Weather widget for website

جەیشوڵعەدل دەڵێ زیاتر لە ٢٠٠ چەکداری سوپا و هێزە ئینتزامییەکانیان کوشتووە

05.04.2024 10:45:25
جەیشوڵعەدل دەڵێ زیاتر لە ٢٠٠ چەکداری سوپا و هێزە ئینتزامییەکانیان کوشتووە



گروپی جەیشوڵعەدل دەڵێ زیاتر لە ٢٠٠ چەکداری ناوەندە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێرانیان کوشتووەو هەڕەشەی بەردەوامبوون لە زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانیان لەدژی ئێران دەکەن، لەبەرامبەردا راگەیاندنەکانی ئێران دەڵێن ١٨ چەکداریان کوژراوەو توانیویانە هێرشەکانی جەیشوڵعەدل کۆنترۆڵ بکەن.

دوا نیوەرۆی رۆژی چوارشەممە ١٥ی خەرمانان گروپی جەیشوڵعەدل هێرشی کردە سەر چەندین بنکەی سوپای پاسداران و هێزە ئینتیزامییەکانی ئێران لە شاری چابەهار و راسک لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان. شەڕو تێکهەڵچوونەکان هەتا دوا نیوەرۆی رۆژی دواتر بەردەوام بوو، لەو ٢٤ کاتژمێر شەڕەدا جەیشوڵعەدل لە راگەیاندنێکدا ئاشکرایکرد کە نزیکەی ٢٠٠ چەکداری سەر بە ناوەندە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێرانیان کوشتووە، لەبەرامبەردا راگەیاندنەکانی ئێران باس لە کوژرانی ١٨ ئەندامی سوپا و نیروی ئینتیزامی دەکەن. 
جەیشوڵعەدل لەگەڵ دەستپێکی هێڕشەکان رایگەیاند کە دەستیان بە زنجیرە ئۆپەراسیۆنێک لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە، دوای ئۆپەراسیۆنەکەش لە راگەیاندنێکی تێروتەسەڵدا جەیشوڵعەدل وردەکارییەکانی هێرشەکان و ئامانجی ئەو کارەشی روونکردەوە، ئەو گروپە چەکدارە رایگەیاند کە لە هێرشەکاندا نزیکەی ١٦٠ چەکداریان بەشدار بوونە، کە هەندێکیان فیدایی بوونەو بەشێکیش لەلایەن خەڵکی خۆجێی ناوچەکە پشتیوانی کراون. لەراگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە سەروو ٢٠٠ کەسیان کوشتووەو هەندێک لەو کوژراوانەش رژێم خۆی لەخۆیانی کوشتووە، کە چوونکە ئامادە نەبوونە کە تەقە لە ئەندامانی جەیشوڵعەدل بکەن. 

سەبارەت بە ئامانجی ئەو هێرشانەش جەیشوڵعەدل رایگەیاندووە کە  ئەوە وەکوو کاردانەوەیەک لەهەمبەر سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هێنانی ٧ ملیۆن شیعە مەزهەب بۆ ئەو ناوچەیەو گۆرینی پێکهاتەی وڵاتەکەیانە. ئەوان دەڵێن رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێ لەرێگەی پرۆژەی رێگەی بازرگانی مەکران خەریکی گۆرینی دیمۆگرافیای پارێزگای سیستان و بەلووچستانەو ئەوانیش رێگە بەو پرۆژەیە نادەن. هەربۆیە هۆشداری ئەوەیان داوە کە لە پێناو نەتەوەو ئایین و خاکەکەیان لە چالاکییە سەربازییەکانیان لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام دەبن.

0

هێڵی ئاژاوە..چۆن نەیارانی ئەمریکا یەکدەگرن بۆ هەڵوەشاندنەوەی نەزمی جیهانی
کەیوان رەشووزادە لەدۆخێکی خراپی تەندروستیدا، لەمانگرتن لەخواردن بەردەوامە
ئەمیر کەریمی و پەیمان ڤیان وەکوو هاوسەرۆکی پژاک هەڵبژێردران
کۆریدۆرەکان، ئامرازەکانی ئیمپریالیزمی تورکیا
راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لەئێران بەرەو کاڕەساتی مرۆیی دەروات
سۆلین یوسف دەرهێنەری فیلمی "براوە بە"