18 . بەفرانبار . 2725
سەرەکیهەواڵوتاروتووێژھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژووکەڵتوورسپۆرتکورتە هەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

نۆژین: بۆ پشتیوانی باشووری رۆژهەڵات دەبێ هەنگاوی کردەوەیی بهاوێژین

نۆژین: بۆ پشتیوانی باشووری رۆژهەڵات دەبێ هەنگاوی کردەوەیی بهاوێژین
15 . بەفرانبار . 2725

شەمەندەفەری شکاو

نرخ: 3,97 €
بەردەستە: 1,00

رێخکراوی نۆژین کە بنکەی سەرەکی لە شاری سنەیە، لە راگەیاندراوێکدا پشتیوانی لە راپەڕینی خەڵکی کرماشان و ئیلام دەربڕیوەو دەڵێ هاتنە مەیدانی خەڵکی باشووری رۆژهەڵات وێستگەیەکی مێژووییەو دەکرێ وەکوو رۆنسانسی ڕزگاریخوازی ناوببرێت.

دەقی راگەیاندراوەکە:
"باشووری ڕۆژهەڵات و وێستگەیێکی مێژوویی"

ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازانەی خۆیدا وێڕای بەردەوامیی خەبات و ڕاپەڕینەکانی تووشی چەندین ئاستەنگ و لەمپەر بووەتەوە کە کاتی گەیشتن بە دەستکەوتەکانی نەتەوەی کوردی لە گشت کوردستاندا بۆ نادیار هەڵپەساردووە.
ئایین، زاراوە، جوگرافیا، نەبوونی گوتارێکی یەکانگیر کە توانای یەکخستن و ڕێکخستنی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی هەبێت و شەرمی مێژوویی کە خۆی خزاندووەتە نێو دەروونی کۆمەڵگا و ڕێکخستنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بە ئاکام نەگەیشتنی بزاڤی ڕزگاریخوازانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە بە درێژایی سەدەی ڕابردوو بەردەوام و زیندوو بووە. بەڵام ئەم هۆکارانە بە تەنیا ناتوانن هۆی دواکەوتوویی و نەگەیشتنی کوردستان بە ئامانج و ئاکامەکانی بزاڤەکەی بن ، دەستێوەردان و ئەندازیاریی داگیرکارانەی دەسەڵاتی ئێرانی لە کوردستان بووەتە هۆی بەردەوامیی مێژوو و مێژوویێکی بەردەوامی ڕاپەڕین و ڕاوەستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەدەی ڕابردوودا. هەڵکەوتەی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، جوگرافیایی ڕۆژهەڵات و دوو کەرتبوونی ئەم بەشەی کوردستان لە هۆی دەستێوەردانەکانی دەسەڵاتی ئێرانییەوە بوو بە هۆکاری دابڕانی باکوور و باشووری ڕۆژهەڵات لە یەکتر و دوورکەوتنەوەی ڕێژەیی گوتاری ئەم دوو ناوچەیەی ڕۆژهەڵات و هاتنەئارای هەندێ خوێندنەوەی دەرەکی و نێوخۆیی سەبارت بە نایەکانگیری و پەرتەوازەیی مێژوویی و تەنانەت گومان لە بنەماکانی نەتەوەبوون و بەرچاوگە و چارەنووسی هاوبەشی ناوچە جیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بیچمگرتنی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان، ڕفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان، دەسپێکردنەوەی چەندڕەهەندیی خەباتی ڕۆژهەڵات، بەهاناوەچوونی بوومەلەرزە و لافاولێدراوانی باشووری ڕۆژهەڵات لە لایەن جەماوەری ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، ڕاپەڕینی ژینا، وشیاریی جەماوەر و دەستەبژێری ڕۆژهەڵات و ... بوون بە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەندازیارییەکانی داگیرکەری ئێرانی و ڕۆحی نەتەوەیی بوو بە ڕۆحی سەردەم و خەونی ڕزگاری بوو بە خەونێکی هاوبەش کە ئاکامە بەرهەست و بەرچاوەکانی لە ڕاپەڕینی ژینا و نەورۆزەکان و بۆنەکاندا خۆی نواند.

سەرهەڵدانەوەی ڕاپەڕین لە زستانی ۲۷۲۵دا و هاتنە مەیدانی خەڵکی باشووری ڕۆژهەڵات وێستگەیێکی مێژووییە کە دەکرێت وەکوو ڕۆنسانسی ڕزگاریخوازی ناو ببردرێت و داینامۆیێک بێت بۆ هەنگاوێکی مەزن، بەرین و جەماوەری. ڕۆنسانسێک کە بە هۆی ڕاپەڕینی "بندەست"ی چەندقاتەوە دەتوانێ گەورەترین هێزی هەبێت و ئاگاداری لەم هێزە لە لایەن دەسەڵاتی ئێرانییەوە بووەتە هۆی سەرکوتێکی دڕندانە و بێ بەزەییانە کە تێیدا دەیان کەس لە کوردستانیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریندار و شەهیدکران. سەرکوتێک کە وەبیرهێنەرەوەی سەرکوتەکانی قەساوی لوڕستان و نژیارڤانی دەسەڵاتی داگیرکەری ئێرانی ڕەزاخانی پاڵەوییە. ئاگامەندی لەم وێزگە مێژووییەی ڕۆژهەڵات و بەهاناچوونەوەی خەڵکی باشووری ڕۆژهەڵات دەبێتە هۆی چەسپاندنی یەکانگیریی نەتەوەیی و هاویشتنی هەنگاوێکی مەزن کە گەڕانەوەی نابێت. بۆیە پێویستە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی پێشگرتن بە دەروونی بوونەوەی فەرهەنگ و گوتارێکی دەرەکی پشتیوانیی هەمەلایەنەی خۆیان بۆ خەڵکی باشووری ڕۆژهەڵات دەرببڕن و هەنگاوی کردەوەیی بهاوێژن.

ڕێکخراوەی نۆژین
۱۵ی بەفرانباری ۲۷۲۵ی کوردستانی