Weather widget for website
کەیوان رەشووزادە لەدۆخێکی خراپی تەندروستیدا، لەمانگرتن لەخواردن بەردەوامە

کەیوان رەشووزادە لەدۆخێکی خراپی تەندروستیدا، لەمانگرتن لەخواردن بەردەوامە

10 . گوڵان . 2724


کەیوان رەشووزادە بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی ورمێ سێزە رۆژە مانی لە خواردن گرتووەو دۆخی تەندروستی ناجێگیرەو لە ژووری تاکە کەسیدایە.

بەپێی ئەو راپۆرتەی ماڵپەری هەنگاو بۆ پرسی مافی مرۆڤ رۆژی دووشەممە ٢٩ی ئەڤریل بڵاویکردووەتەوە، کەیوان رەشوزادە بەندکراوی سیاسی خەریکە سێزدەیەمین رۆژی مانگرتن لەخواردن بەرێ دەکات و لەلایەن گاردی بەندیخانەی ورمێ ئەشکەنجەش کراوە.

ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردە، رۆژی شەممە دوای لە یازدەیەمین رۆژی مانگرتنەکەیدا رەوانەی بەندی ئەمن یان بەندی گشتی کرایەوە، بەڵام دوای ئەوەی رۆژی یەکشەممە رایگەیاند کە ئەمجارەیان مانگرتن لەخوارد بە شێوەی وشک دەکات، واتە تەنانەت ئاویش ناخواتەوە، دوای ئەشکەنجەدانێکی زۆر رەوانەی ژووری تاکە کەسی کرایەوە. کەیوان بەهۆی مامەڵەی خراپی بەرپرسانی بەندیخانە و رێگە نەدان بۆ مەرەخەسی مانی لە خواردن گرتووە، چوونکە ئەو ماوەی ١٦٦٥ رۆژە لەو زیندانەدایە و مافی مەرەخەسیان پێ نەداوە.

کەیوان رەشوزادە لە ٨ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٩ لەگەڵ چوار هاووڵاتی کوردی دیکە بەناوەکانی ئۆمێد سەعیدی، کامران قاسمی، عەبدوڵعەزیز محەمەدپوور و نائیب حاجی پوور بە تۆمەتی ئەندامبوون لە کۆمەڵەی کوردستانی ئێران دەستبەسەر کرا، لە کۆبوونەوەی دادگا لە پاییزی ١٣٩٩ لە لقی دووی دادگای ورمێ سزای ١٠ ساڵ و یەک رۆژ بەندکرانیان بەسەردا سەپا. دواتر لە دادگای پێداچوونەوەدا حوکمەکەیان بۆ ٧ ساڵ و ٦ مانگ کەم کرایەوە، بەڵام تاکوو ئێستا هیچیان مافی مەرەخەسیان پێ نەدراوە.





0

رژێمی ئێران رێگەی بە پزیشکان نەداوە، هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کۆمار بدەن
وردەکارییەکانی چواردەیەمین کۆنگرەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەنتەری شاڕی رەفەح لە ئان و ساتدایە
کەماڵ خەرازی: ئێران توانای دروستکردنی چەکی ئەتۆمی هەیە
فەرزاد کەمانگەر، لە دوو توێی نامەکانیدا
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: کۆتایی بەو شەڕە لەدژی ژنان بهێنن