Weather widget for website
شەڕی غەززە پرسیار لەبارەی داهاتووی میحوەری خۆڕاگری ئێران دەوروژێنێت

شەڕی غەززە پرسیار لەبارەی داهاتووی میحوەری خۆڕاگری ئێران دەوروژێنێت

2 . سەرماوەز . 2723

ئاتلانتیس کۆنسیل لە وتارێک بە ناوی "شەڕی غەززە پرسیار لەبارەی داهاتووی میحوەری خۆڕاگری ئێران دەوروژێنێت" باسی ئامانج و ستراتیژییەکانی ئێران لە دەوری "محور مقاومت" دەکات:
"....ساڵانێکە ئێران خۆی بە هەڵکەوتوو لە ژینگەیەکی زۆر کێشەدار دەبینێت، کە دەورە دراوەو ڕووبەڕووی بوونی بێگانە بووەتەوە کە دەتوانێت ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی..."
نووسەر بە ئاماژەدان بە گوتەی بەرپرسانی باڵای ئێران و بەسەرهاتی میژوویی شەڕو ململانێ ئێران دوای شۆڕش درێژە ئەدات:
"خواستی گارانتی مانەوەی ڕێژیم لە بەرانبەر هەڕەشەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات ئامانجی یەکەمی کۆماری ئیسلامییە کە چەمکی ئەمنییەتی خۆی لە قاڵب دەدات و یەکەم هێڵی بەرگری لەو چوارچێوەیەدا سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامییە. لەشکرکێشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ و شەڕی ناوخۆی سوریا لە ساڵی ٢٠١١ و سەرهەڵدانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ نیگەرانییەکانی ئێرانی لە دوو دەیەی ڕابردوودا زیاتر کردووە. ئەم ڕووداوانە بناغەی دامەزراندنی “میحوەری موقاومەت”یان داڕشت کە ئامرازێکی بەرچاوە بۆ ئێران بۆ ڕاگرتنی دوژمنەکانی و فراوانکردنی کاریگەری و دەسەڵاتی خۆی لە دەرەوەی سنوورەکانی. ئەم بلۆکە ناوچەییە لە ژێر سەرکردایەتی ئەودا، ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا، حیزبوڵڵا لە لوبنان، میلیشیا شیعەکان لە عێراق، سوریا و یەمەن، هەروەها حەماس و جیهادی ئیسلامی فەلەستینی لەخۆدەگرێت."

نووسەر ئاماژە بە گرینگی مێحوەری موقاومەت لە ڕاونگەی ئەمنییەتی بۆ ئێران دەدات:
"ئەم پێشهاتە دەکرێ وەک دەربڕینی ئەو چەمکە سەیر بکرێت کە لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا لە سیاسەت و ئەمنیەتی ئێراندا ڕەگ و ڕیشەی داکوتاوە: گرنگییەکی زیاتر لە سەر فراوانکردنی چالاکییەکان و کاریگەرییەکانی ئێران زۆر لە دەرەوەی سنوورە سیاسی و جوگرافییەکان بۆ بەرزکردنەوەی توانای مامەڵەکردنی ئێران لەگەڵ هەڕەشەی دەرەکی.

نووسەر دەربارەی ستراتژی ئێران لە دەوری مێحوەرەکەی دەنووسێ:
"ئێران لە دەیەی ڕابردوودا ستراتیژی"بەرگری پێشەوە" کە بە ستراتیژی "بەرگری هێرشبەر"یش ناسراوەی گرتەبەر؛ لەسەر بنەمای کۆنتڕۆڵکردنی هەڕەشەکان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بە مامەڵەکردن لەگەڵ دوژمنەکانی تا ئەو جێگایەی کە دەتوانرێت دوور لە سنوورەکانی."
نووسەر بە پشتبەستن بە لێدوانی فەرماندەی باڵای ئێرانی کە ئێران، لە چوار دەور گەمارۆ دراوەو لە ژێر هەڕەشەدایە ئەنووسێ: "ئەگەر ئێرانییەکان لە دەرەوەی سنوورەکانی وڵاتەکەیان شەڕ نەکەن، ناچار دەبن لە سنوورەکانی وڵاتەکەدا شەڕ بکەن. مەحاڵە چاوەڕێی دوژمنان بکەیت و دواتر مامەڵەیان لەگەڵ بکەیت؛ دەبێت لە نیوەی ڕێگادا بوەستێنرێن."

نووسەر درێژە ئەدات: "چەمکی بەرگری پێشەوە لە نزیکەوە لەگەڵ چەمکی "قووڵایی ستراتژیک" تێکەڵە کە توخمێکی جەوهەری ستراتیژی ئێران پێکدەهێنێت و خزمەت بە قەرەبووکردنەوەی توانا سەربازییە ئاساییە سنووردارەکانی دەکات. هەرچەندە ئەم چەمکە تازە نییە بەڵام گرنگییەکەی لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا بەرزبووەتەوە بەهۆی ئەو هەڵچوونە ناوچەییەی دوای بەهاری عەرەبی ساڵی ٢٠١١."
لە درێژەی باسەکەدا دەخوێنینەوە:

"دامەزراندنی میحوەری موقاومەت، توانای ئێرانی بۆ درێژکردنەوەی قووڵایی ستراتیژیی ناوچەیی بەرزکردۆتەوە. ئەمەش بریتییە لە بەهێزکردنی ئەو گرووپانەی کە وەفادارن بۆ ئێران و پابەندن بە ئایدۆلۆژی و ستراتژی دژە زایۆنیستی و دژە ئامریکایی، دامەزراندنی بنکەی سەربازی بۆ گروپەکانی میحوەری موقاومەت و دروستکردنی هاوپەیمانی لەگەڵ وڵاتانی هاوبیر. ئامانج لە گەیشتن بە قووڵایی ستراتیژی ئەوەیە کە ئێران بتوانێت گۆڕەپانی شەڕ لە دژی دوژمنەکانی لە دەرەوەی سنوورە خاکییەکانی فراوانتر بکات و هێڵی بەرگریی دوور لە سنوورەکانی دروست بکات. ئەم ستراتژییە بە هەوڵی کەمکردنەوەی گۆشەگیریی ستراتیژی ئێران، وەک ڕێگرییەک لە بەرامبەر هێرشە ئەگەرییەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا مامەڵە بکات و توانای لێدانی دووەم بۆ تاران لە ئەگەری هێرشکردنە سەری بۆ تاران دابین بکات."
نووسەر ئاماژە بە شەڕی غەززە دەکات:
شەڕی غەززە یەکەم تاقیکردنەوەی بەرچاوی ئاستی هاوکاریی ئامادەیی لە نێوان توخمەکانی میحوەری موقاومەت بە سەرکردایەتی ئێران دەخاتە ڕوو. ئەمە یەکەمجار نییە کە پلەی پابەندبوونی یەکتر لە نێوان ئەندامانی بەرەدا تاقی بکرێتەوە.... بۆ یەکەمجار شەڕی غەززە ئێستا مەترسییەکی گەورە بۆ سەر یەکێک لە پێکهاتە سەرەکییەکانی میحوەری موقاومەت دروست دەکات. بۆیە نوێنەرایەتی تاقیکردنەوەیەکی بەرچاو دەکات بۆ توانایی بۆ ڕێگریکردن لە ئیسرائیل."
نووسەر درێژە ئەدات: "لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕ لە ٧ی ئۆکتۆبر، ئێران هەڕەشەکانی بەرانبەر بە ئیسرائیل چڕتر کردووەتەوە. بەڵام پێدەچێت ئێران دوودڵ بێت لە کردنەوەی بەرەیەکی تەواو لە نێوان حیزبوڵاو ئیسرائیلدا، چونکە ئەمە دەتوانێت زیانێکی زۆر بدات لە حیزبوڵڵاو ڕەنگە تەنانەت خودی ئێرانیش. هەروەها دەتوانێت ببێتە هۆی دەستێوەردانی سەربازی ئەمریکا."

هەروەها دەخوێنینەوە:
"لێدوانەکانی بەرپرسانی باڵای ئێران ئاماژە بەوە دەکەن کە مەرج نییە ئێران بڵاوەپێکردنی حیزبوڵڵا بۆ هەڵمەتێکی سەرتاسەری دژ بە ئیسرائیل وەک تاکە بژاردەی وەڵامدانەوەی دەستبەجێ سەیر بکات. لەم قۆناغەدا پێدەچێت ئێران پێی باشتر بێت لە ڕێگەی میلیشیا شێعەکانی لایەنگری ئێران لە عێراق، سوریا و یەمەن هەنگاو دژی ئیسرائیل بگرێتەبەر."

نووسەر هاوکات ئاماژە بە گریمانەیەکی دیکەش دەکات:
"سەرەڕای ئەوەش، ڕەنگە هەڵسەنگاندن و ڕەچاوکردنی تاران لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕی غەززە پەرەسەندن بێت، بە تایبەت لە ئەگەری سەرکەوتنە سەربازییەکانی ئیسرائیل کە دەتوانێت مەترسی لەسەر مانەوەی حەماس یان توانای پاراستنی کۆنترۆڵی کاریگەر بەسەر کەرتی غەززەدا بکات. ئەو دووڕییانەی کە ڕووبەڕووی ئێران دەبێتەوە، دووڕییانێکی سادە نییە. لەلایەک ترسی قوربانیدانی توانا ستراتیژییەکانی حیزبوڵاو مەترسی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەمەریکا هەیە. لە لایەکی دیکەشەوە ترسی ڕووخانی حەماس و گۆڕانی باڵانسی هێزی ناوچەیی بە زیانی ئێران و میحوەرەکەی هەیە."

لە بەشێکی دیکەی وتارەکە هاتووە:
"ئێران بڕیاری پەرەپێدانی شەڕەکە بدات یان خود نا، ململانێی غەززە نوێنەرایەتی ڕووداوێکی بومەلەرزەیی دەکات کە کاریگەری ستراتیژی لەسەر غەززە و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە. بێدەستکردنی تواناکانی حەماس ڕەنگە نەک تەنها کاریگەری لەسەر دینامیکی دەسەڵاتی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە هەبێت، بەڵکوو کاریگەری لەسەر هاوسەنگی هێز لە داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا بێت کە میحوەری موقاومەت بە سەرکردایەتی ئێران و هاوپەیمانی هێزە نێودەوڵەتی و ناوچەییە میانڕەوەکان کێبڕکێی لەسەرە."
"لەم کاتەدا ڕەنگە ئێران ڕەزامەند بێت لە دەستکەوتەکانی حەماس و وەک دەرکەوتێکی دیکەی لاوازی ئیسرائیل و بەهێزی میحوەری خۆڕاگری بیانخاتە ڕوو."
نووسەر بە ئاماژەدان بە دەسکەوتەکانی شەڕی غەززە لەوانە دەرکەوتنی لاوازییەکانی ئیسراییڵ لە مەیدان و هەروەها شکستی دیپلۆماسی ئیسراییڵ- عەرەبستان، درێژە ئەدات:
"بەڵام ئێران لەوەش ئاگادارە کە دەستکەوتێکی سەربازیی ئێحتماڵی بۆ ئیسرائیل و شکستی حەماس دەتوانێت ببێتە هۆی سەرهەڵدانی واقیعێکی سیاسی نوێ لە ڕۆژی دوای شەڕەکە کە ئەگەری هەیە پێگەی ناوچەیی ئێران تێکبدات."
نووسەر هەروەها ئاماژە بەوە ئەدات کە تا دێت دەنگەکان سەبارەت بە پێویستی یەکلاکردنەوەی ململانێی ئیسراییڵ و حیزبوڵا بەرزتر دەبیسرێن:
"لە کاتێکدا ئێران ڕەنگە بتوانێت پێگەی خۆی بپارێزێت تەنانەت بەبێ حەماس لە غەززە، بەڵام لە دوای ململانییەکان، ئێران ڕەنگە بزانێت کە حیزبوڵڵا دەتوانێت ڕووبەڕووی کاردانەوەکانیش ببێتەوە."
"لە ئێستاوە دەنگێک لە ئیسرائیلدا هەیە کە بانگەشە بۆ گۆڕینی دۆخی ئەمنی لە بەرامبەر حیزبوڵڵا لە دوای شەڕەکە دەکەن. بۆ نموونە لیبەرمان داوای کرد کە ئیسراییڵ هەنگاوی یەکلاکەرەوەتر لە دژی حزبوڵڵا بگیرێتەبەر."

نووسەر لەم پێوەندییەدا ئاماژە بە وەزیری بەرگری پێشووی ئیسراییڵ دەکات:
"ناتوانین شەڕێک تەواو بکەین بەبێ ئەوەی حیزبوڵڵا فڕێ بدەینە ئەودیوی ڕووباری لیتانی".
نووسەر درێژە ئەدات:
"ئێران لە دوای جەنگ پێویستی بەوە دەبێت لە خۆی بپرسێت ئایا تۆڕێک لە بریکارەکانی بەسە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ئەمنییە جەوهەریەکانی لە واقیعێکی ناوچەیی گۆڕاودا؟ ئەگەر وەڵامی ئەم پرسیارە نەرێنی بێت ڕەنگە ئێران ڕێوشوێنێکی ستراتیژیکی دیکە کە لە دەیەکانی ڕابردوودا بۆ ڕاگرتنی دوژمنەکانی و دەستەبەرکردنی مانەوەی خۆی پەرەی پێداوە، هەڵبسەنگێنێتەوە، ئەویش بژاردەی ئەتۆمییە."

نووسەر وەک گریمانە دەبێژێ:
"ڕەنگە بەرزبوونەوەی هەستی هەڕەشە ببێتە هۆی گۆڕانکاری لە ستراتیژی ئەتۆمی ئێران لەسەر بنەمای ئەو هەڵسەنگاندنەی کە چیتر ناتوانێت تەنیا پشت بە بریکارەکانی ببەستێت و بەرەو بۆمبی ئەتۆمی بڕوات."
تەواوی وتارەکە لێرە بخوێنەوە:
The Gaza War raises questions about the Futures of Iran´s Resistanse Axis, Raz Zimmt, Atlantic Council, 8th November 2023

7

لە ساڵی پەنجاوهەشت لە کوردستان چی روویدا؟
ناوەندی هاوکاری بە ساردیش ناکۆکییەکانی بە گەرمی هێشتووەتەوە...ئایا حدکا پشتیوانی لە مانگرتنەکە کرد؟
راستەوخۆ...دوای کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکایی، واشنتن ئێرانی لە پشتەو تۆڵەی قورس دەکەینەوە.
نیگەرانییەکانی رۆژئاوای کوردستان لە کشانەوەی رۆژئاواییەکان
ئەمریکا و ئێران هەتا چەند لە پێکدادانی راستەوخۆی سەربازی نزیکن؟
بۆچی تەنیا چەند هەنگاو لە شەڕێکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست نزیکین