4 . خەزەڵوەر . 2726
سەرەکیهەواڵڕاپۆرتوتووێژکۆحەفتەوتارھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژوو کولتووروەرزشکورتەهەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

یەکەم ئەزموونی پەیمانی مەککە لە تاران

یەکەم ئەزموونی پەیمانی مەککە لە تاران
4 . خەزەڵوەر . 2726

بڕیارە ئەمرۆ دووشەممە ٢٦ی ئۆکتۆبەر، بەرپرسانی ئەمنی باڵای سێ وڵاتی بەشدار لە پەیمانی مەککە لەتاران لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆببنەوەو دوا هۆشداری و ئاگادارییەکان بەو وڵاتە بدەن.

رۆژهەڵات نیوز - شەوی رابردوو نیشتنەوەی فرۆکەیەکی عەرەبستانی سعودی پرسیاری لای زۆر کەس دروستکرد، زۆر کەس لەسەر ماڵپەری فڵای رادار چاوەرێی دیتنی فرۆکەشەڕکەرەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر ئاسمانی ئێران بوون، بەڵام فرۆکەی هێرکوڵس c130 عەرەبستان بوو، خالید بن سەڵمان وەزیری بەڕگری و بڕای محەمەدی جێنشین لەو فرۆکەیە دابوو. سەر لەبەیانیش دەرکەوت عاسم مونیر وەزیری بەڕگری پاکستان و ئیبراهیم کاڵن  سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا گەیشتوونەتە تاران. سێ کەسی یەکەمی سەربازی و ئەمنی پەیمانی مەککە.

کۆبوونەوەکانی ئەمرۆی ئەو سێ بەرپرسە سەربازییە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لەدۆخێکی هەستیارو لەبەردەم تەقینەوەیەکی دیکە لەناوچە دایە. ئەگەری تەشەنەکردنی شەڕ لەناوچە، دۆخی گەروی هۆرمز و هێرشی حوسییەکان بۆ سەر سعودییە، وایکردووە پەیمانی مەککە لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی گەورە دابن، ئەویش‌ لەبەرامبەر ئێرانێک کە هۆکاری سەرەکی هەر سێ کێشەکەیە. 


بۆچی کۆبوونەوەکانی ئەمرۆی تاران گرنگن؟

 عەرەبستان لەگەڵ هێرشی حوسییەکانی نزیک لە ئێران بەرەورووییە. لە یەک مانگی رابردوودا هاوکات لەگەڵ تووندبوونی ناکۆکییەکانی ئەمریکا و ئێران، حوسییەکانیش هێرشەکانیان بۆ سەر بابولمەندەب زیادکردووەو تەنانەت پێشرەویی زۆریان لەو ناوچەیە کردووە. 

 هەوڵدان بۆ زیندووکردنەوەی نێوەندگیری

پاکستان کەناڵی پەیوەندیی گرنگی نێوان تاران و واشنتن بووە، عاسم مونیر دەتوانێ‌ پەیامی ئەمنی و سیاسیی ئەمجارە بە بەشداری دوو هاوپەیمانەکەیان رادەستی ئێران بکات. بەشداری نوێنەری عەرەبستان و تورکیا دەتوانێ قورسایی نێوەندگیری پاکستان زیاتر بکات. ئەوەش پەیامێکە بە تاران کە ئیتر لەمەو بەدوا نێوەندگیرەکە تەنیا پاکستان نیە، بەڵکوو سێ وڵاتەکەی پەیمانی مەککەن.

تاقیکردنەوەیەکی گرنگ بۆ پەیمانی مەککە

پەیمانی مەککە چەند مانگ بەر لەئێستا لەنێوان عەرەبستان، پاکستان و تورکیا واژۆکرا، بەپێی رێککەوتنامەکە هێرش بۆ سەر هەر وڵاتێک، هێرش بۆ سەر هەر سێ وڵاتەکەیە. ئەوە لەکاتێکدایە حوسییەکان لەیەمەن لەسەر داوای ئێران بەردەوام هێرش بۆ سەر عەرەبستان دەکەن، ئێستا وڵاتانی پەیمانی مەککە دەبێ پەیامێکی روون بە تاران بدەن، هەڵبەت سەردانی سێ باڵاترین بەرپرسی سەربازی ئەو سێ وڵاتە، پێشوەختە پەیامەکەی گەیاندووە.