Weather widget for website
دكتور شوكریە برادۆست: ئۆپۆزسیۆنی ئێران بەبێ ئەوەی زەمینەی كۆمەڵایەتیان ھەبێ، لەدەرەوە خەریكی دابەشكردنی دەسەڵات بوون

دكتور شوكریە برادۆست: ئۆپۆزسیۆنی ئێران بەبێ ئەوەی زەمینەی كۆمەڵایەتیان ھەبێ، لەدەرەوە خەریكی دابەشكردنی دەسەڵات بوون

22 . خەرمانان . 2723

دكتور شوكریە برادۆست لەزنجیرە گفتوگۆكانی RNA لەسەر یەك ساڵەی شۆرشی ژینا رایگەیاند كە یەكێك لە خالە لاوازەكانی ئەو شۆرشە ئەوە بوو، كە ئۆپۆزسیۆنی ئێران شكستی خوارد و بەبێ ئەوەی زەمینە لەناوخۆ دروستبكەن، لەدەرەوە خەریكی دابەشكردنی دەسەڵات بوون.
دكتور شوكریە كە پسپۆری لە ئاسایشی نێودەوڵەتی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان ھەیە، لەسەر ئەو باوەرەیە كە كوردەكان دەیانتوانی لەئاستی نێودەوڵەتی كار و پەیوەندییەكانیان بەشێوەی سەربەخۆ رێكبخەن. بەرای ئەو لابیگەری ناساندنی خۆت و ئامانجەكانتە، بۆ ئەو مەبەستەش كوردەكان دەیانتوانی و دەتوانن پەیوەندییەكانی باشوورو باكووری كوردستان بەكار بھێنن و پەیوەندی بە پەرلەمانتارو كۆنگرێس مانەكان بگرن. دكتور شوكریە دەلێ كورد ھەمووی یەكە، نابێ تەنیا بە قسە بێت و پارچەكانی دیكە كە زەمینەیان بۆ رەخساوە، دەبێ یارمەتیدەری بزاڤی رۆژھەڵاتی كوردستان بكەن، بۆ ئەوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی رێكبخات و دیپلۆماسی خۆی بكات.
ئەو پسپۆرەی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بەو قسەوباسەی كە پێیوابوو كە ئەگەر كۆرەوێك یان كوشتارێك لە رۆژھەڵاتی كوردستان رووبدات و دەتوانرێ بۆ دەستكەوتی سیاسی بەكاربھێندرێت، دەلێ ئەوە ھەڵەیەكی گەورەیەو جگە لەوەی سیاسیانە نیە، ھاوكات ئەخلاقیش نیە.
دكتور شوكریە برادۆست دەشلێ لەو یەك ساڵەدا كوردەكانی پارچەكانی دیكەی كوردستان ھیچ پشتیوانییەكی رۆژھەڵاتی كوردستانیان نەكرد، رۆژھەڵاتی كوردستان بۆ پشتیوانی لەپارچەكانی دیكە سەربەرزە، بەڵام لەو یەك ساڵەدا پارچەكانی دیكە ھیچ پشتیوانی و پشتگیرییەكی رۆژھەڵاتی كوردستانیان نەكرد.
كۆی چاوپێكەوتنەكە لە یوتیوبی RNA دەتوانن ببینن.



6

لە ساڵی پەنجاوهەشت لە کوردستان چی روویدا؟
ناوەندی هاوکاری بە ساردیش ناکۆکییەکانی بە گەرمی هێشتووەتەوە...ئایا حدکا پشتیوانی لە مانگرتنەکە کرد؟
راستەوخۆ...دوای کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکایی، واشنتن ئێرانی لە پشتەو تۆڵەی قورس دەکەینەوە.
نیگەرانییەکانی رۆژئاوای کوردستان لە کشانەوەی رۆژئاواییەکان
ئەمریکا و ئێران هەتا چەند لە پێکدادانی راستەوخۆی سەربازی نزیکن؟
بۆچی تەنیا چەند هەنگاو لە شەڕێکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست نزیکین