Weather widget for website

بەپەلە...وردەکاری هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

19.04.2024 13:50:44
بەپەلە...وردەکاری هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران


سەر لەبەیانی ئەمرۆ هەینی بە کاتی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ یەکەمجار بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکا بە کەنالی سی ئێن ئێنی وڵاتەکەی راگەیاند کە ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر هەندێک ئامانج لەناو خاکی ئێران کردووە، ئەگەرچی لایەنی ئیسرائیلی هەر لەسەرەتاوە بە فەرمی قسەی لەسەر نەکرد، بەڵام هەر زوو وردەکاری هێرشەکە لەزۆربەی میدیاکانی جیهان بڵاوکرایەوە.

هەر زوو راگەیاندنەکانی ئێران ناراستەوخۆ ئەو هێرشەیان پشتراست کردەوە، سەرەتا هەواڵدەری تەسنیمی سەر بە سوپای پاسداران رایگەیاند کە لەئاسمان بنکەیەکی سەربازی ئیسفەهان تەقە لە هەندێک درۆنی بچووک کراوە، بەڵام ناتوانن هێرشی موشەکی پشتراست بکەنەوە. دواتر لەمیدیاکانی ئێران و بەرپرسانی ئەو وڵاتە هەوڵی ئەوەیان دا کە هێرشەکە زۆر لەقەوارەی خۆی بچووکتر نیشان بدەن و وردەکاری زۆرتریان بڵاونەکردەوە. بەڵام بەپێی گرفتە ڤیدیۆیەکان کە تایبەت بۆ رۆژهەڵات نیوز نێردراون، دەریدەخات کە تەقینەوەکان لەو بنکە سەربازییەی ئیسفەهان گەورەو کاریگەر بووە.

دواتر ماڵپەری نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکا لەسەر زاری سێ بەرپرسی ئێرانی پشتراستی کردەوە، کە هێرش بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی ئێران لە ئیسفەهان و نزیک لە بنکەیەکی ئەتۆمی کراوە. ئەرتەشی ئێرانیش رایگەیاند کە سیستەمی دژە موشەکیان تەقەی لەهەندێک درۆنی بچووک کردووە، لەگەڵ ئەوەی ئیسرائیل هێرشەکەی وەئەستۆ نەگرتووە، بەڵام نیۆیۆرک تایمز ئاشکرایکرد کە هێرشەکە بە موشەک و درۆن لەناو خاکی ئیسرائیلەوە و بە فرۆکە بۆ سەر ئێران کراوە.

رۆژنامەی یەدعووت ئاخرونوتی ئیسرائیلی لە راپۆرتێکدا رایگەیاند کە ئامانجی هێرشەکە بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی سوپای پاسداران بووە، هێرشەکەش بەشێوەیەک کراوە کە ئیمکانی کۆنترۆڵ کردنی هەبێت، بۆ ئەوەی کاردانەوەیەکی ئەوتۆی ئێرانی لێبکەوێتەوە. ماڵپەری جورزالم پۆستی ئیسرائیلیش لە راپۆرتێکی ورددا رایگەیاند کە هێرشەکە پەیامێکی ئیسرائیل بووە، کە بە ئێران بڵێت کە دەتوانێ بنکە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە بکاتە ئامانج. بەپێی زانیارییەکانی ئەو ماڵپەرە ئیسرائیل ٩ ئامانجی ئێرانی کردووەتە ئامانج. جورزالم پۆستیش پشتراستی کردەوە کە هێرشەکە بەمووشەک و لەرێگەی فرۆکەی ئێف ٣٥ کراوە. 

ماڵپەری بلومبێرگی ئەمریکاش رایگەیاند کە ئیسرائیل دوو رۆژ پێشتر کۆشکی سپی ئاگادار کردبوویەوە، کە دەیانەوێ لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا هێرش بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئێران بکەن، لەگەڵ ئەوەش کەناڵی ئێن بی سی ئاشکرایکردووە کە ئەمریکا دەستی لەو هێرشەی دەگوترێ ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانی کردووە، نەبووە. لەگەڵ هەمووی ئەوانەش هەواڵدەری رۆیتەرز لەسەر زاری ژمارەیەک سەرچاوەی ئاگادار رایگەیاندووە کە ئێران نایەوێ وەڵامی ئەو هێرشە بداتەوە.

ئەو بنکە سەربازییەی کە لە ئیسفەهان کراوەتە ئامانج، یەکێک لە گرنگترین بنکە سەربازییە ئاسمانییەکانی ئێرانە، زۆربەی فرۆکە شەڕکەرەکانی ئێران لەوێ جێگیر کراون و، کۆگایەکی گەورەی مووشەکی لێیەو لە بنکەیەکی ئەتۆمی گەورەی ئێرانیش نزیکە. گرنگییەکەی بەشێوەیەکە کە سیستەمی دژە موشەکی ئێس ٣٠٠ لەوێ جێگیر کراوە، کە پێشکەوتووترین سیستەمی دژە مووشەکی ئێرانەو دروستکراوی رووسیایە.





0

کرێکارانی رۆژهەڵات ماف هیچ، کاریشیان نیە
هێڵی ئاژاوە..چۆن نەیارانی ئەمریکا یەکدەگرن بۆ هەڵوەشاندنەوەی نەزمی جیهانی
کەیوان رەشووزادە لەدۆخێکی خراپی تەندروستیدا، لەمانگرتن لەخواردن بەردەوامە
ئەمیر کەریمی و پەیمان ڤیان وەکوو هاوسەرۆکی پژاک هەڵبژێردران
کۆریدۆرەکان، ئامرازەکانی ئیمپریالیزمی تورکیا
راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لەئێران بەرەو کاڕەساتی مرۆیی دەروات