11 . بەفرانبار . 2725
سەرەکیهەواڵوتاروتووێژھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژووکەڵتوورسپۆرتکورتە هەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

ئەکسیۆس: نەتانیاهۆ پرۆژەی هێرشێکی دیکەی بۆ سەر ئێران بە ترەمپ داوە

ئەکسیۆس: نەتانیاهۆ پرۆژەی هێرشێکی دیکەی بۆ سەر ئێران بە ترەمپ داوە
10 . بەفرانبار . 2725

بێ ئەوەی هەستی پێ بکەین، تاریک داهات!
دانا ڕەئووف
نرخ: 7,51 €
بەردەستە: 1,00

بە گوتەی بەرپرسێکی ئەمریکایی و دوو سەرچاوەی ئاگادار، بنیامین نەتانیاهۆ پرۆژەی ئەگەری هێرشێکی دیکەی بۆ سەر ئێران لە ساڵی ٢٠٢٦ بە دۆناڵد ترەمپ داوە.

ئەمرۆ چوارشەممە ١٠ی سەرماوەز ماڵپەری ئەکسیۆس راپۆرتێکی باراک راڤید رۆژنامەنووسی بڵاوکردووەتەوەو لە راپۆرتەکەدا بەپێی چەندین سەرچاوەی ئاگادار بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پرۆژەی ئەگەری هێرشێکی دیکەی بۆ سەر ئێران لە ساڵی ٢٠٢٦ بە دۆناڵد ترەمپ داوە.
لەکۆبوونەوەکەدا رۆژی دووشەممەدا هەردوولا ئەنجامەکانی شەڕی ١٢ رۆژەیان بە ئەرێنی زانیوە، بەڵام نەتانیاهۆ بە ترەمپی گوتووە، بۆ رێگریکردن لە خۆرێکخستنەوەی ئێران رەنگە پێویست بە هێرشی دیکە بکات. ترەمپ لە وەڵامدا باسی لەوە کردووە، ئەگەر ئێران بەرەو نۆژەنکردنەوەی بنکە ئەتۆمییەکانی بڕوات، بێ یەک و دوو هێرشی دەکەنە سەر.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئەکسیۆسی گوتووە، ئەگەر بسەڵمێندرێت، ئێران بەرەو نۆژەنکردنەوەی بنکە ئەتۆمییەکانی دەروات، دۆناڵد ترەمپ پشتیوانی لە گەڕی دووەمی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات. بەڵام راپۆرتەکەی باراک راڤید پرسیارێک دەورووژێنێت، کە مەبەست لە نۆژەنکردنەوە یان خۆرێکخستنەوە چیە؟
هاوکات سەرچاوەکان بەو رۆژنامەنووسەیان راگەیاندووە، نەتانیاهۆ سەبارەت بە مەترسی مووشەکە باڵستییەکانی ئێرانیش گفتوگۆی لەگەڵ ترەمپ کردووە، هاوکات مەترسی مووشەکەکانی حیزبووڵڵای لوبنانیش مەترسییەکی دیکە بووە، کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەمریکا باسی کردووە.
لەگەڵ ئەوەش بەپێی راپۆرتەکەی ئەکسیۆس ترەمپ و نەتانیاهۆ لەسەر کاتێکی دیاریکراو بۆ هێرش بۆ سەر ئێران رێککەوتنیان نەکردووە، یان ئامادە نەبوونە کە بۆ راگەیاندنەکانی باس بکەن.