Weather widget for website
نوێترین هەواڵەکانی شەڕی ئیسرائیل و حەماس

نوێترین هەواڵەکانی شەڕی ئیسرائیل و حەماس

25 . ڕەزبەر . 2723

دوای ئەوەی بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی حزبوڵڵای لوبنان ژمارەیەک هاووڵاتی ئیسرائیل بڕیندارکران، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە فرۆکە شەڕکەرەکانیان هەندێک ناوچەو ژێرخانی سەربازی حزبوڵڵای لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج. هاوکات هەر ئەمرۆ یەکشەممە وەزیری بەڕگری ئیسرائیل هۆشداری بە حزبوڵڵای لوبنان دا و رایگەیاند ئەگەر حزبوڵڵا هەڵە بکات، بەیروتیش وەکوو غەززە لێدەکەن،





ئەمرۆ یەکشەممە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە کەنالی ئێن بی سی ئەمریکای رایگەیاند کە ئامادەن لەپێناو ئازادکردنی دیلەکانیان ئاگربەستێکی سنووردار بکەن، بەڵام نەتانیاهۆ وردەکاری زۆرتری لەوبوارە رانەگەیاند.




ئەمرۆ یەکشەممە جەک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند کە جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا لەدیدارەکەی رۆژی چوارشەممەیدا لەگەڵ شی جینگ پینگ سەرۆککۆماری چین باس لەپرۆژە ئەتۆمییەکانی ئێران و هەڵسوکەوتە تێکدەرانەکانی ئێران لە ناوچە دەکات.




ئەمرۆ شەممە حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان بەبۆنەی رۆژی شەهیدی حزبەکەی وتارێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند کە ئەوان بەهەموو شێوەیەک سەرقاڵی شەڕکردن لەگەڵ بەگوتەی خۆی زاهیۆنییەکانن. ئەگەرچی نەسروڵڵا لە وتاری پێشوویدا بێ ئاگایی خۆی و حزبەکەی لە هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل راگەیاندبوو، راستەوخۆ هەوڵی خۆدوورگرتن لە شەڕەکەی دەدا، بەڵام لە وتاری ئەمرۆیدا حەسەن نەسروڵڵا ئاشکرایکرد کە ئەوان مووشەکی بورکانیان بە نیو تۆن تەقەمەنی لەدژی ئیسرائیل بەکارهێناوە.



ئەمرۆ هەینی کۆبوونەوەی لوتکەو نائاسایی وڵاتانی ئیسلامی لە ریازی پایتەختی عەرەبستان بەرێوەچوو، تەوەری کۆبوونەوەکە لەسەر دۆخی غەززەو هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو شارە بوو. سەرۆکی سەرجەم وڵاتانی بەشداربوو داوای راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززەیان کرد، هاوکات داواشیان کرد بەپەلەو بەبێ مەرج رێرەوی مرۆیی بۆ گەیاندنی یارمەتی بۆ غەززە بکرێتەوە. هاوکات لەو کۆبوونەوەیەدا ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران داوای لە وڵاتانی ئیسلامی کرد لەئەگەری بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل، گروپە فەڵەستینییەکان پڕچەک بکەن.




ئەمرۆ هەینی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێنتاگۆن وێنەی کەشتی فرۆکەهەڵگری ئایزنهاوری لەدەریای سوور بڵاوکردەوە کە ئامادەیە بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەراست بجولێت.




ئەمرۆ هەینی نوێنەری ئێران لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە وڵاتەکەی نایەوێ پەڕە بەشەڕەکە بدات. سەعید ئیروانی قسەی بۆ کەنالی سی ئێن ئێنی ئەمریکا کردووە، ئەوە لەکاتێکدایە پێنتاگۆن رایگەیاندووە کە لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس گروپە چەکدارەکانی نزیک لەئێران ٤٠ جار بنکە سەربازییەکانی ئەمریکایان لە ناوچە کردووەتە ئامانج. دوایین هێرش ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە بەدوو درۆن هێرشی بۆ سەر بنکەی سەربازی هاوپەیمانان لە هەریری باشووری کوردستان کرد و، کۆگایەک بەتەواوەتی ئاگری گرتووە. لەگەڵ هەمووی ئەوانەش بەرپرسانی ئێران دەڵێن پشتیوانی لە بەرەی موقاومەت و بەدیاریکراوی حەماس دەکەن، بەڵام نایانەوێ ئەو شەڕە پەرە بستێنێت.
------

ئەمرۆ هەینی ئاویخای ئەدرەعی، گوتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل رایگەیاند کە بەهەزاران هاووڵاتی دانیشتووی غەزە خەریکە ئەو شارە بەجێدەهێڵن. ئەو دەڵێ خەڵک بەرەو بەشی باشووری شارەکە دەچن، ئەوەش بە وەڵامێکی ئەرێنی بۆ داواکاری ئیسرائیل لە هاووڵاتیانی غەزە ناو دەبات.
ئاویخای ئەدرەعی ئاماژەشی بەوەداوە کە بەرپرسانی حەماس بنەماڵەکانیان لە غەزە بردووەتە دەر و روو بە هاووڵاتیانی غەزە دەڵێ ئێوەش وەکو ئەوان بکەن و شار بەجێبهێڵن.



آویخای ادرعی، سخنگوی ارتش اسرائیل در ارتباط با رسانه‌های عرب‌زبان، روز جمعه ۱۹ آبان با انتشار تصاویر و فیلم‌هایی از ادامه خروج هزاران فلسطینی باقی‌مانده در شمال غزه که در راه رفتن به سوی بخش جنوبی این باریکه هستند، نوشت که این تصاویر «پاسخ ملموس به مذاکرات و مطالبات اسرائیل» در این زمینه است.

آقای ادرعی به مردم غزه گفت: «به آن‌چه که رهبران حماس از هتل‌های خود در خارج یا از مخفی‌گاه‌های خود از شما می‌خواهند، توجه نکنید، آن‌ها خود و خانواده‌ خویش را نجات داده‌اند.»
ئەمرۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند ژمارەی قوربانییە مەدەنییەکانی بوردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە، گەیشتووەتە ۱۱۰۷۸ کەس. ئەو وەزارەتە دەشڵێ سەروو ٤ هەزار کەسیان منداڵن و هاوکات ٢٧ هەزار کەسیش بڕینداربوونە. همزمان ‌حزبوڵڵای لوبنان ئاشکرایکردووە کە ئەمرۆ ٧ چەکداری لەهیرشەکانی ئیسرائیل کوژراون.
-----------------------------



ئەمرۆ سێشەممە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند کە هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر حەماس زیادکردووە، وەزارەتەکە دەلێ لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤٠٠ بنکەی حەماسیان کردووەتە ئامانج، کە لەهەندێک شوێن سەکۆی موشەکی بووەو ویستوویانە ئاراستەی ئیسرائیلی بکەن، هاوکات یەکێک لە ئامانجەکانی دیکەش ئەو توونێلانە بوونە لەناو غەززە لێدراون.



رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکا لەسەر زاری هەندێک سەرچاوەی ئاگادار لە کۆشکی سپی ئاشکرایکردووە، کە کۆشکی سپی خەریکی ئامادەکارییە بۆ ئەوەی نزیکەی ٦٠٠ هەزار هاووڵاتی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەرباز بکات. رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە کە ئەگەر شەری حەماس و ئیسرائیل بەردەوام بێت، ئەمریکا هاووڵاتیەکانی لە لوبنان، ئیسرائیل، عێراق و زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەرباز دەکات.



ئەمرۆ شەممە یەکەم کاروانی یارمەتییە مرۆییەکان لەمیسرەوە لەرێگەی دەروازەی رەفەح چووە ناو غەززە. پێشتر جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو کە ئیسرائیل و میسر ئامادەیی ئەوەیان نیشانداوە بە سنووری رەفەح یارمەتییە مرۆییەکان بگەنە غەززە، حکومەتی ئیسرائیل دەلێ لەکاتژمێر ١٠-ی سەر لەبەیانی ئەمرۆ دەروازەکە کڕاوەتەوەو تەنیا بۆ ماوەی شەش کاتژمێر کراوە دەبێت.



ئەمرۆ شەممە لەقاهیرە کۆبوونەوەی سەرکردەی بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئورووپایی لەسەر پرسی شەڕی حەماس و ئیسرائیل بەرێوەچوو، مەحموود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین رایگەیاند کە تاکە چارەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین و پێدانی مافی چارەی خۆنووسین بە فەڵەستینییەکانە. بەگوتەی مەحموود عەباس ئەوان لە شوێنی خۆیان دەمێننەوەو نیشتمانەکەیان چۆڵ ناکەن.



ماڵپەری بلوومبێرگی ئەمریکا رایگەیاند کە گروپی ئەقسای حەماس دوو هاووڵاتی ئەمریکایان ئازاد کردووە، حەماس دەڵێ وەکوو کارێکی مرۆیی ئەو کارەی کردووەو نیەتپاکییەکیشە بۆ هەوڵەکانی قەتەر. ماڵپەری بلوومبێرگ ئاشکراشیکردووە کە ئەمریکا و یەکێتی ئورووپا دەیانەوێ ئیسرائیل رازی بکەن بۆ ئەوەی هێرشی سەر زەوی بۆ غەززە دوابخات، بۆ ئەوەی هەوڵە دیپلۆماتییەکان بۆ ئازادکردنی باڕمتەکان بە ئەنجام بگات.



وەزیری ناوخۆی ئەڵمان دەڵێ پێویستە لایەنگرانی حەماس لەوڵات دەربکرێن، نانسی فیزر دەشلێ پۆلیسی فیدرال دەبێ هەموو ئامادەکارییەکی بۆ بەرپەچدانەوەی هێرشی ئیسلامییە تووندڕەوەکانی هەبێت.




سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە لانیکەم ٢٠ منداڵ لەنێو ئەو کەسانەدان کە حەماس لە غەززە بە باڕمتەی گرتوون.
سوپای ئیسرائیل ئاشکراشیکردووە، کە لانیکەم ٢٠٣ کەس لەلایەن حەماسەوە بە باڕمتە گیراون، ١٠ بۆ ٢٠ کەسیان تەمەنیان لەسەروو ٦٠ ساڵی دایەو ٢٠ کەسیشیان منداڵن. سوپای ئیسرائیل ئاشکرای نەکردووە کە زانیارییەکانیان چۆن دەستکەوتووە، بەڵام ڕوونیکردووەتەوە کە باڕمتەکان لەدەستی گروپێکی ئیسلامی دان و لە غەززە راگیراون.
-----------------------

ئەمرۆ پێنجشەممە ریشی سوناک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا سەردانی تەلەڤیڤ پایتەختی ئیسرائیلی کرد، سوناک بە بنیامین نەتانیاهۆی گوتووە کە ئەوان دەیانەوێ ئیسرائیل لەو شەڕەدا سەربکەوێت.


--------------------------------------------------------

ئەژانسی رۆیتەرز ئاشکرایکردووە کە هەردوو رێکخراوی ئۆپێک و رێکخراوی وڵاتانی هاریکاری ئیسلامی داواکارییەکی ئێرانیان سەبارەت بە ئیسرائیل رەتکردووەتەوە. رۆیتەرز ئاشکرایکردووە کە حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە ئۆپێک کردبوو کە گەمارۆ بخەنە سەر ئیسرائیل، داواشی لە وڵاتانی هاریکاری ئیسلامی کردووە کە بالیۆزەکانی ئیسرائیل لە وڵاتەکانیان دەربکەن، بەڵام هەردوو داواکارییەکەی ئێران رەتکراونەتەوە.



راپۆرتێکی وال ستریت ژورنالی ئەمریکا لە راپۆرتێکی کورتدا باس لە تەقینەوەکەی مزگەوتی ئەلهیلالی غەزە و گومان و کاردانەوەکانیش ڕوون دەکاتەوە.



جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا دوای گەرانەوەی لە تەلەڤیڤ رایگەیاند کە ئیسرائیل رازی بووە لەرێگەی میسرەوە یارمەتییە مرۆییەکان بگەنە غەزە. بایدن گوتیشی کە سەد ملیۆن دۆلار یارمەتی مرۆیی خەڵکی غەزەو کەرانەی باختەری دەکات.


----------------------------------------------------------------------------------------

ئەحمەد ئەلحەمدانی رۆژنامەنووسی دیاری عەرەبی کە لە ئەڵعەرەبییەو ئەڵحەدەس کاری کردووە، لە هەژماری خۆی لە ئیکس تویتەری جاران نووسیویەتی کە ژەنەڕاڵێکی سوپای پاسدارانی ئێران بەناوی (سەردار محەمەد ئەحمەدی)، فەرماندەی سوپای (حمزة سید الشهداء) لە ڕووی مەیدانییەوە چاودێریی ئامادەكردنی ئەو مووشەكانە دەكەن كە ناردوویانە بۆ شنگال. ڕوونیشی كردووەتەوە كە مووشەكەكان ناویان لە جۆری (مهندس 1)ە و زیاتر لە هەزار كیلۆمەتر دەبڕێت.

ئەو ڕۆژنامەنووسە دەشڵێ كە ئامادەكارییەكانی سەكۆی مووشەكییەكە، هاوشێوەی سیناریۆكەی 1991ە كاتێك سەدام حوسێن لە هەمان شوێنەوە لە شنگال، 39 مووشەكی ئاراستەی شاری تەل ئەبیبی ئیسرائیل كرد.

بە گوتەی حەمدانی، چەند رۆژێك لەمەوبەر، سەردار محەمەد ئەحمەدی گەیشتووەتە شاری سلێمانی، پێش ئەوەی دواتر بچێتە شنگال، بۆیە ”پێشبینی دەكرێت بەرەیەكی نوێ لە دژی ئیسرائیل لە شنگال بكرێتەوە، لە حاڵەتێكدا ئەگەر تانكەكانی ئیسرائیل بچنە ناو غەزە.“


---------------------------------------------------------------------------------------------------------

ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە لایەنگرانی حکومەت لە ئێران لە مەیدانی ئینقلابی تاران بۆ پشتیوانیکردن لە حەماس خۆپێشاندانێکیان بەرێوەبرد. لەو خۆپێشاندانەدا ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران قسەی کرد و رایگەیاند کە بە هێرش بۆ سەر نەخۆشخانەکەی غەزە، کۆتایی ئیسرائیلیش دەستی پێکرد.
رەئیسی گوتیشی پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل شکستی خواردووەو ئەمریکاشی تۆمەتبار کرد کە راستەوخۆ پشتیوانی لە کوشتاری فەڵەستینییەکان دەکات.



------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

ئەمرۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی سەبارەت بە دۆخی ‌غەزەو شەڕی نێوان ئیسرائیل و ‌حەماس ئەنجام دا. کۆبوونەوەکە لەسەر داوای نوێنەرانی رووسیا و ئیمارات بوو، هاوکات رەشنووسێکی بەرازیل خرایە دەنگدانەوە کە داوای راگرتنی شەڕو مەحکومکردنی هێرشەکانی ئیسرائیلی کردبوو، داواشی کردبوو کە شەڕ راوەستێت بۆ ئەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بگەنە غەزە. بەڵام لیندا توماس گرینفیلد نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو رەشنوسەی ڤیتۆ کرد.


------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا دەلێ ئەوەی هۆکاری تەقینەوەکانی نەخۆشخانەی مەعمەدانی غەزە ئیسرائیل نەبووە، بەڵکوو لایەنی بەرامبەر ئەو کارەی کردووە. بایدن لە تەلەڤیڤ وتیشی کە ئەمریکا لەرۆژی یەکەمەوە پشتیوانی بێ ئەملاو ئەولای لە ئیسرائیل کردووەو بەردەوامیش دەبێ. جۆبایدن لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا گوتی ئەوەی بەسەر ئیسرائیلدا هات، هاوشێوەی ئەو رووداوەیە کە یازدەی سێپتەمبەر بەسەر ئەمریکادا هات.
-------------------------------------------------------------------

جیمز کلیڤەرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەلێ سەبارەت بە رووداوی نەخۆشخانەی ئەلئەهلی غەزە نابێ ئەنجامگیرییەکی بە پەلە بکەین. کلیڤەرلی دەشلێ پەلەکردن لە ئەنجامگیریی دەتوانێ هەڕەشە لە گیانی خەڵکی دیکەش بکات. ئەو داوای هێوری دەکات، بۆ ئەوەی هەموو شتێک روون دەبێتەوە


------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
جۆ بایدن هێرشی حەماسی بۆ سەر نەخۆشخانەی غەززە ئیدانە کرد و بە خەڵکی ئیسرائیلی گوت: "ئازایەتی ئێوە سەرسوڕهێنەرە".

------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل بە بڵاوکردنەوەی چەندین وێنەو ڤیدیۆ دەلێ مووشەکی جیهادی ئیسلامی ئەو کارەساتەی نەخۆشخانەکەی غەزەی درووستکردووە. گووتەبێژی ئەو وەزارەتە دەڵێ مووشەکەکە یان هی ئێرانە یان بە پوولی ئێران کردراوە.


------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئەمرۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەسەر دۆخی غەزە دەکەن. کۆبوونەوەکە لەسەر داوای رووسیا و ئیمارات بووە، بوردوومانی نەخۆشخانەی ئەلئەهلی تەوەری سەرەکی دەبێت، کە باس لەکوژرانی نزیکەی ٨٠٠ کەس دەکرێت. چاوەروا دەکرێت نوێنەرانی فەڵەستین و ئیسرائیل لەو کۆبوونەوەیەدا قسە بکەن
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

بەرپرسانی ئیسرائیل رەتیدەکەنەوە نەخۆشخانەکەی غەزەیان بوردوومان کردبێت، مارک رێگۆ راوێژکاری بنیامین نەتانیاهۆ دەڵێ سەرجەم بەڵگەکانیان رادەستی ئەمریکاییەکان کردووە. ئیسرائیلییەکان دەلێن تەقینەوەی نەخۆشخانەکە بەهۆی موشەکێکی گروپی جیهادی ئیسلامی بووەو بەڵگەی پێویستیشیان لەبەردەستدا هەیە.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

زۆربەی وڵاتانی جیهان و بەتایبەت وڵاتانی ئیسلامی هێرش بۆ سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی ‌غەزەیان بەتووندی سەرکۆنە کردووە. ئەردوغان و بن سەڵمان دەڵێن دەبێ کۆتایی بەو وەحشیگەرییە بهێندرێت. جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکاش ئەوە کردەوەیەی شەرمەزار کرد. شەوی رابردوو لەزۆربەی وڵاتانی ئیسلامی بۆ پشتیوانی لە فەڵەستین خۆپێشاندان کراوە.
-------------------------------------------

ئوڵاف شولتز, ڕاوێژکاری گەوری ئاڵمان
لێرە لە تەلەڤیڤ ڕا بە ڕوونی دیسانەوە دەیڵێمەوە: نابێت هیچ ئەکتەرێکی تر پێیوابێ دەستوەردان لەم ململانێیەدا بیرۆکەیەکی باشە.


------------------------------
دەگوترێ بەهۆی بووردومانی نەخۆشخانەی ئەڵمەعدانی لە غەزە ٥۰۰ کەس کوژراون


------------------------------
دانیل هەگاری گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەلێ، ئەگەر حیزبوڵڵا بچووکترین هەڵە بکات، لەناوی دەبەین


------------------------------
١٠٠ کۆنگرێسمەن و سیناتۆری ئەمریکا لەهەردوو حیزبی کۆماری و دیموکرات داوا لە کۆشکی سپی دەکەن، میکانیزمی ماشە یان سنەپ بەک لەدژی ئێران کارا بکەنەوە، بۆ ئەوەی گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە بگەرێنەوە. ئەو ١٠٠ سیناتۆرە هاوکات داواش دەکەن، ئەمریکا پابەندی کۆتایی هاتنی گەمارۆکانی کڕین و فرۆشتنی چەک لەلایەن ئێران نەبێت و ئەو گەمارۆیانەش درێژ بکاتەوە. ئەوان دەلێن ئێران راستەوخۆ پشتیوانی لە حەماس دەکات و نابێ بگەرێتەوە بۆ ناو بازارەکانی جیهان.
هاوکات هەر ئەمرۆ یەکێتی ئوروپاش بڕیاریدا کە گەمارۆکانی کڕین و فرۆشتنی چەک لەلایەن ئێران دوای کۆتایی هاتنی وادەکەشی بەردەوام بێت.
------------------------------

ژمارەی کوژراوان لە غەزە بۆ ٢٩٠٠ کەس بەرزبوویەوە، هاوکات کەتیبەکانی قەسام کوژرانی فەرماندەیەکی دیکەی خۆیان پشت راستکردەوە، لە باشووری لوبنانیش حیزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند کە دوو چەکداری دیکەیان کوژراون. بوردوومانی بنکەکانی حیزبوڵڵا لەو سنوورە لەلایەن ئیسرائیل بەردەوامە.
-----------------------------

سوپای ئیسرائیل دەڵێ لەئێستاوە دەبێ جێگەو پێگەی غەزەی داهاتوو دیاری بکرێت.
ئەمرۆ سێشەممە فەرماندە دانیەک هەگاری گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، دوای ئەوەی هێرشی سەر زەوی بۆ سەر دەستپێدەکەن، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەبێ بڕیار لەسەر پێگەی داهاتووی غەزە بدەن. هەگاری دەڵێ ئەوان بڕیاری خۆیان داوەو ئێستا ئەوە جیهانە دەبێ ئەو واقیعە نوێیە قبووڵ بکات.
--------------------------

عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمرۆ سێشەممە رایگەیاند کە ئەگەر ئەو هێرشانەی سەر حەماس و غەزە بەردەوام بن، بەرەی موقاومەت لەناوچە ناتوانێ تەحەموول بکات و کاردانەوەیان دەبێت. خامنەیی دەشلێ ئیسرائیل شکستێکی گەورەی خواردووەو نازانێ چۆن ئەو شکستەی بشارێتەوە.
----------

هەر ئەمرۆ سێشەممە ئۆلاف شۆلتس راوێژکاری ئاڵمان بەسەردانێک گەیشتە تەلەڤیڤ بۆ ئەوەی پشتیوانی وڵاتەکەی لە ئیسرائیل دووپات بکاتەوە، بڕیارە ئەمشەو جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکاش بگاتە ئیسرائیل و سبەی چوارشەممە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە. ئیسرائیل داوای دە ملیار دۆلار یارمەتی لە کۆشکی سپی کردووە. هاوکات بڕیاریشە بەمزووانە ئیمانوئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەرەنساش سەردانی تەلەڤیڤ بکات.

6

لە ساڵی پەنجاوهەشت لە کوردستان چی روویدا؟
ناوەندی هاوکاری بە ساردیش ناکۆکییەکانی بە گەرمی هێشتووەتەوە...ئایا حدکا پشتیوانی لە مانگرتنەکە کرد؟
راستەوخۆ...دوای کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکایی، واشنتن ئێرانی لە پشتەو تۆڵەی قورس دەکەینەوە.
نیگەرانییەکانی رۆژئاوای کوردستان لە کشانەوەی رۆژئاواییەکان
ئەمریکا و ئێران هەتا چەند لە پێکدادانی راستەوخۆی سەربازی نزیکن؟
بۆچی تەنیا چەند هەنگاو لە شەڕێکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست نزیکین