Weather widget for website
نۆبڵی ئاشتی بە نەرگس محەمەدی درا، خۆی لەزیندانەو منداڵەکانی پەیامی ئەویان خوێندەوە

نۆبڵی ئاشتی بە نەرگس محەمەدی درا، خۆی لەزیندانەو منداڵەکانی پەیامی ئەویان خوێندەوە

19 . سەرماوەز . 2723

ئەمرۆ رێورەسمی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٣ بە نەرگس محەمەدی لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نۆروێژ بەرێوەچوو. لەو رێورەسمەدا بەهۆی ئەوەی نەرگس محەمەدی لە ئێران لەزیندان دایە، عەلی و کیانا رەحمانی دوو منداڵەکەی ئەو کە لەگەڵ باوکیان لە پاریس دەژین، خەڵاتەکەیان وەرگرت.
نەرگس محەمەدی پەیامێکی بۆ رێورەسمەکە ناردبوو، کە لەلایەن هەردوو منداڵەکەی خوێندرایەوە. لەپەیامەکەیدا هاتبوو کە کۆماری ئیسلامی ئێران حکومەتێکی موستەبدی مەزهەبییەو دژە ژنە، داواشی لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە یارمەتیدەری کۆمەڵگەی مەدەنی ئێران بن. لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی نەرگس محەمەدی هاتبوو کە هەتا ئەو کاتەی مافی نەتەوەکان نەدرێت، تووندوتیژی لەجیهان بەردەوام دەبێت، بڕاوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لەپەیامەکەیدا گوتی کە ئارمان و ئامانجی سەرەکیان دابینکردنی دیموکراسی راستەقینە لەئێرانەو دەیانەوێ گۆرانکاری بنچینەیی لەو وڵاتە بکرێت.



هەر لەرێورەسمەکەدا ریس ئەندرسن سەرۆکی کۆمیتەی نۆبڵی ئاشتی رایگەیاند کە نۆبڵی ئەمساڵ بە ژنێکی بوێری ئێران و جیهان دراوە، کە بۆ مافی مرۆڤ و کۆتایی هێنان بە هەڵاواردن و جیاکردنەوەی ژنان چالاکی کردووەو قوربانیشی بۆ داوە.

لە رێورەسمەکەدا دەیان کەسایەتی سیاسی و مەدەنی و مافی مرۆڤ لەئاستی جیهاندا بەشداربوون، وەکوو کوردیش عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و ناهید بەهمەنی هاوسەری و ئەندامی دەفتەری سیاسی کۆمەڵەی شۆرشگێر بەشداربوون.




5

لە ساڵی پەنجاوهەشت لە کوردستان چی روویدا؟
ناوەندی هاوکاری بە ساردیش ناکۆکییەکانی بە گەرمی هێشتووەتەوە...ئایا حدکا پشتیوانی لە مانگرتنەکە کرد؟
راستەوخۆ...دوای کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکایی، واشنتن ئێرانی لە پشتەو تۆڵەی قورس دەکەینەوە.
نیگەرانییەکانی رۆژئاوای کوردستان لە کشانەوەی رۆژئاواییەکان
ئەمریکا و ئێران هەتا چەند لە پێکدادانی راستەوخۆی سەربازی نزیکن؟
بۆچی تەنیا چەند هەنگاو لە شەڕێکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست نزیکین