Weather widget for website
تۆماس فریدمەن: ئێران حەماسی هانداوە، ئاگڕەکە دەگاتە ئێرانیش

تۆماس فریدمەن: ئێران حەماسی هانداوە، ئاگڕەکە دەگاتە ئێرانیش

17 . ڕەزبەر . 2723

تۆماس فریدمان، بیرمەند و رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئەمەریکایی، لەبارەی هێرشەكەی پێرێ بەیانیی چەكدارانی حەماس بۆ سەر چەند ناوچەیەكی ئیسرائیل و دەستپێكردنەوەی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەو هۆیەوە، رۆژی ٨١٠٢٠٢٣ وتارێکی لە ڕۆژنامەی (نیۆرک تایمز) بڵاو کردووەتەوە، تیایدا پێشبینی بۆ رووداوەكانی ئایندەی ئەم شەڕ دەكات و پێیوایە باڵ دەكێشێت بۆ ناچوەكانی دەوروبەر، بەتایبەت ئێران.
بەشێک لە وەرگێرانی وتارەکە:
هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، لەو ناکۆکییەکانی پێشووی نێوانیان ناچێت، کە لەنێوان حەماس و ئیسرائیلدا هەیە، مەودای نێوان غەزە و ئیسرائیل تەنیا 37 مایلە، بەڵام ئاگرەکەی ئەم شەڕە تەنیا ئیسرائیل و فەلەستینییەکان ناسووتنێت، بەڵکوو زرمە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵدەستێنێت، بەتایبەتیش لە ئێران و سعوودیە. ئاخر لە ئەگەری هەر جەنگێکی درێژخایەنی نێوان ئیسرائیل و حەماس، گرێبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و ئیسرائیل کۆتایی پێ دێت.
ئەگەر دەربکەوێت بۆ ئەو هێرشە ئێران دنەی حەماسی داوە، بە ئامانجی ئەوەی ڕێککەوتنی سعوودیە و ئیسرائیل شکست پێ بهێنێت، ئەوە سەر دەکێشێت بۆ ئاڵۆزتربوونی ڕەوشی نێوان ئیسرائیل و ئێران و حزبوڵا و حەشدی شەعبی و پرۆکسییەکانی دیکەی لە لوبنان و عێراق و سووریا، هەروەها دەبێتە هۆی گرژبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعوودیەش.

لەو کاتەوەی حەماس دەستی بەسەر غەزەدا گرت، بوو بە نەفرەتێکی کۆشندە بۆ گەلی فەلەستین. دەکرا ئەو چەندان ملیار دۆلارەی بەدرێژایی ئەو ساڵانە وەکوو کۆمەک لە قەتەر و ئێرانی وەردەگرت، بۆ خزمەتی بنیاتنانی کەرتی غەزە، بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی بەرهەمهێن، لەگەڵ دروستکردنی قوتابخانە و زانکۆ و ژێرخانێکی ئابووریی بەکاری بهێنایە. بۆ ئەوەی ببێتە نموونەیەک بۆ دەوڵەتی فەلەستین، بە دانەپاڵی کەرتی خۆرئاوا، بەڵام حەماس زۆرینەی ڕەهای توانا و داهاتەکانی تەرخان کرد بۆ هەڵکەندنی تونێل بە ئاراستەی ئیسرائیل و دروستکردنی مووشەک بۆ لەناوبردنی دوژمنێکی زۆر لە خۆی بەهێزتر، هەموو ئەمانە بوونە هۆی بێبەشکردنی دانیشتووانی غەزە لە هەر دەرفەتێک بۆ پیادەکردنی تواناکانیان لە ڕێی حکوومەتێکی شایستە و دیموکراتەوە.
حەماس بۆچی ئەم جەنگەی بەرپا کرد؟ دەبێ بپرسین، کە ئەگەر ئەوە لەبەر خاتری گەلی فەلەستینیی نییە، ئەی بۆچییە؟ بێ گومان ئەوە لەسەر داواکاریی ئێرانە، ئەو دەوڵەتەی حەماس و گرووپەکانی دیکە پارەدار و چەکدار دەکات، بۆ ئەوەی ببنە ئاستەنگ لەبەردەم ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و ئیسرائیل و نەیارەکانی ئێران.


ڕێکكەوتنی ئیسرائیل و سعوودیە، وەکوو ئەوەی پلانی بۆ دانرابوو، دەکرا سوود بە دەسەڵاتی فەلەستینییش بگەیەنێت، کە میانەڕەوترە و لە کەناری خۆرئاوا دەسەڵاتدارە، ئەویش لە ڕێگەی کۆمەککردنی بە بڕێکی گەورەی دارایی لە پارەکانی سعوودیە، هەروەها دانانی کۆتوبەند لەسەر کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونە نوێیەکانی ئیسرائیل لە کەناری خۆرئاوا، لەگەڵ کۆمەڵێک دەستکەوتی دیکە بۆ هێشتنەوەی دەرفەتی دوو دەوڵەت، لە ئەنجامی ئەمەشدا، سەرکردەکانی کەناری خۆرئاوا، چنگیان گیر دەبوو لە جۆرێک لە ڕەوایەتی، کە زۆر پێویستیانە لەبەردەم جەماوەرە فەلەستیینەکەدا، ئەوەش بێ گومان دەبووە هەڕەشەیەک بۆ سەر شەرعییەتی حەماس.
ئەو ڕێکكەوتنەی نێوان سعوودیە و ئیسرائیل دەبووە ڕێککەوتنێکی دیپلۆماسیی بوومەلەرزەیی، کە نەتانیاهۆی ناچار دەکرد واز لە توندڕەوترین ئەندامانی حکوومەتەکەی بهێنێت، لە بەرامبەر پێکهێنانی هاوپەیمانییەک لەنێوان دەوڵەتە یەهوودییەکە و دەوڵەتانی کەنداودا، بە سەرکردایەتییەکی سوننەکانی ناۆچە لە دژی ئێران. بەگشتییش، ڕێککەوتنەکە دەبووە یەکێک لە وەرچەرخانە هەرە گەورەکانی 75 ساڵی ڕابردوو، بەڵام دوای ئەو هێرشەی حەماس ئەو ڕێککەوتنە شکستی پێ هێنرا.
رێكخراوی حەماس بەدرێژایی ساڵانێکی زۆر چانسی گەورەی لەبەردەمدا بوو، بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت فەرمانڕەوایی کردن لە غەزە ئامانجێکی ئاسانترە لە ڕووخاندنی دەوڵەتی ئیسرائیل، ڕوونیش بووەوە جگە لە مافیایەکی ئیسلامیی فەلەستینی، زیاتر شتێکی دیکە نییە، هیچی بە لاوە گرنگ نییە ئەوە نەبێت، کە دەستگرتنەکەی بەسەر غەزەدا بپارێزێت، هەروەها ئامەدەیە بۆ ئەوەی هەمیشە وەکوو داردەستی ئێران کار بکات، لەبری ئەوەی ئامانجە سەرەکییەکەی بریتیی بێت لە دابینکردنی داهاتووییەکی باشتر بۆ فەلەستینییەکان لە کەرتی غەزە و کەناری خۆرئاوا، مێژووی فەرمانڕەوایییکردنیشی لە غەزە پڕ لە شەرمەزارییە.

5Israel

لە ساڵی پەنجاوهەشت لە کوردستان چی روویدا؟
ناوەندی هاوکاری بە ساردیش ناکۆکییەکانی بە گەرمی هێشتووەتەوە...ئایا حدکا پشتیوانی لە مانگرتنەکە کرد؟
راستەوخۆ...دوای کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکایی، واشنتن ئێرانی لە پشتەو تۆڵەی قورس دەکەینەوە.
نیگەرانییەکانی رۆژئاوای کوردستان لە کشانەوەی رۆژئاواییەکان
ئەمریکا و ئێران هەتا چەند لە پێکدادانی راستەوخۆی سەربازی نزیکن؟
بۆچی تەنیا چەند هەنگاو لە شەڕێکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست نزیکین