20 . سەرماوەز . 2725
مالەوەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techفرۆشگەسەبەتە 0

سنە: ٨ ماموستای قوتابخانە لە کارەکانیان دوورخرانەوە

سنە: ٨ ماموستای قوتابخانە لە کارەکانیان دوورخرانەوە
17 . سەرماوەز . 2725

لەتە ونبووەکە نۆشی خریلکە دەبێ
شێر سیڵڤێرستین وەرگێڕانی مەسعوود تەهازادە
Preis: 4,56 €
Verfügbar: 1,00

رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای قورسی بەسەر دەیان ماموستای قوتابخانەی پارێزگای سنەدا سەپاند، ٨ ماموستا بە تەواوی لەکارەکانیان دوورخراونەتەوەو سزای دیکەش بەسەر ژمارەیەکی دیکەدا سەپێندراوە.

بەپێی ئەو زانیارییەکانی ئەمرۆ دووشەممە ١٧ی سەرماوەز تایبەت بۆ رۆژهەڵات نیوز نێدراوە، رژێمی ئێران سزای قورسی بەسەر دەیان ماموستای قوتابخانەی پارێزگای سنەدا سەپاندووە، کە لەپێناو باشکردنی دۆخی ژیانیان لە دوو ساڵی رابردوودا نارەزاییان دەربڕیوەو لە خۆپێشاندانەکاندا بەشداریان کردووە.

رۆژهەڵات نیوز زانیویەتی، ٨ ماموستای قوتابخانە بۆ هەمیشە لە سەر کارەکەیان دەرکراون. ناوەکانیان بڕیتین لە:
١- مەجید کەریمی خەڵکی سنە-ماستەری زانستە سیاسییەکانی هەیەو ٢٣ ساڵ ماموستای قوتابخانە بووە.
٢- غیاس نیعمەتی خەڵکی سنە، ماستەری لە دەروونناسی هەیەو ١٨ ساڵ ماموستا بووە.
٣- جەهانگیر بەهمەنی خەڵکی سنە، ماستەر لە فیزیک و ٢٣ ساڵ ماموستا بووە.
٤- ئومید شاموحەمەدی خەڵکی دیواندەرە، ماستەر لە زیست شناسی و ٢٦ ساڵ ئەزموونی ماموستایەتی هەبووە.
٥- پەرویز ئەحسەنی خەڵکی دیواندەرە، ماستەر لە زەویناسی و ٢١ ساڵ ماموستا بووە.
٦- کاوە محەمەدزادە خەڵکی دیواندەرە، خوێندکاری ماستەری کۆمەڵناسی و ٢٢ ساڵ ماموستا بووە.
٧- هیوا قوڕەیشی خەڵکی دیواندەرە، ماستە لە ئەدەبیاتی فارسی و ٢٦ ساڵ ماموستا بووە.
٨- سومەیە ئەختەر شومار خەڵکی مەریوان، بەکالەریۆس (لیسانس)ی زمانی ئینگلیزی هەیەو ١٨ ساڵ ئەزموونی وانە وتنەوەی هەیە.

هاوکات ٣ ماموستای دیکە بەناوەکانی شەهرام کەریمی خەڵکی سەقز، لوقمان ئەڵڵامورادی خەڵکی سەقز و سەڵاح حاجی میرزایی خەڵکی سنە لە ٦ مانگ بۆ یەک ساڵ لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە. بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز ٣ ماموستای دیکە بەناوەکانی نەسرین کەریمی خەڵکی سنە، لەیلا زارعی خەڵکی سنە و سولێمان عەبدی خەڵکی سەقز ناچارکراون دەست لەکاربکێشنەوە. (بازنشستگی اجبار) هاوکات ماموستا فەیسەڵ نووریش بۆ پارێزگای کرماشان دوورخراوەتەوە. (تبعید بە استان کرماشان).