23 . سەرماوەز . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

دكتور عەباس وەلی: كورد دەبێ بەسەر دیواری ئیتنیكی-دا پاز بدات

دكتور عەباس وەلی: كورد دەبێ بەسەر دیواری ئیتنیكی-دا پاز بدات
5 . ڕەزبەر . 2723

لە درێژەی زنجیرە گفتوگۆكانی RNA لەسەر یەك ساڵەی شۆرشی ژینا دكتور عەباس وەلی ماموستای زانكۆ لەگفتوگۆیەكی تایبەتدا بۆچوونەكانی خۆی لەسەر ئەو یەك ساڵە خستەروو. بەگوتەی دكتور وەلی ئەوەی لەكوردستان روویدا، بەتەواو مانا شۆرشی ژن ژیان ئازادی بوو، چوونكە ئامانجی گۆرانێكی بنەڕەتی بوو و، خواستەكانی بە ریفۆرم جێبەجێ نەدەكران.
دكتور عەباس وەلی پێیوایە كورد دەیتوانی سەركردایەتی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بكات، بەڵام بەھۆی ئەوەی شۆرشی ژن ژیان ئازادی لە قەوارەی حیزبەكان گەورەتر بوو، نەیانتوانی بەرێوەی ببەن، ھەربۆیە شكستیان خوارد. بەرای ئەو ماموستایەی زانكۆ بەشێكی زۆری لەئێرانییەكان پێیانوایە ئەگەر كوردەكان بەشێوەیەكی ستراتیژی ھەنگاویان نابا، دەیانتوانی سەركردایەتی ئەو شۆرشە لەئاستی ئێراندا بكەن.
لەبەشێكی دیكە لە چاوپێكەوتنەكەدا دكتور عەباس وەلی رایگەیاند كە كورد دەبێ بەسەر دیواری ئیتنیكیدا پازبدات، بۆ ئەوەی بتوانێ لە گۆرەپانێكی گەورەتردا سیاسەت بكات. ئەو دەلێ مادام ھەموو حیزبە سیاسییەكان ئۆتۆنۆمیستن كەواتا قسەكردن لە سەربەخۆیی كردارێكی ئیكزۆفیرنیكەو تەنیا ئاڵۆزكردنی دۆخەكەیە. سەبارەت گوتاری سەربەخۆییش كە لەیەك ساڵی شۆرشی ژینادا زۆر بەرگەوێ دەكەوت، دكتور وەلی پێیوایە كە ئەو جۆرە گوتارە بۆ كورد سوودێكی نابێت و لانیكەم خۆی نەیتوانیوە سەربەخۆیی تیۆریزە بكات. دەلێ ھەر كەسێكیش ئەگەر دەتوانێ ئەو كارە بكات، با بیكات.
كۆی چاوپێكەوتنەكە لە یوتیوبی رۆژھەڵات نیوز بەردەستە..