13 . خەزەڵوەر . 2725
مالەوەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techفرۆشگەسەبەتە 0

سەرلەک بۆچی کوژرا، ئەمرۆ لە بەخاکسپاردنی چی روویدا؟

سەرلەک بۆچی کوژرا، ئەمرۆ لە بەخاکسپاردنی چی روویدا؟
12 . خەزەڵوەر . 2725

کوردی بخوێنین 1

Preis: 4,78 €
Verfügbar: 1,00

تەرمی ئومید سەرلەک لە شاری ئەلیگودەرزی پارێزگای لورستان بەخاکسپێردرا، بەشداربووان درووشمیان دژی عەلی خامنەیی وتەوە، ئەو گەنجە بەهۆی سووتاندنی وێنەی خامنەیی لەژێر ئەشکەنجەی سوپای پاسداران کوژرا.

سەر لەبەیانی رۆژی یەکشەممە ١١ی خەزەڵوەر تەرمی ئۆمێد سەرلەک لاوێکی خەڵکی ئەڵیگودەرزی سەر بە پارێزگای لورستانیان لە دەورووبەری ستادیۆمی "ئەرسەڵان گودەرزی"٠ی دۆزرایەوە، دوای دۆزینەوەی تەرمەکە عەلی ئەسەدوڵڵاهی فەرماندەی ئینتزامی ئەڵیگودەرز بەبێ ئەوەی ناوی کوژراوکە بهێنێت، رایگەیاند ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە، بە چەک خۆی کوشتووە.

بەر لە کوژرانی ئۆمید سەرلەک، ئەو گەنجە ڤیدیۆییەکی لەخۆی بڵاوکردبوویەوە کە تێیدا وێنەی عەلی خامنەیی رێبەری ئێران دەسووتێنێت، دوای ئەوە ئۆمێد دەستبەجێ دەستبەسەر دەکرێت و لەلایەن حەفازەت ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران بە دڕندانەترین شێوە ئەشکەنجە دەدرێت.

دوای ئەو ئەشکەنجەدانە ئۆمێد سەرلەک ئازاد دەکرێت، بەڵام دواتر ئێوارەی رۆژی یەکشەممە تەرمی ئەو گەنجە لە دەورووبەری ستادیۆمی "ئەرسەڵان گودەرزی" دەدۆزرێتەوە و دەمانچەیەکیش لە تەنیشتی دانراوە. هەر بە هۆی ئەو دەمانچەیە بەرپرسانی رژێم لەو پارێزگایە رایانگەیاندووە کە ئەو ئومێد خۆکوژی کردووە.

بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی شاری ئەڵیگودەرز و بەرکاهێنەران لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان لە گیان لەدەستدانی ئومێد سەرلەک بەگومانن، هەندێک ناسراو و شایەتحاڵی ئەو گەنجە دەڵێن ئومێد لەژێر ئەشکەنجەی سوپای پاسداران کوژراوەو دواتر بەمشێوەیە سیناریۆیان بۆ درووستکردووە، بۆ ئەوەی کاردانەوەی لێنەکەوێتەوە.

لەگەڵ ئەوەش‌ ئەمرۆ لە رێورەسمی بەخاکسپاردنی ئۆمید سەرلەک-دا بەشداربووان دروشمیان لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران و عەلی خامنەیی وتەوە، لە بەشێک لەو ڤیدیۆیانەدا کە لە سوشیاڵ میدیادا بڵاوکراوەتەوە، ئامادەبووان باس لە کوژرانی ئۆمید سەرلەک لەژێر ئەشکەنجەی سوپای پاسداران دەکەن.