Weather widget for website
ساخارۆڤا بۆ ژینا- رووماڵی تایبەتی رێورەسمی بەخشینی خەڵاتی ساخارۆڤا بە ژینا ئەمینی

ساخارۆڤا بۆ ژینا- رووماڵی تایبەتی رێورەسمی بەخشینی خەڵاتی ساخارۆڤا بە ژینا ئەمینی

20 . سەرماوەز . 2723

کامران مەتین چاودێری سیاسی و ماموستای زانکۆ سەبارەت بە رێورەسمی ئەمرۆی پەرلەمانی یەکێتی ئورووپا دەلێ لەکاتێکدا ژینا و درووشمی ژن ژیان ئازادی کوردی بوو، بەڵام دابین نەکردنی وەرگێرانی کوردی لەلایەن پەرلەمانی ئورووپا دەرخەری ئەوەیە کە هێشتا رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش داواکاری کوردەکان نابیستن



کۆی پەیامی موژگان ئیفتخاری دایکی ژینا ئەمینی کە لەلایەن سالح نیکبەخت پارێزەری بنەماڵەی ژینا خوێندرایەوە



عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە پێدانی خەڵاتی ساخارۆڤا بە ژینا ئەمینی رایگەیاند، بەگوتەی موهتەدی خەڵاتەکە بە کچە کوردێک درا کە کوژرانی گەورەترین و پێشکەوتووترین شۆرشی دژی ستەم بەرپا کرد..




ۆبێرتا مێتسۆلا سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتی ئورووپا لە رێورەسمی پێدانی خەڵاتی ساخارۆڤا بە ژینا و ژن ژیان ئازادی رەخنەی لە کۆماری ئیسڵامی گرت کە نەیهێشتووە دایک و باوکی ژینا بەشدار بن و وتی ئەوە دۆخی هەموو رۆژی ئێرانییەکانە.




ساڵح نیکبەخت پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی وتاری دایکی ژینا ئەمینی لە هۆڵی پەرلەمانی ئورووپا خوێندەوە. نیکبەخت گووتی سەرەتا درووشمی ژن ژیان ئازادی لە کوردستان وترایەوەو دواتر هەموو ئێران و جیهانی گرتەوە. لەوتارەکەدا گلەیی لە پارلەمانی ئورووپا گیرا کە وەرگێری کوردیان نیەو ژیناشی لەگەڵ ژاندارک بەراورد کرد.




ئەمرۆ سێشەممە پارلەمانی ئورووپا خەڵاتی بەرگری لەمافی مرۆڤ و ئازادی بە ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی دا. بەهۆی ئەوەی حکوومەتی ئێران رێگەی بە دایک و باوکی ژینا نەدا، بەشداری بکەن. خەڵاتەکە لەلایەن ساڵح نیکبەخت پارێزەری بنەماڵەی ژینا وەرگیرا.



سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پەرلەمانی ئورووپا تایبەت بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند کە دوای ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران رێگەی نەدا دایک و باوکی ژینا ئەمینی لەئیران بێنەدەرو بەشداری لەرێورەسمەکەدا بکەن، بڕیارە ساڵح نیکبەخت پارێزەری بنەماڵەی ژینا، بەنوێنەرایەتی بنەماڵەی ژینا، خەڵاتی ساخارۆڤی یەکێتی ئەوروپا وەردەگرێت.
رێورەسمەکە سبەی سێ شەممە لە هۆڵی پەرلەمانی ئورووپا لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا بەرێوەدەچێت.



رۆژی سێشەممە ١٢-ی دێسەمبەر خەڵاتی مافی مرۆڤی ساخارۆڤای پەرلەمانی یەکێتی ئوروپا بە ژینا ئەمینی و شۆرشی ژن ژیان ئازادی دەدرێت، پەرلەمانی یەکێتی ئورووپا لە ئەکاونتەکانیان لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان رۆژێک پێشتر رایگەیاند کە لەکۆتاییدا خەڵاتی ساخارۆڤا بە نوێنەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی و بزوتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە ئێران دەدرێت.



یەکەمجار ساڵی ١٩٨٨ پەرلەمانی ئورووپا خەڵاتی ساخارۆڤا بۆ ئازادی بیرکردنەوەی بە نێڵسۆن ماندێلا و ئانتۆلی مارچنکۆ دا. ئەو خەڵاتە گەورەترین خەڵاتی یەکێتی ئورووپا بۆ چالاکانی مافی مرۆڤە. یەکێتی ئورووپا لە پێناسەی ئەو خەڵاتەدا دەڵێ خەڵاتەکە بەو کەس، گروپ و رێکخراوانە دەدرێت کە پشکی شێریان لە پاراستنی ئازادی هەبووە، ئورووپا لەرێگەی ئەو خەڵاتەوە دەیەوێ پشتیوانی لەو تۆرانە بکات کە هەوڵی بۆ ئازادی و پاراستنی مافی مرۆڤ دەدەن. لەکوردستان جگە لە ژینا ئەمینی، پێشتر لەیلا زانا، نادیە موراد و لەنیا بەشار ئەو خەڵاتەیان پێدراوە.

هاوکات هەفتەیەک بەر لە رۆژی رێورەسمی بەخشینی خەڵاتی ساخارۆڤا بە ژینا ئەمینی، رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران رێگری لە دایک و باوکی ژینا کرد کە ئێران بەجێبهێڵن و مەمنوع خروجی کردن، بەڵام ساڵح نیکبخەت پارێزەری بنەماڵەی ژینا توانی ئێران بەجێبهێلێت، بەڵام دیار نیە کە لەرێورەسمەکەدا بەشداری دەکات یان نا.



راستەوخۆ بەخشینی خەڵاتی ساخارۆڤا بە ژینا و ژن ژیان ئازادی لێرە ببینن.
https://multimedia.europarl.europa.eu/en/webstreaming/award-of-sakharov-prize_20231212-1200-SPECIAL-SAKHAROVPRIZE







13

لە ساڵی پەنجاوهەشت لە کوردستان چی روویدا؟
ناوەندی هاوکاری بە ساردیش ناکۆکییەکانی بە گەرمی هێشتووەتەوە...ئایا حدکا پشتیوانی لە مانگرتنەکە کرد؟
راستەوخۆ...دوای کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکایی، واشنتن ئێرانی لە پشتەو تۆڵەی قورس دەکەینەوە.
نیگەرانییەکانی رۆژئاوای کوردستان لە کشانەوەی رۆژئاواییەکان
ئەمریکا و ئێران هەتا چەند لە پێکدادانی راستەوخۆی سەربازی نزیکن؟
بۆچی تەنیا چەند هەنگاو لە شەڕێکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست نزیکین