Weather widget for website
رێكخراوی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ: سەركوت و رێگرییەكی سیستماتیك بۆ رێورەسمەكانی ساڵرۆژی مەرگی ژینا دەكرێت

رێكخراوی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ: سەركوت و رێگرییەكی سیستماتیك بۆ رێورەسمەكانی ساڵرۆژی مەرگی ژینا دەكرێت

24 . خەرمانان . 2723

لەگەڵ نزیكبوونەوە لە ساڵرۆژی كوژرانی ژینا ئەمینی و دەستپێكردنی شۆرشی ژینا رێكخراوی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ رۆژی ھەینی رۆژێك پێش ساڵرۆژەكە راگەیاندراوێكی بڵاوكردووەتەوە، رێكخراوەكە دەلێ كۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەی تووند و زاڵمانەو سیستماتیك دەیەوێ رێگری لە رێورەسمەكانی ساڵرۆژی كوژرانی ژینا بكات.


رێكخراوەی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ داوا لە وڵاتان دەكات لە كۆبوونەوەی گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كە كۆبوونەوەی ساڵانەی نزیك دەبێتەوە، باس لەدۆخی كارەساتباری چالاكانی مەدەنی ناوخۆی ئێران بكەن و گوشارەكان بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر بكەن.


ھاوكات رۆژی پێنجشەمەش كۆمیتەی راستیدۆزی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان راپۆرتێكی بڵاوكردەوەو لەدۆخی ناوخۆی ئێران نیگەرانە و، ھۆشداری لەزیادكردنی سەركوتكردنەكان دەدات.
كۆمیتەكە ئاماژەی بەوە كردووە سەركوتكردنی ژنان و كچان و ھاوكات تۆڵەكردنەوە لە خێزانی قوربانیان و خۆپێشاندەران بەرێژەیەكی بەرچاو زیادیكردووە، لەگەڵ ئەوەش كۆماری ئیسلامی ئێران لە ھاوكاریكردنی ئەو كۆمیتەیە خۆی دەدزێتەوە.


كۆمیتەی راستیدۆزی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئێران خەریكە تۆڵە لەو كەسانە دەكاتەوە كە داوای ئازادی رادەربرین دەكەن و پێشوەختە دەیەوێ رێگری لە خۆپێشاندان و تەنانەت قسەكردنی ھاووڵاتیانیش بگرێت. ھاوكات لەگەڵ بڵاوكردنەوەی راپۆرتەكە سارا حوسێن سەرۆكی كۆمیتەكە دەلێ:" بەر لەھەموو شتێك نەدەبووا ژینا (مەھسا) دەستبەسەركرابا، دوای ئەوەش كۆماری ئیسلامی ئێران ھیچ ھەنگاوێكی بۆ دەرخستنی راستییەكانی كوژرانی ژینا ھەڵنەھێناوەو ھیچ دادپەروەرییەكی لەو كەیسەدا جێبەجێ نەكردووە."


ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە 24-ی نۆڤەمبەری 2022 لە كۆبوونەوەیەكی بەپەلەو ئاوارتەدا بڕیارنامەیەكی لەدژی ئێران دەركرد و بڕیاری پێكھێنانی كۆمیتەیەكی راستیدۆزی بۆ خۆپێشاندانەكان لەئێران دەركرد. لەو چوارچێوەیەشدا سارا حوسێن حاكمی دادگای باڵای بەنگلادیش وەكوو سەرۆكی كۆمیتەكە و شەھێن سەردار عەلی ماموستای زانكۆی لە بەشی یاسا لە پاكستان و ویویانا كرستیسویك چالاكوانی مەدەنی ئاراژانتین وەكوو ئەندام دەستنیشان كران.


لەگەڵ ھۆشداری رێكخراوی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و كۆمیتەی راستیدۆزی نەتەوە یەكگرتووەكان كوردستان بەتەواوەتی میلیتاریزە كراوەو سەركوتێكی سیستماتیك دەستی پێكردووە. بەشێوەیەك ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و تانك لە گۆرستانی ئایچی سەقز جێگیر كراوە. ھێزێكی زۆری سوپای پاسداران، ھێزە ئینتزامییەكان، جلوبەرگە مەدەنییەكان و گاردی ویژەش بە چەكی سوك و قورس لە شارەكانی سنە، سەقز، مەھاباد، بۆكان، كامیاران، جوانرۆ، پیرانشار و شارەكانی دیكەش جێگیر كراون.

5

لە ساڵی پەنجاوهەشت لە کوردستان چی روویدا؟
ناوەندی هاوکاری بە ساردیش ناکۆکییەکانی بە گەرمی هێشتووەتەوە...ئایا حدکا پشتیوانی لە مانگرتنەکە کرد؟
راستەوخۆ...دوای کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکایی، واشنتن ئێرانی لە پشتەو تۆڵەی قورس دەکەینەوە.
نیگەرانییەکانی رۆژئاوای کوردستان لە کشانەوەی رۆژئاواییەکان
ئەمریکا و ئێران هەتا چەند لە پێکدادانی راستەوخۆی سەربازی نزیکن؟
بۆچی تەنیا چەند هەنگاو لە شەڕێکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست نزیکین