Weather widget for website
بچووكبوونەوەی سفرەی خەڵك بە ژمارە..

بچووكبوونەوەی سفرەی خەڵك بە ژمارە..

17 . خەرمانان . 2723

بەپێی ئاماری فەرمی ناوەندی ئاماری ئێران خێزانەکان لەئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان چیتر ناتوانن وەکوو جاران تەنانەت خۆراکی ئاساییش دابین بکەن. بۆ نموونە بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی ئیقتساد کڕین و خواردنەوەی شیر لە دە ساڵی رابردوودا نزیکەی ٨٠ لەسەد کەمیکردووە،ئەوە لەکاتێکدایە کە خواردنەوەی شیر بۆ تەندرووستی هاووڵاتیان زۆر زەروورە.
گڕانی، دابەزینی توانای کڕین و بەزربوونەوەی هەڵاوسان (تورم) بەرادەیەک بەرزبووەتەوە، کە بەڕوونی دەتوانی کاریگەرییەکانی لەسەر سفرەی هاووڵاتیان ببینیت. نموونەیەکی دیکە گۆشتی سوورە، (گۆشتی مەڕ، مانگا و...) بەپێی ئامارە فەرمییەکان لەئێستادا ٦٢٪-ی هاووڵاتیانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان چیتر توانای دابینکردنی گۆشتی سووریان نەماوەو گۆشتی سوور وەکوو خۆراکی دەوڵەمەندەکانی لێهاتووەو تەنانەت چینی ناوەراستی کۆمەڵگەش ناتوانن وەکوو جاران ئەو گۆشتە لەسەر سفرەی خۆیان دابنێن.
لەگەڵ ئەوەی نزیکەی دوو ساڵە گۆشتی سوور لەسەر سفرەی شەست لەسەدی خێزانەکان نەماوە، ئێستا وردە وردە خەریکە گۆشتی مریشکیش ماڵئاوایی لەسفرەی هاووڵاتیان دەکات. بەراورد بە پێنج ساڵی رابردوو دابینکردنی گۆشتی مریشک بۆ سفرەی خێزانەکان ٣٣٪-ی دیکە دابەزیوە، هاوکات هەر لەو ماوەیەدا رێژەی دابینکردنی برینجیش بەرێژەی ٢٨٪ کەمیکردووە. هەموو ئەوانە بەو مانایە دێت کە ئێستا تاکەکان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لەدابینکردنی پرۆتۆئیندا گرفتی جیدیان هەیەو ئەوەش کاریگەری لەسەر تەندرووستی هاووڵاتیانیش داناوەو تەنانەت چینی خوارووی کۆمەڵگە تووشی بەخۆراکییەکی جیدی و مەترسیدار بوونە.
هەر رۆژنامەی ئیقتساد لە راپۆرتێکدا ئەوەی روونکردبوویەوە کە ئەو قەیرانی ئابوورییە وایکردووە کە لە دە ساڵدا رێژەی بەکارهێنانی کالۆری ٢٠ لەسەد کەمیکردووە، رێژەی بەکارهێنانی پرۆتۆئینیش زیاتر لە ٥٠ لەسەد دابەزیوە، ئەوەش هۆشدارییەکی جیدییە بۆ ٦٠ لەسەدی دانیشیتووانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کە بەهۆی هەژاری تووشی بەدخۆراکی جیدی بوونە.
بەپێی ئامارەکان ناوەی ئامار لە سێ سالی بەر لە ١٤٠٠ رێژەی هەژاری ٣٦ لەسەد بووە، واتا لەهەر سێ ئێران یەکیان لەژێر هێلی هەژاریدان، ئێستا ئامارەکان زۆرتر و دۆخەکە کارەساتبارتریشە. بە شێوەیەک کە ئێستا هەر خێزانێکی چوار کەسی داهاتی مانگانەی ١٤ ملیۆن تومەن نەبێ، دەکەوێتە ژێر هێلی هەژاری بەو مانایەی کە لەدابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەکوو خۆراک و پۆشاک و خوێندندا ماوەتەوە، ئەوە لەکاتێکدایە هەر بەپێی ئاماری فەرمی زیاتر لە ٧٠ لەسەدی دەستی کاری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان داهاتی مانگانەیان کەمتر لە ١٠ ملیۆن تومەنەو کەواتا رێک ئەو ٧٠ لەسەدە دەکەونە ژێر هێلی هەژاری. هەموو ئەوانەش لەکاتێکدایە بۆ تاران و هەندێک شاری گەورە، ئامارەکان جیاوازتریشن، بەپێی دواین رووپێوی هەر خێزانێکی چوار کەسی تارانی دەبێ داهاتی مانگانەی سەروو ٢٠ ملیۆن تومەن بێت، بۆ ئەوەی نەکەوێتە ژێر هێلی هەژاری.
ئێستا قەیرانی ئابوورییەکە، لە گۆشتی سوور، گۆشتی مریشک و شیر و برینج و رۆنیش تێپەریوە، لە دوو مانگی رابردوودا گرنی و کەمی نان لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵات یەکێک لە گرفتە سەرەکییەکان بووە. هاووڵاتیان لە کاتژمێر ٥-ی بەیانی بۆ بەدەستهێنانی ٢٠ نان لەنۆبەدا دەبن، هەندێکیان دەستیشیان ناکەوێت. ئەوە لە شارەکانی دیکەش هەر بەمشێوەیە، خاوەن نانەواخانەکان دەلێن ‌حکومەت ئاردێکی کەمیان بە نرخێکی زۆر پێدەدات، ئەوانیش یان دەبێ نانەواخانەکانیان دابخەن، یان دەبێ بەهەمان شێوە نانێکی کەم بە نرخێکی زۆر بە هاووڵاتیان بدەن.

12Kurdistan

لە ساڵی پەنجاوهەشت لە کوردستان چی روویدا؟
ناوەندی هاوکاری بە ساردیش ناکۆکییەکانی بە گەرمی هێشتووەتەوە...ئایا حدکا پشتیوانی لە مانگرتنەکە کرد؟
راستەوخۆ...دوای کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکایی، واشنتن ئێرانی لە پشتەو تۆڵەی قورس دەکەینەوە.
نیگەرانییەکانی رۆژئاوای کوردستان لە کشانەوەی رۆژئاواییەکان
ئەمریکا و ئێران هەتا چەند لە پێکدادانی راستەوخۆی سەربازی نزیکن؟
بۆچی تەنیا چەند هەنگاو لە شەڕێکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست نزیکین