3 . بەفرانبار . 2725
سەرەکیهەواڵوتاروتووێژھێدلاینRoj- TechفرۆشگاCat 0پێوەندی

بۆچی ڤەژین ئەمساڵ خەڵاتی بەڕووی زێرینی نەدا

بۆچی ڤەژین ئەمساڵ خەڵاتی بەڕووی زێرینی نەدا
1 . بەفرانبار . 2725

سەفەرەکانی نیکۆلاس چکۆل
سامپێ و گۆسینی وەرگێرانی هیوا شەمسی بورهان
نرخ: 7,91 €
بەردەستە: 1,00

ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی ڤەژین دەڵێ کوردستان لە کەشێکی جیاواز دایە، هەربۆیە ئەمساڵ لە شەوچلە (یەلدا) رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتی بەڕووی زێرینیان نەبووە.

ئێوارەی رۆژی ٣٠ی سەرماوەز و لە شەوچلە-دا ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی ڤەژین لە شاری مەریوان راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوەو تێیدا رایانگەیاند ئەمساڵ رێورەسمی شەوچلە بۆ دابەشکردنی خەڵاتی بەڕووی زێرین-یان نابێت. سەبارەت بە هۆکاری ئەو بڕیارە لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:"خەبات بۆ ژیان و ڕووناکی بەشێکە لە خەباتی سەردەمیانەی ئەم نەتەوەیە. بۆیە نەوەی نوێی ئێمە بە خولیای هەتاوی ڕزگاری و نەمانی کڕێوە و زستان پەیمان لەگەل خواوەندی هەتاو نوێ دەکاتەوە، پەیمان بە خاک و بەو کەسانەی لەسەر ئەو خاکە دەژین. بۆیە پاش هەزاران ساڵ ئەوینی وڵات دەبێتە سروودی نیشتمان و سووری هەتاو، هێمای خوێنی ڕۆڵەکانمان و ڕەنگی سوری ئاڵاکەمان. "یەلدا" بۆ ئێمەی کورد تەنیا هێمایەکی ئوستورەیی نییە، بەڵکوو واتای کۆتایی تاریکی و ئەلەندی ڕزگاریی نەتەوییە کە ئامانجی کۆتاییەکەی کەرامەتی مرۆڤ و ژیانێکی واتادارە."

لە بەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەی ڤەژین-دا هاتووە:" ناوەندی فەرهەنگی-هونەریی ڤەژین لە تەمەنی خۆیدا توانی بە پشتبەستن بە ڕاستییە مێژویی و زانستییەکان، ئایینی "شەوچلە" و "یەلدا" بگەڕێنێتەوە واقیعی خۆی و بیکاتەوە بە موڵکی دانیشتوانی ڕەسەنی ئەم هەرێمە؛ بۆیە لە ساڵانی ڕابردوودا بە داهێنان و دەستپێشخەریی وەک: "خەڵاتی بەڕووی زێڕین" بۆنەی یەلدای کرد بە هەوێنی یەکخستنەوەی نیشتمان لە سەرانسەری هەرێمی زاگرۆس و لە ساڵی ٢٧١٢(١٣٩١)ەوە زۆربەی ساڵەکان یەلدای پیرۆز ڕاگرتووە."
سەبارەت بەوەی ئەمساڵ ئەو رێورەسمە بەرێوە نابەن، ناوەندی ڤەژین ئاماژەی بەو هۆکارانە داوە:

"ئەمساڵ لەکاتێکدا بەرەو پێشوازی یەلدا دەڕۆین کە کوردستان لە کەشێکی جیاوازدایە، قەیرانە کۆمەڵایەتی-سیاسی و ئابورییەکان تەنگیان بە ژیان هەڵچنیوە، دەرەتانی ئازادی بەرتەسک دەکرێتەوە و دوورەدیمەنێکی ناڕوون وێنا دەکرێت. بۆیە وێڕای باوەڕمەندبوونمان بە مانا فەلسەفی و هێماییەکانی یەلدا، گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان دەمانهێنێتە سەر ئەو باوەڕە ئەمساڵ ڕێوڕەسمی یەلدا بەڕێوە نەبەین."