24 . بەفرانبار . 2725
سەرەکیهەواڵوتاروتووێژھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژووکەڵتوورسپۆرتکورتە هەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

پالپشتیی پارتی سۆسیالیستی کوردستان (باکوور) لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا

پالپشتیی پارتی سۆسیالیستی کوردستان (باکوور) لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا
23 . بەفرانبار . 2725

کورتەباس
ناوی کتێب: کورتەباس نووسەر: دوکتور عەبدولرەحمان قاسملوو نووسینەوەو ئامادەکردن: سەلاح شەشە چاپ و تایپکردنەوە: رۆژهەڵات نیوز٢٠٢٤ ئەو کتێبە پێویستی بە 14 ڕوژ کات هەیە تا گەیاندن
نرخ: 24,98 €
بەردەستە: 497,00

مەجلیسی گشتیی پارتی سۆسیالیستی کوردستان (psk) لە دوایین کۆبوونەوەی خۆیدا وێڕای ئیدانەکردنی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی ئێران لەسەر خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هێرشەکانی دەوڵەتی کاتیی سووریە بۆ سەر گەڕە کوردییەکانی شاری حەلەب، پاڵپشتیی خۆی بۆ ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا دەربڕی.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٢ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، مەجلیسی گشتیی پارتی سۆسیالیستی کوردستان کۆبوونەوەیەکی لەسەر دۆخی هەنووکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت کوردستان بەڕێوە برد و لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٣ی بەفرانبار بڵاوی کردووەتەوە، ڕایان گەیاندووە: ڕووداوەکانی ئەم دوایییانەی ناوچەکە، جارێکی تر نیشاندەری ئەو ڕاستییەن سیستەمی دژە کورد کە سەد ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دامەزراوە، گەیشتووەتە خاڵێکی نابەردەوام.

لەو ڕاگەیەندراوەکەدا وێڕای پاڵپشتی لە داخوازییە ڕەواکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نەتەوەکانی تری ئێران، هاتووە: پاش ڕاپەڕین و بەرخۆدانی "ژینا ئەمینی" لە ساڵی ٢٠٢٢، خەڵکی ئێران بەگشتی و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان جارێکی تر دژی زوڵم، ستەم، هەژاری و لەسێدارەدان هاتوونەتە سەر شەقامەکان، بەڵام ڕێژیمی کۆنەپەرەستی ئێران بە کومەڵکوژی و سێدارە وەڵامی داخوازییەکانی خەڵک بۆ ئازادی، دێموکراسی و دادپەروەری دەداتەوە و بەم هۆیەشەوە نزیکەی هەزار کەسیان کوشتووە و دەیان هەزار کەسیشیان دەستبەسەر کردووە، ئەمەش نیشانەی بێهیواییی دەسەڵاتی دەوڵەتی ئێرانە.

لەم پێوەندییەدا مەجلیسی گشتیی پارتی سۆسیالیستی کوردستان ڕای گەیاندووە: "ئێمە بەتەواوی پشتیوانی لە خەباتی دادپەروەرانەی گەلی کوردمان لە ڕۆژهەڵات و هەموو گەلانی ئێران دەکەین کە لەپێناو ئازادی و دێموکراسی و ژیانێکی مرۆڤانە تێکۆشان دەکەن. پێویستە هەوڵ بدەین هەموو ئەو هێزانەی جیهان کە لایەنگری دێموکراسی، ئاشتی و دادپەروەرین، لە پشتیوانیکردنی خەباتی ڕەوا و شەرەفمەندانە لە ئێراندا چالاک بن".

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی مەجلیسی گشتیی پارتی سۆسیالیستی کوردستاندا وێڕای شەرمەزاردکردن و ئیدانەکردنی هێرش و کۆمەڵکۆژییەکانی دەوڵەتی کاتیی سووریە لەسەر کوردانی ڕۆژاوای کوردستان و بێدەنگیی زلهێزە نێودەوڵەتییەکان، هاتووە: پاش ڕووخانی ڕێژیمی بەعس لە سووریە، پاشماوەی هێزە جیهادییەکانی داعش کە دەستیان بەسەردا دیمەشقدا گرتووە، دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو هەوڵی کۆمەڵکوژیی عەلەوییەکان و دروزییەکانیان دەدا، ئێستەش بە شێوەیەکی هۆڤانە و دڕندانە کوردانی دانیشتووی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب کۆمەڵکوژ دەکەن.

هەروەها باسیان لەوەش کردووە کە، بەبێ دامەزراندنی سیستەمێکی فیدراڵیی فرەتەوەر و دیموکراسی کە هەموو نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانی سووریە لەخۆ بگرێت، جێگیرکردنی ئاشتی و سەقامگیری لەو وڵاتەدا ئەگەرێکی نەلواوە، ئاماژە بەوەش کراوە کە: "تورکیە لە ڕێگەی سیاسەتەکانییەوە، ڕێژێمی جیهادیی کاتیی سووریەی لە دیمەشق هان داوە بۆ هێرشکردنە سەر هاووڵاتییانی مەدەنیی کورد لە حەلەب؛ ئێمە ئەم هەوڵانە دژی کورد بەتوندی ئیدانە و شەرمەزار دەکەین".

مەجلیسی گشتیی پارتی سۆسیالیست لەسەر تورکیە و باکووری کوردستانیش ڕایان گەیاندووە: لە تورکیە هێشتا تێڕوانینی توندڕەوانە و دۆخی بێهیوایی لەسەر بنەمای دژایەتیی کورد بەردەوامە و پرۆسەی چەکدانانی پەکەکەش بەهۆی سەرهەڵدانی ڕووداوەکانی ناوچەکە ڕوون نییە؛ تەنانەت کەمترین هەنگاویش بۆ چارەسەریی ئاشتییانەی کێشەی کورد و دێموکراسی نەگیراوەتە بەر، تورکیە دەبێت دەستبەرداری ئەو سیاسەتە دژە کوردە بێت.

لە کۆتاییی ڕاگەیەندراوەکەشدا یەکیەتی و یەکڕیزیی نەتەوەیی بە خاڵێکی گرنگ نرخێندراوە و جەخت لەسەر ئەو خاڵە کراوەتەوە کە: ئەەوە یەکەم جارە ڕووداوە ناوچەیییەکان چارەسەری پرسی کوردیان بە جۆرێک خستووەتە ڕۆژەڤەوە کە چارەنووسی چوار پارچەی کوردستانی بە پێکەوە گرێ داوە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​هاوکاری و یەکڕیزیی نێوان کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان پێویستە؛ جگە لەوەش وتووێژ و یەکگرتوویی و هاودەنگیی نێوان ئەکتەرە سیاسیەکانی کورد لە کوردستانی مەزن بووەتە مەرجێکی پێویست.