Weather widget for website
لەرۆژئاوای كوردستان چ باسە؟  لەو ئاڵۆزییەدا ئێران خەریكە ھۆزە عەرەبەكان لەدژی كورد ھان دەدات

لەرۆژئاوای كوردستان چ باسە؟ لەو ئاڵۆزییەدا ئێران خەریكە ھۆزە عەرەبەكان لەدژی كورد ھان دەدات

11 . خەرمانان . 2723

دوای ئەوەی بەرپرسێكی سەربازی عەرەبەكان ھەسەدە قەدەغەی ھاتووچۆی لە پارێزگای دێرەزوور راگەیاندووە، چونكە دۆخەكە خەریكە ئاڵۆزتر و رووبەرووبوونەوەكان خوێناویتر دەبن.
AFP
ھێزەكانی سوریای دیموكرات كە كوردەكان سەرپرشتی دەكەن، رۆژی یەكشەممە ئەحمەد ئەلخەبیل سەرۆكی ئەنجوومەنی سەربازی دێرەزووریان دەستبەسەر كرد، ئەو ئەنجوومەنە گروپێكی سەربازیشی ھەیەو بەشێكە لە ھەسەدە. ھێزەكانی سوریای دیموكراتیك دەلێن ئەحمەد ئەلخەبیل كاری بۆ توركیا كردووەو ھەوڵی جیابوونەوە لە ھەسەدەو خۆبەرێوەبەری داوە. ھەندێك سەرچاوەش دەلێن ئەحمەد ئەلخەبیل كە ناسراوە بە ئەبوخوالە تۆرێكی گەورەی قاچاخی مادەی ھۆشبەریشی لەو سنوورە ھەبووە.
ئەو بڕیارەی ھەسەدە بووەتە ھۆی پێكدادانی بەشێك لەھۆزە عەرەبە چەكدارەكان لەگەڵ ھێزە كوردییەكان، ھەربۆیە ھێزەكانی سوریای دیموكرات بۆ ماوەی 48 كاتژمێر قەدەغەی ھاتووچۆیان لە دێرەزوور راگەیاندووە. ھەسەدە دەلێ داعش و گروپە چەكدارو ھەواڵگرییەكانی سوریا دەیانەوێ كەڵك لەو دۆخە وەربگرن و ئاسایشی خۆبەرێوەبەری رۆژھەڵاتی سوریا تێكبدەن.
لەگەڵ ئەوەش رامی عەبدوڵرەحمان چاودێری مافی مرۆڤ بە ھەواڵدەری فەرەنسا راگەیاندووە كە چەكدارە عەرەبەكانی سەر بەئێرانیش خەریكە كەڵك لەو دۆخە وەردەگرن و، تاكوو ئێستا دەستیان بەسەر دوو گوندی دەورووبەری دێرەزووردا گرتووە. چەكدارەكانی نزیك لەئێران داوایان لە ھۆزە عەرەبەكانی دیكە كردووە كە لەدژی كوردەكان راپەرن.
ئەمریكا داوای لەلایەنەكان كردووە كە ناكۆكییەكان لەرێگەی گفتوگۆ و بەبێ شەڕ چارەسەر بكەن. ھێزەكانی ئەمریكا لەرۆژھەڵاتی سوریا لە راگەیاندراوەكەیاندا پشتیوانی خۆیان لە ھێزەكانی سوریای دیموكرات دووپات كردووەتەوەو داوا دەكەن ھەموو لایەك ھەوڵ بۆ رێگریكردن لە تیرۆرو سەر ھەڵدانەوەی داعش بدەن. ھاوكات لەگەڵ ئەو ئالۆزییەی لە دێرەزوور ھەیە، شەوی رابردوو بنكەیەكی حەشدی شەعبی لەسەر سنووری سوریا و عێراق لەلایەن ئەمریكاییەكان كراوەتە ئامانج، ئەگەرچی تاكوو ئێستا زانیاری ورد لەبەردەستدا نیە، بەڵام مەرسادی سوری رایگەیاندووە كە نەخۆشخانەكانی ئەبووكەماڵ لەحاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ ئەوەی كوژراو و بریندارەكانی ئەو ھێرشە وەربگرن.

8رۆژئاوا

لە ساڵی پەنجاوهەشت لە کوردستان چی روویدا؟
ناوەندی هاوکاری بە ساردیش ناکۆکییەکانی بە گەرمی هێشتووەتەوە...ئایا حدکا پشتیوانی لە مانگرتنەکە کرد؟
راستەوخۆ...دوای کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکایی، واشنتن ئێرانی لە پشتەو تۆڵەی قورس دەکەینەوە.
نیگەرانییەکانی رۆژئاوای کوردستان لە کشانەوەی رۆژئاواییەکان
ئەمریکا و ئێران هەتا چەند لە پێکدادانی راستەوخۆی سەربازی نزیکن؟
بۆچی تەنیا چەند هەنگاو لە شەڕێکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست نزیکین