Weather widget for website
ھەوڵی رژێم بۆ بێدەنگكردنی بنەماڵەی شەھیدانی شۆرشی ژینا

ھەوڵی رژێم بۆ بێدەنگكردنی بنەماڵەی شەھیدانی شۆرشی ژینا

14 . خەرمانان . 2723


ئێوارەی رۆژی سێشەممە 5-ی سێپتەمبەر (14-ی خەرمانان) سەرەتا لە ماڵی باوكیدا سەفا ئایلی خالی ژینا ئەمینی لەلایەن ئیتڵاعاتی ئێران دەستبەسەركرا، دوا بەدوای ئەو لە شاری بۆكان ئەحمەد و سوڵماز حەسەنزادە باوك و خوشكی شەھید محەمەد حەسەنزادە لە قوربانیانی شۆرشی ژینا لە بۆكانیش دەستبەسەر كراون و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونەتەوە.
بەپێی ئامارەكانی ھەنگاو لەماوەی دوو مانگی رابردوودا نزیكەی 40 ئەندامی بنەماڵەی قوربانیانی شۆرشی ژینا لە رۆژھەڵاتی كوردستان دەستبەسەركراون، زۆرترین دەستبەسەركراویش لە سنە 24 كەس و لە پیرانشار 7 كەس بوونەو تاكوو ئێستاش گوشارو گرتن و ھەڕەشەكردن لە بنەماڵەی قوربانیان لە رۆژھەڵاتی كوردستان بەردەوامە.
بەپێی بەدواداچوونەكانی RNA لە ماوەی یەك مانگدا سێ جار حەسەن دەرئوفتادە باوكی شەھید كۆمار دەرئوفتادە دەستبەسەركراوەو دوای ھەڕەشە لێكردن ئازاد كردوەو ھەڕەشەی ئەوەشیان لێ كردووە، بەھیچ شێوەیەك نابێ لەو رۆژانەدا ھیچ لێدوان و چالاكییەكیان ھەبێت.
سوپای پاسداران و ئیدارەی ئیتڵاعاتی شارەكان لە ھەڕەشەكردن و دەستبەسەركردنی ئەندامی بنەماڵەی قوربانیان زیاتر لەیەك ئەندامی بنەماڵەكان دەستبەسەر دەكەن، بۆ نموونە لە شاری سنە سێ ئەندامی یەك بنەماڵەیان دەستبەسەر كردووە، لە شاری سنە ھانا، كۆسار، باران منبەر، ھەر لەشاری سنە فەرشید و ھیرا عەبدوڵڵاھی، لەشاری بۆكان ئەحمەد و سوڵماز حەسەنزادە، لە شاری كامیاران سیروان و حیسام كەرەمی، لە شاری پیرانشاریش حەسەن، ژێكاف، میدیا و ئەفسانە دەرئوفتادە دەستبەسەركراون، بەشێكیشیان زیاتر لە یەك جار دەستبەسەركراون.


9

لە ساڵی پەنجاوهەشت لە کوردستان چی روویدا؟
ناوەندی هاوکاری بە ساردیش ناکۆکییەکانی بە گەرمی هێشتووەتەوە...ئایا حدکا پشتیوانی لە مانگرتنەکە کرد؟
راستەوخۆ...دوای کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکایی، واشنتن ئێرانی لە پشتەو تۆڵەی قورس دەکەینەوە.
نیگەرانییەکانی رۆژئاوای کوردستان لە کشانەوەی رۆژئاواییەکان
ئەمریکا و ئێران هەتا چەند لە پێکدادانی راستەوخۆی سەربازی نزیکن؟
بۆچی تەنیا چەند هەنگاو لە شەڕێکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست نزیکین