21 . سەرماوەز . 2725
مالەوەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techفرۆشگەسەبەتە 0

یەمەن- سەربەخۆیی خوازان لە پێشڕەویدان

یەمەن- سەربەخۆیی خوازان لە پێشڕەویدان
19 . سەرماوەز . 2725

سێبەری قەلەبەرد لەسەر ئەڵمانە و تاڵەسوار
بیرەوەرییەکانی مەلەکە مستەفا سوڵتانی
Preis: 22,91 €
Verfügbar: 1,00

ئەنجوومەنی راگوزاری باشووری یەمەن رایگەیاندووە، لە لەسەرتاسەری باشوری ئەو وڵاتە لە پێشڕەویدان و بەندەری عەدەن-یان گرتووەو لەپێشڕەویش بەردەوامن.

هەواڵدەری رۆیتێرز رۆژی سێشەممە ئاشکرایکردووە، ئەنجوومەنی راگوزاری باشوور (STC) ئێستا هەشت پارێزگا باشووری یەمەن و لەنێویاندا بەندەری عەدەنیان کۆنترۆڵ کردووە. عومەر ئەڵبەیز یەکێک لە بەرپرسانی باڵای ئەو ئەنجوومەنە ئاشکرایکردووە، ئێستا باشووری یەمەن لەژێر کۆنترۆڵی ئەوان دایەو ئێستا دەیانهەوێ گۆرەپانێکی یەکپارچە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی داهاتوو و رووبەرووبوونەوە بەرامبەر حوسییەکان درووست بکەن.

حوسییەکان کە پشتیوانی راستەوخۆی حکومەتی ئێرانیان هەیە، بەسەر سەنعا و ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی یەمەن-دا زاڵن، لەو کاتەوە لەگەڵ حکومەتی بەفەرمی ناسراوی یەمەن لە شەڕدان. عەرەبستان و هاوپەیمانەکەی لە ساڵی ٢٠١٤-ەوە پشتیوانی لە حکومەتی فەرمی دەکات و لەساڵی ٢٠١٥ هاوپەیمانییەکی سەربازی بۆ رووبەرووبوونەوەی حوسییەکان پێکهێناوە. لەبەرامبەردا ئێران پشتیوانی دارایی و سەربازی حوسییەکان دەکات.

ئێستا ئەنجوومەنی راگوزەر ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی باشووری یەمەن و راگەیاندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لەو ناوچەیە دەستپێکردووەتەوە. ئەوان دژبەری سەرەکی حوسییەکانن، بەڵام ئێستا بەرامبەر حکومەتی فەرمیش وەستاونەتەوە. هەواڵدەری رۆیتێرز رایگەیاندووە، رەشاد ئەڵعیلمی سەرۆکی ئەنجوومەنی رێبەری سەرۆککۆماری یەمەن و ساڵم ساڵح بن بەریک سەرۆکوەزیران بەندەری عەدەن-یان بەجێهێشتووەو بەرەو ریاز چوونە. لەبەرامبەردا عومەر ئەڵبەیز لە بەرپرسە باڵاکانی ئەنجوومەنی راگوزەری باشوور رایگەیاندووە، ئەوان فەرمانی چوونەدەری هیچ بەرپرسێکمان لەو ناوچەیە نەداوەو پێکهاتەی حکوومەتی ئێستا لەشوێنی خۆی دەمێنێتەوە.

یەمەن لەساڵی ١٩٩٠ بەسەر دوو وڵاتی باکوور و باشووردا دابەشکرا. تەنیا حکومەتی کۆمۆنیستی جیهانی عەرەب لە باشووری یەمەن پێکهات، تەمەنی ئەو حکوومەتە کورت بوو، دواتر و هەتا ئێستا ناکۆکییەکی قووڵ و خوێناوی سیاسی، مەزهەبی و عەشیرەیی دەستیپێکرد. ئێستا ئەنجوومەنی راگوزاری باشوور (STC) دەیهەوێ حکوومەتێکی سەربەخۆ یان لانیکەم ئۆتۆنۆم بۆ باشووری یەمەن دروست بکات. ئۆپەراسیۆنەکانیشی دەستپێکردووەو ئێستا کۆنترۆڵی زۆربەی پارێزگاکانی باشووری لەبەردەست دایە.