3 . بەفرانبار . 2725
سەرەکیهەواڵوتاروتووێژھێدلاینRoj- TechفرۆشگاCat 0پێوەندی

ناوەندی دیالۆگ بە فریزی چاوەرێی کۆبوونەوەی لوتکەیە

ناوەندی دیالۆگ بە فریزی چاوەرێی کۆبوونەوەی لوتکەیە
1 . بەفرانبار . 2725

دەوران
سەلاحەدین دەمیرتاش وەرگێرانی بێستوون
نرخ: 11,88 €
بەردەستە: 1,00

راپۆرت: رۆژهەڵات نیوز
نزیکەی مانگێکە کۆبوونەوەکانی ناوەندی دیالۆگ وەستاون و سەرچاوەیەکی ئاگادار دەڵێ ناوەندەکە ئێستا فریزە و دەبێ کۆبوونەوەی لوتکە پەستەڵەکەکان بتوێنێتەوەو بچێتە قۆناغێکی دیکەوە.

ئەمرۆ دووشەممە ١ی بەفرانبار سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند، ناوەندی دیالۆگ "فریز بووە" هەڵپەسێردراوە و لەدوای قسەوباسەکانی سەر فایلی دەنگی ئەمیر کەریمی هاوسەرۆکی پژاک ساردییەکی هەتا ئاستی فریزبوون بە ناوەندەکەوە دیارە.

پێشتر رۆژهەڵات نیوز لە راپۆرت و پادکەستێک-دا باسی لە هۆکاری ئەو دۆخەی ناوەندی دیالۆگ کردبوو، ئێستا لەدوای هەشتەمین کۆبوونەوەی ناوەندی دیالۆگ هیچ کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجام نەدراوە، دوا کۆبوونەوە تایبەت بوو لەسەر گلەیی و رەخنەکان لەسەر فایلێکی دەنگی ئەمیر کەریمی هاوسەرۆکی پژاک.

ئێستا دوای تێپەربوونی یەک مانگ بەسەر دوا کۆبوونەوەی ناوەندی دیالۆگ، سەرچاوەیەکی دیکەی ئاگادار بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند، پەیوەندییەکان نەپچراون بەڵام ساردو سڕییەکی زۆر بە ناوەندی دیالۆگەوە دیارە. ئەو سەرچاوەیە روونیکردەوە کە حیزبی دیموکرات وەکوو گوتەبێژی دەورەیی ناوەندەکە پێیوایە، ناوەندی دیالۆگ بۆ قسەکردن لەسەر قۆناغی داهاتوو بووە، ئێستاش دوای تێپەربوونی ماوەیەک ئیتر گفتوگۆکان کراون و قۆناغی یەکتر ناسین و لەیەک تێگەیشتنیشی ناوەندەکە تەواو بووە. سەرچاوەکە ئاشکرایکرد، حیزبی دیموکرات داوای لە لایەنەکان کردووە، ئیتر ئێستا کاتی ئەوەیە لە ئاستێکی باڵادا کۆبوونەوە بکرێت، بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر قۆناغی داهاتووی ناوەندەکە بدرێت.

تاکوو ئێستا زەمینە بۆ کۆبوونەوەی کەسانی یەکەمی ئەو حەوت حیزبە نەرەخساوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز هەرچەند کەمتر بەڵام هێشتا هیوایەک ماوە، بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی لوتکەی حەوت لایەنەکە ناوەندی دیالۆگ لە فریزبوون دەربهێنێت و بڕیار لەسەر بەردەوامبوون یان نەبوونی بدەن.