30 . بەفرانبار . 2725
سەرەکیهەواڵوتاروتووێژھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژووکەڵتوورسپۆرتکورتە هەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

پشتیوانی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرخۆدانی رۆژئاوا

پشتیوانی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرخۆدانی رۆژئاوا
30 . بەفرانبار . 2725

زەماوەند و هاوین
ئەلبێر کامۆ وەرگێر موحسین ئەحمەد عومەر
نرخ: 11,73 €
بەردەستە: 1,00

پێنج رێکخراوی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا لەسەر دۆخی رۆژئاوای کوردستان پشتیوانی خۆیان لە بەرخۆدانی رۆژئاوا راگەیاند.

دەقی راگەیاندراوەکە:
خەڵکی بەشەرەفی کوردستان!
ژنانی ڕزگاریخواز!

لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەبینین سپای عەرەبی سووریە هێرشیان کردووەتە سەر خەڵکی کورد لە ڕۆژاوای کوردستان. هێرشێکی دڕندانە و نامرۆڤانە کە ڕووی ڕاستەقینەی سپای سووریەی دەرخست و سەلماندی کە هەڵگری هەمان ئایدیۆلۆژیای داعشن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە کورد بە درێژاییی مێژوو بۆ پاراستن و بەرگری لە خاک و نیشتمانەکەی شەڕی کردووە و هیچ کات بە ناحەق دەستی بۆ ڕشتنی خوێنی هیچ مرۆڤێک نەبردووە، مەگەر لە کاتی هێرش بۆ سەر خۆی، بەرگریی کردبێت.

بەداخەوە لە هەموو شەڕەکانیشدا ژنانی کورد قوربانیی سەرەکین، جا چ وەک شەڕڤان لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕدا دەجەنگن و شەهید دەبن، چ وەک دایکان و کچانی ئەو گەلە.

وەکوو بەشێک لە ڕێکخراوەکانی ژنانی رۆژهەڵات، ئەم هێرشە دڕندانەیە بەرانبەر نەتەوەی کورد لە ڕۆژاوای کوردستان شەرمەزار دەکەین و داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی جیهانی دەکەین کە بێنە سەر هێڵ و چیتر ئەم زوڵمە دەرحەق بە گەلی کورد و کوردستان قەبووڵ نەکەن.

١٤٠٤/١٠/٣٠
٢٠٢٦/١/٢٠

١ ڕێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان (نینا)
٢ ڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد - ژنانی کۆمەڵە
٣ ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران
٤ ڕێکخراوی کۆمەڵگای ژنانی ئازادیی ڕۆژهەڵاتی - کوردستانکەژار
۵ یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران