29 . پووشپەڕ . 2726
سەرەکیهەواڵڕاپۆرتوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژوو کولتووروەرزشکورتەهەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

بەهۆی هێرشی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر بنکەیەکی پاک، ٩ پێشمەرگە بریندار بوون.

بەهۆی هێرشی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر بنکەیەکی پاک، ٩ پێشمەرگە بریندار بوون.
28 . پووشپەڕ . 2726

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢۵، سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، بە هاژەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردە سەر بارەگاکانی "چەمشار"ی پارتی ئازادیی کوردستان و بەم هۆیەوە ٩ پێشمەرگەی سپای میللیی کوردستان بریندار بوون.

لەم پێوەندییەدا ئەدیب خالیدیان، ئەندامی مەجلیسی گشتی و بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارتی ئازادیی کوردستان بە "ڕۆژهەڵات نیوز"ی ڕاگەیاند: لەو هێرشەی ئەمڕۆی ئێرانی داگیرکەر بۆ بارەگاکانی سپای میللیی کوردستان لە "چەمشار"ی نزیک شاری هەولێر، کۆمەڵێک پێشمەرگە بریندار بوون کە زۆربەیان برینەکانیان سووک بوون و هەر لەوێ چارەسەرەی سەرەتایییان بۆ کراوە، بەڵام ٩ کەسیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و یەکیان ماوەیەک کەم لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و پاش چارەکردنی پێویست، گەڕاوەتەوە شوێنی خۆی، ٨ پێشمەرگەکەی تر دۆخی تەندروستییان باشە و بە بڕیاری نەخۆشخانە بۆ ماویەک لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدا دەبن.

هەر لەم بارەیەوە حوسێن یەزدانپەنا، سەرۆکی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکی خۆی، وێڕای کاردانەوەی توندی بەو هێرشەی ئەمڕۆی ئێرانی داگیرکەر، ڕای گەیاندووە: لە ماوەی پێنج مانگی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران، ٢ پێشمەرگەی سپای میللیی کوردستان شەهید و ٤٠ پێشمەرگەی دیکە بریندار بوون.

شایانی باسە کە لە دەستپێکردنەوەی هێرشی ئەم جارەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و بەتایبەت لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕێژیمی ئێرانی داگیرکەر بەچڕی هێرشی کردووەتە سەر باشووری کوردستان و بەتایبەت بنکە و بارەگاگانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کراونەتە ئامانج، کە بەم هۆیەشەوە کۆمەڵێک پێشمەرگەی کوردستان لە ڕیزی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتدا شەهید و بریندار بوون.