1 . خەزەڵوەر . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

سزای سێدارەی مامۆستا محەممەد خزرنەژاد لەلایەن دیوانی باڵا پەسەند کرایەوە

سزای سێدارەی مامۆستا محەممەد خزرنەژاد لەلایەن دیوانی باڵا پەسەند کرایەوە
17 . جۆزەردان . 2724



دیوانی باڵای دادگای ئێران سزای لەسێدارەدان و ١٦ ساڵ بەندکرانی بۆ سەر ماموستا محەمەد خزرنەژاد لە کەسایەتییە ئاینییەکانی شاری بۆکان پەسەند کرد. 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو کەوتووە، لقی چواردەی دیوانی باڵای ئێران بە سەرۆکایەتی قازی عەلی رازینی ئەو سزایەی بۆ سەر ماموستا محەمەد خزرنەژاد رێک وەکوو خۆی پەسەند کردووەتەوە. ماموستا محەمەد پێشتر لە لایەن لقی سێی دادگای شۆرشی ئێران تۆمەتی  "افساد فی‌الارض" و "زیان گەیاندن بە یەکپارچەیی و ئیستقلالی وڵات"-ی لێدرابوو، بەهۆی ئەو تۆمەتەش سزای لەسێدارەدان و ١٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

ماموستا محەمەد خزرنەژاد و کوڕەکەی یاسر خزرنەژاد ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ لەچوارچێوەی خۆپێشاندانەکانی شۆرشی ژینا دەستبەسەر کران، هۆکاری ئەو دەستبەسەرکردنەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە لە سەردەمی خۆپێشاندانەکان پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکان کردبوو و، لە وتارە ئاینییەکانی مزگەوتیش رەخنەی تووندی لە هەڵسوکەوتی رژێم بەرامبەر خۆپێشاندەرەکان گرتبوو.

مامۆستا محەممەد خزرنەژاد یەک ساڵ و شەش مانگ و ١٩ ڕۆژە لە دەستبەسەرگە بەبێ هەبوونی مافی مەرەخەسی و لە بەندی ٢ی بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە و بە بێ ڕەچاوکردنی یاسای جیاکردنەوەی تاوانباران بە پێی تاوانەکان ڕاگیراوە.