جۆن بۆڵتۆن راوێژکاری پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا سەرچاوە: independentarabia گومانی تێدانیە، جیهان لەو کاتە نزیک دەبێتەوە، بۆ ئەوەی بزانێ ئێران جارێکی‌تر بە لێزانی لە دانووستاندنەکان سەرکەوتوو دەبێت و لەسەر پرۆگرامە ئەتۆمییەکانی خۆی دەمێنێتەوە، ئەوەش هاوکات لەگەڵ ئەوەی سەبری سیاسەتمەدەرانە رۆژئاواییەکان سنووردارە. له پێنجى ئه‌م مانگه دۆناڵد تره‌مپ گوتى، ئێران به ئه‌نقه‌ست له دانوستاندنى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان خۆى دواده‌خات. ئه‌و واده‌یه‌ش كه عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى باڵا دیارى كردووه دوو مانگه خه‌ریكه ته‌واو ده‌بێت. ساتى بڕیاردان نزیك بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كى روون نییه تره‌مپ كامه ئاراسته ده‌گرێته‌به‌ر. ئایا رازى ده‌بێت به‌وه‌ى ئیسرائیل له‌ڕووى سه‌ربازییه‌وه له دژى پرۆگرامى ئه‌تۆمى ئێران بێته ناو بابه‌ته‌كه‌وه، جا به ته‌نیا بێت یانیش به هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا؟ یانیش ئه‌وه ده‌بێت كه وۆڵ ستریت به "TACO" ده‌ناسرێت، ئه‌مه‌ش كورتكراوه‌ى (Trump Always Chickens Out) واته تره‌مپ هه‌میشه پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه. یانیش به‌شێكى نوێ ده‌بینین؟ له واقیعدا تا ئێسته ته‌نانه‌ت تره‌مپیش وه‌ڵامێكى روونى نییه. تره‌مپ گره‌و له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات رێككه‌وتنێكى ئه‌تۆمى پێشكه‌ش ده‌كات، باشتره له رێككه‌وتنه نه‌نگییه‌كه‌ى باراك ئۆباما له ساڵى 2015، به‌ڵام ئه‌مه قومارێكى سیاسیى ناوخۆییه و پڕییەتی لە مەترسی. قبووڵكردنى تره‌مپ به رێككه‌وتنێك له ناوه‌ڕۆكدا وه‌ك رێككه‌وتنى ئۆباما بێت كه تواناى ئێران بۆ پیتاندنى یۆرانیۆم بهێڵێته‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و پێشكه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ى كه ئێران له دواى رێككه‌وتنه‌كه‌وه تا ئێسته به‌ده‌ستى هێناوه. ئه‌مه‌یش وا ده‌كات سیاسه‌ته‌كه‌ى تره‌مپ له به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌كانى ئاشكرا بێت. ئه‌گه‌ر رێگه به ئێران بدات له پیتاندنى یۆرانیۆم به‌رده‌وام بێت، جا به هه‌ر رێكارییه‌ك بێت و ئه‌گه‌ریش رێكارییه‌كان خه‌سڵه‌تێكى نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌وا بانگه‌شه‌ى تره‌مپ بۆ چاكتربوون له ئۆباما و كپكردنى كرده‌نى خواسته ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران، یه‌كسه‌ر ئاشكرا ده‌بێت و ساخته‌ییه‌كه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت. مه‌ترسیى پاشگه‌زبوونى تره‌مپ له به‌رده‌م ئێران هه‌میشه بوونى هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ریش به زاراوه‌ى "كاتى" یان"سنووردار"یش هه‌ر جوانكارییه‌كى تر‌ى بۆ بكرێت. رێككه‌وتنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى ناڕێك رازانراوه‌ته‌وه، جۆرێك له گومراكردنى راشكاوانه‌یه. زوو یان دره‌نگ ئاشكرا ده‌بێت، ئه‌و كاته‌ش تره‌مپ باجێكى سیاسیى گه‌وره و درێژخایه‌ن ده‌دات. په‌رۆشى تره‌مپ بۆ رێككه‌وتنێك ته‌نانه‌ت واى له كۆمارییه‌كانى كۆنگرێسیش كردووه یه‌ك داوایان هه‌بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌وان له‌سه‌ر زۆربه‌ى بابه‌ته‌كان ناكۆكن، به‌ڵام ئه‌مجاره داوایه‌كى رۆشنیان هه‌یه: له هه‌ر بارودۆخێك بێت نابێت پیتاندنى یۆرانیۆم بكرێت. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى تره‌مپ چه‌ندان جار دووپاتى كردووه‌ته‌وه، نایه‌وێ هێز به‌كار بهێنێت، كه‌چى ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ى ئه‌و بۆ خۆى له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه دایناوه، له‌گه‌ڵ پێدراوه سیاسى و سه‌ربازییه‌كانى تر، وا ده‌كات هیچ بژارده‌یه‌كى راسته‌قینه‌ى نه‌بێت. له‌و باره‌دا راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌وانه‌ى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وتن، به هێمنى له پشت په‌رده‌وه ئاسانكاریى بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنى ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌كه‌ن. حاڵه‌ته‌كه وایه ئه‌گه‌ر پرسیار له وڵاتانى كه‌نداوى عه‌ره‌بى بكرێت، ئایا به‌لاتانه‌وه باشتره پرۆگرامى ئه‌تۆمى ئێران به شێوه‌یه‌كى ئاشتییانه كۆتایى بێت؟ وه‌ڵامیان ئه‌رێنى ده‌بێت. به‌ڵام واقیع پرسیارێكى هه‌ستیارتر ده‌كات: ئه‌گه‌ر هیچ چاره‌یه‌ك نه‌بێت ته‌نیا ده‌بێت پێكدادان له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ین، ئایا باشتره ئه‌مه كه‌ى روو بدات، به‌ر له‌وه‌ى ئێران چه‌كى ئه‌تۆمى هه‌بێت كه شیاوى ته‌قاندن بێت، یان دواتر شه‌ڕه‌كه روو بدات؟ چى له نێوان ئێران و ئیسرائیل هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر به قووڵى بیر له بابه‌ته‌كه بكه‌ینه‌وه، وا ده‌رده‌كه‌وێت ته‌نیا یه‌ك وه‌ڵامى ماقووڵ هه‌یه، ئه‌گه‌ر وڵاتانى ئه‌نجوومه‌نى هاریكارى كه‌نداو ئاماده بن له ژێر سایه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌تۆمى ئێران بژین، یانیش بچنه ناو پێشبڕكێى چه‌كداركردن به‌ره‌و خاوه‌ندارێتیى ئه‌تۆمى، ئه‌وا ئه‌و وڵاتانه تازه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و به به‌راورد به ئێران زۆر دواكه‌وتوون. شتێكى ناكاو نییه كه سه‌ركرده‌ى وڵاتانى نیمچه‌دوورگه‌ى عه‌ره‌بى باس له نیگه‌رانى خۆیان بكه‌ن، له‌وه‌ى ئه‌وان ده‌بنه ئامانجى هێرشى تۆڵه‌ى ئێران، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له پرۆگرامى ئه‌تۆمى ئێران بده‌ن. به له‌به‌رچاوگرتنى دیدگه‌یه‌كى نامۆ و دوژمنكارانه كه به‌سه‌ر تێڕوانینى ئێران بۆ رۆژئاوا زاڵه، ئه‌و سه‌ركردانه له‌وه ده‌ترسن ببنه ئامانجى ئاگرى ئێران. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هه‌مان نیگه‌رانیى هه‌یه، له‌وه ده‌ترسێ هێزه‌كانى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بكه‌ونه به‌ر هێرشى راسته‌وخۆ. یانیش ئێران ده‌ستى كراوه‌تر بكات له پشتیوانى گرووپه تیرۆریستییه‌كان و تۆڕى تاوانكارى به‌كرێگیراو له ده‌ره‌وه‌ى خۆى، به‌ڵام ئیسرائیل پێویستى به مه‌زنده‌كردن نییه، تاران و بریكاره‌كانى له سه‌رووى هه‌موویانه‌وه حزبوڵا، كۆشش بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه ده‌كه‌ن به هه‌ر ئامرازێك بێت. به‌ڵام هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و كاردانه‌وانه‌ى ئێران ته‌نیا نابێت له‌وه قه‌تیس بكرێت ئاخۆ تاران چ رێكارییه‌كى ده‌بێت، ئه‌مه سه‌نگ و راستییه‌ك به هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران ده‌دات كه شیاوى ئه‌و بایه‌خه نین، به‌ڵكو به كردار له به‌رژه‌وه‌ندى ئێرانه. به‌ڵام له واقیعدا ئێران له كوده‌تاى ئیسلامى 1979وه تا ئێسته به‌و شێوه‌یه‌ى ئه‌مڕۆ له لاوازترین پێگه‌ى ستراتیجى نه‌بووه. بریكاره‌كانى وه‌ك گرووپه چه‌كداره‌كانى نموونه‌ى حه‌ماس و حزبوڵا، زه‌برى كوشنده‌یان پێگه‌یشتووه، هه‌رچه‌نده به ته‌واوى له‌ناو نه‌چوون. رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا كه‌وت، به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو حووسییه‌كان لاواز بوون، ئێران خۆیشی زیانى كاره‌ستابارى به‌ر ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی گه‌یشتووه كه مووشه‌كى بالیستى به‌رهه‌م ده‌هێنن. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش زیان به‌ر هه‌ندێك ره‌گه‌زى پرۆگرامى ئه‌تۆمى گه‌یشتووه. ئایا رژێمێك كه له حاڵه‌تێكى وه‌ها لاواز بژیت، ده‌توانێ به رێكوپێكى به‌ره‌نگارى چوار یان شه‌ش لایه‌نى نوێ ببێته‌وه؟ به‌تایبه‌ت ئه‌و له ناوخۆش ئاڵنگاریى ئه‌وتۆى هه‌یه هه‌ڕه‌شه له مانه‌وه‌ى ده‌كات. له ژێر رۆشنایى ئه‌و واقیعه، هێرشه‌كانى ئێران تا ئاستێكى زۆر پووچه‌ڵن. له‌به‌رئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیى ئه‌مه‌ریكا و كه‌نداو هیچ كاتێك وه‌ك ئێسته یه‌كانگیر نه‌بووه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات پێویست بێت ستراتیجى به‌رگرى و به‌ره‌نگارییان له دژى ئێران یه‌كبخه‌ن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى پاراستنى هێزه‌كانیان له چوارچێوه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له نێوانیاندا هه‌یه. زۆرن پێیان وایه ئیسرائیل هیچ جووڵه‌یه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه دژى پرۆگرامى ئه‌تۆمى ئێران ناكات بێ ره‌زامه‌ندیى راشكاوانه‌ى ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام ئه‌و باوه‌ڕه هه‌ڵه‌یه. ئیسرائیل له رووى جیۆگرافیاوه ده‌وڵه‌تێكى بچووكه وه‌ك سه‌نگاپوور و زۆربه‌ى وڵاتانى كه‌نداو. د‌رك به‌وه ده‌كات چه‌كى ئه‌تۆمى هه‌ڕه‌شه‌یه له بوونى، ته‌نیا چه‌ند بۆمبێكى ئه‌تۆمى ده‌توانێ به ته‌واوى ئیسرائیل له‌ناو ببات. له بارودۆخى هاوشێوه‌دا ئیسرائیل به ته‌نیا هه‌ڵسوكه‌وتى كردووه، ئه‌و له ساڵى 1981 كووره ئه‌تۆمییه‌كانى عێراقى كرده ئامانج، له ساڵى 2007 هێرشى كرده سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانى سووریا، هه‌روه‌ها له ساڵى 2024 هێرشى كرده سه‌ر شوێنێك كه پێوه‌ندیى به پرۆگرامى ئه‌تۆمى ئێران هه‌بوو، كه رۆژێك ئه‌و شوێنه نه‌كه‌وتبووه ژێر پشكنینى ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى، ئه‌ویش له بنكه‌ى سه‌ربازى بارشین بوو. له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كردن له بوونى كه ئێران ده‌ینوێنێ، ئیسرائیل هه‌ر شتێك ده‌كات كه به پێویستى ده‌زانێت، به چاوپۆشین له هه‌ڵوێسته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. به‌شێوه‌یه‌كى دیاریكراو بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ به ته‌واوى د‌رك به‌و په‌نده ئه‌مه‌ریكییه ده‌كات، "وا باشتره داواى لێخۆشبوو‌ن له خودا بكه‌یت، نه‌ك داواى مۆڵه‌تدان بكه‌یت". جا ئه‌گه‌ر ئیسرائیلیش جووڵه‌ى له دژى ئێران نه‌كرد، ئه‌وا ناتوانێ گله‌یى له كه‌سێك بكات ته‌نیا خۆى نه‌بێت.