نزیکن؟
بۆچی تەنیا چەند هەنگاو لە شەڕێکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست نزیکین