Weather widget for website
تایبەت: جەشنوارەی هەڵپەرکێ لەبانە، شانۆیەک بۆ شێواندنی فەڵسەفەی هەڵپەرکێ و ئاسایی نیشاندانی کوردستان

تایبەت: جەشنوارەی هەڵپەرکێ لەبانە، شانۆیەک بۆ شێواندنی فەڵسەفەی هەڵپەرکێ و ئاسایی نیشاندانی کوردستان

25 . خەزەڵوەر . 2723


پێنجەمین فستیڤالی هەڵپەرکێی بانە، ئەمجاریان کۆمیکتر لەساڵانی پێشوو بەرێوەچوو. هەوڵی بەرێوەبەرانی ئەو جەشنوارەیە ئەوەیە دۆخی شاری بانە و کوردستان ئاسایی نیشان بدەن، شەقامەکان دەنگی دەهۆڵ و زورنایان لێدێت، شار بەوێنەی گروپە جیاوازەکانی هەڵپەرکێ رازاندراوەتەوە، بەجۆرێک دەیانەوێ وێنا بکەن، وەکوو وێنەکان لەدڵی هەموو هاووڵاتیانی بانەو کوردستانیشدا شایی دەگەرێت. بەبێ ئەوەی بزانن کە شار هەمووی خامۆشەو کەس بەدیار ئەو ریتمە خێرا بەڵام مەرگەساتە دانانیشێت.

ساڵانی پێشوو ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد و ناوەندە ئەمنییەکان کارئاسانیان بۆ جەشنوارەی هەڵپەرکێی بانە نەدەکرد، تەنانەت هەندێکجار رێگریشیان لێدەکرد، بەڵام ئەمساڵ زۆر جیاوازبوو، بەپێی زانیارییەکانی RNA ئاقای دەریایی ناوێک کە موعاوینی فەرهەنگی پارێزگای سنەیە، بەپەلەو بە ئەمر داوای لە سەید ئەحمەد تەوەکولی خاوەنی گروپی هەڵپەرکێی نیشتمانی کردووە، لە ٢٠ هەتا ٢٠ ئابان ئەو جەشنوارەیە بەرێوەببات و هەرچییەکیش دەیانەوێ ئەوان بۆیان دابین دەکەن!

بەڵام سەید ئەحمەد تەوەکولی کێیە؟ ئەو کە خاوەنی گروپی هەڵپەرکێی نیشتمانە، لەگەڵ ئۆمێد زارعی خاوەنی گروپی هەڵپەرکێی ئەوین بەپاڵپشتی ناوەندە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر کاروچالاکییە هونەری و کەڵتورییەکانی شاری بانەدا گرتووە. ئەگەرچی لە سێ جەشنوارەی یەکەمدا ئەحمەد تەوەکولی هەتا رادەیەک بە سەربەخۆیی کاری دەکرد، ئەوکات پێشوازییەکی زۆرتریش لە فستیڤال یان جەشنوارەکە دەکرا، بەڵام دواتر ناوەندە ئەمنییەکان و حەراستی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئەو شارە ئەوانی بۆ لای خۆیانی راکێشا و تەوەکوڵی بووە بەشێک لە سیستەم لەو شارە.
بەپێی زانیارییەکانی RNA گوێرایەلی سەید ئەحمەد تەوەکوڵی گەیشتە ئاستێک کە ئەو کاتەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران داوای لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی بانە کردبوو کە دوو ماموستای کوردیان بۆ بنێرن بۆ ئەوەی ئەندامە تایبەتەکانی ئەو ئیدارەیە فێری زمانی کوردی بەتایبەت رێنووسی کوردی بکەن، هیچ ماموستایەک قبووڵی نەکرد و ئەحمەد تەوەکولی قبووڵی کرد و بووە ماموستای زمانی کوردی ئەندامانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران کە مەبەستی سەرەکیان لە فێربوونی رێنووسی کوردی سیخوریکردن و خوێندنەوەی پەیامی تێکۆشەرانی کورد لەناو مۆبایلەکانیان بوو.

لەگەڵ هەمووی ئەوانەش کۆی جەشنوارەی رەقسی کوردی بانە جۆرێک لە شانۆیەکی بێ مانایە کە پەیوەندی بە فستیڤالی هەڵپەرکێی کوردی و فەڵسەفەی هەڵپەرکێی کوردییەوە نیە، چوونکە لەبنەمادا هەڵسەنگاندنەکان لەرووی مێژوو و فەڵسەفەی هەڵپەرکێی کوردییەوە نیە کە بەشی زۆری حەماسی و شۆرشگێرییە. هاوکات هەڵپەرکێی کوردی بەبێ ڕەش بەڵەک هەبوونی ژنان لەریزی هەڵپەرکێدا هیچ مانایەکی نیە.

ئامانجی سەرەکی ئەو جەشنوارەیە لەلایەک شێواندنی فەڵسەفەی هەڵپەرکێی کوردی و لەلایەکی دیکەش ئاسایی نیشاندانی کوردستان، ئەویش ساڵێک دوای ئەو شۆرشەی لەو شەقامانەدا کرا، کە ئێستا سوپای پاسداران و دارودەستەکەی دەیانەوێ بەو جەشنوارەو سیرکە لەبیری خەڵکی ببەنەوە.





12

لە ساڵی پەنجاوهەشت لە کوردستان چی روویدا؟
ناوەندی هاوکاری بە ساردیش ناکۆکییەکانی بە گەرمی هێشتووەتەوە...ئایا حدکا پشتیوانی لە مانگرتنەکە کرد؟
راستەوخۆ...دوای کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکایی، واشنتن ئێرانی لە پشتەو تۆڵەی قورس دەکەینەوە.
نیگەرانییەکانی رۆژئاوای کوردستان لە کشانەوەی رۆژئاواییەکان
ئەمریکا و ئێران هەتا چەند لە پێکدادانی راستەوخۆی سەربازی نزیکن؟
بۆچی تەنیا چەند هەنگاو لە شەڕێکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست نزیکین