30 . بەفرانبار . 2725
سەرەکیهەواڵوتاروتووێژھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژووکەڵتوورسپۆرتکورتە هەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

٦٦ کەس بەهۆی رێورەسمەکانی نەورۆز دەستبەسەرکراون

٦٦ کەس بەهۆی رێورەسمەکانی نەورۆز دەستبەسەرکراون
13 . خاکەلێوە . 2725

ئەولا ەندەبریندارەکەی من
عەتا نەهایی
نرخ: 11,76 €
بەردەستە: 1,00

لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا ٦٦ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکراون، کە ٦ کەسیان منداڵ ومێرمنداڵن.


رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەراپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا ٦٦ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون، بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز زۆربەی دەستبەسەر کراوەکان بەهۆی بەشداری لە رێورەسمەکانی نەورۆز بووە.

لەو ٦٦ کەسەی کە دەستبەسەر کراون، ٣٣ کەسیان هی پارێزگای ورمێ، ٣٢ کەسیان هی پارێزگای سنە، ٢ کەسیان لە پارێزگای ئیلام و کەسێکیش لە پارێزگای کرماشان دەستبەسەر کراون. ژمارەیەکیان بەر لە دەستپێکی رێورەسمەکانی نەورۆز و بۆ رێگریکردن لە بەرێوەچوونیان بووە، ژمارەیەکی زۆریش دوای بەشداریکردنیان لە رێورەسمەکانی نەورۆز بووە.

هاوکات لەو ژمارە دەستبەسەر کراوە، ٦ کەسیان منداڵ و مێرمنداڵ بوونەو تەمەنیان لە ژێر ١٨ ساڵی بووە.