نووسینی: دکتور بێهرووز چەمەن ئارا خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌که‌که دۆست و دژمن، لایه‌ندار و ڕه‌خنه‌گر، دوور و نزیکی هه‌موو تووشی سه‌رسوڕمان کردووه. دیاره من نه په‌یوه‌ندییه‌کی حیزبیم هه‌یه و نه‌ش لایه‌نداری ئه‌م لایه‌ن یان ئه‌و بهرهم به‌ڵام منیش پێم خۆشه له‌م دۆخه مێژوویییهدا ڕاوبۆچوونی خۆم وه‌کوو هاووڵاتییه‌کی کورد ده‌رببڕم. له کاتی ده‌رکردنی به‌یاننامه‌ی کۆتاییی خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌که‌که من له ئامه‌د بووم و چالاکیی دامه‌زراوه فه‌رمی و سیاسییه‌کانی شاره مه‌زنه‌که‌ی ئامه‌دم به چاو ده‌دی و تێگه‌یشتن و به‌رهه‌ڵه‌ستی ده‌سه‌ڵاتدار و خه‌ڵکی ئاسایی، له شاره‌داره‌وه هه‌تاکوو دهستفرۆشکی ئاسایی له بازاڕی سووری ئامه‌د، بۆم سه‌رنجڕاکێش بوو. دیاره ئه‌م حیزبه له سه‌رده‌مێکدا به‌دی هات که سه‌ردمه‌ی شه‌ڕی قورسی نێوان هێزه‌کانی چه‌پی شۆڕشگێڕ و ڕاستی ڕادیکاڵ بوو. زانکۆه‌کان، بزووتنه‌وه‌ی کریکاران و هه‌ندێ له ئه‌حزابی سیاسی له تورکیا لایه‌نداری ئایدیۆلۆژیای چه‌پ و و دژ به پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه بوون. په‌که‌که‌ش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه‌کوو باڵی کوردیی چه‌پی شۆڕشگێڕ، دژی پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه بوو و له بنه‌ڕه‌تدا پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌ی وه‌کوو درێژه‌ده‌ری سیسته‌می بورژوازی پێناسه ده‌کرد. واته په‌که‌که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سنووره‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باشوور جیا کردبووه‌وه و خۆی نه‌ک ته‌نیا پارێزه‌ری کورد به‌ڵکوو پارێزه‌ری مافی چه‌وساوه‌کان و بنده‌ستان، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی شۆڕشی چینایه‌تی پێناسه ده‌کرد. مودیلی کونفیدرالیزمی دیموکراتیک، وه‌ڵامی په‌که‌که به پرسی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌خۆییخوازیی کوردان له فۆرمی کلاسیکی خۆی واته باوه‌ڕ به پێکهێنانی یه‌ک ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له چوارچێوه‌ی سنووری دیاریکراو بوو. هاوسۆزی و هاودڵیی ئێمه‌ی کورد به تایبه‌تی کوردانی باوه‌ڕمه‌ند به مودیلی سه‌ربه‌خۆیی کلاسیک له‌گه‌ڵ په‌که‌که و ئۆجاڵان به تایبه‌تی له دوای دهستبهسهرگیرانی ناجوانمێرانه‌ی له کێنیا له ساڵی ٩٩ به تایبه‌تی له ناوچه په‌راوێزییه‌کانی گوتاری سیاسی (وه‌کوو ئیلام، کرماشان و هتد) زۆرتر بووه‌وه. هۆکاری ئه‌مه‌ش به‌شێکی ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ شه‌ڕی گوتاری له نێوان ئێرانی ئیسلامی و ترکیای لائیک له به تایبه‌تی له ده‌یه‌ی ٩٠، که له‌م به‌ستێنه‌دا گه‌ریلای کورد وه‌کوو قاره‌مانی دژه‌ی سیسته‌می گه‌نده‌ڵی بێ ئه‌خلاق و بێ به‌ها له ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمیی ئێران پیشان ده‌درا و هه‌واڵی شه‌ڕه‌کانی په‌که‌که و ترکیا، هه‌واڵی ڕۆژه‌فی فه‌رمیی ئێران بوو. من وای بۆ ده‌چم و له‌وانه‌شه هه‌ڵه بم، به‌ڵام به باوه‌ڕی من ئێمه‌ی کوردی خواروو زۆرتر له ڕێگای ده‌سگا ڕاگه‌یاندنییه‌کانی ناوخۆی ئێرانه‌وه له‌گه‌ڵ په‌که‌که ئاشنا بووین و ئینجا به‌ره‌به‌ره له‌گه‌ڵ خودی ئه‌و حیزبه‌دا په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆمان وه‌رگرت. ئه‌مه به‌و واتایه‌یه که لانیکه‌م، ئێمه به پێش-تێگه‌یشتنی خۆمانه‌وه چووینه پیریی په‌که‌که‌وه له کاتێکدا په‌که‌که و تێگه‌یشتنی ئێمه هاوتا نه‌بوون. له مێشکی ئێمه‌دا گه‌ریلا، گه‌ریلای نیشتمانی کوردستانه و باوه‌ڕمه‌نده به پێکهێنانی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ له سنووری کوردستان، واته ئێمه هێشتا له سنووری ناسیۆناڵیزمی کلاسیکی خۆمان بووین به‌ڵام ئێستا دڵمان گرێ درابوو به حیزبێکی چه‌پ به به‌رنامه و په‌یڕه‌و و پرۆگرامداری چه‌پی دژی ناسیۆناڵیزمی کلاسیکه‌وه. هه‌ر بۆیه، وێڕای هه‌وڵی سیسته‌ماتیکی په‌که‌که، له بنه‌ڕه‌تدا، ئه‌وه پرۆپاگاندای کۆماری ئیسلامی دژ به ترکیای لائیک بوو که هه‌ستی هاوسۆزیی خه‌ڵکی باشووری ڕۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ په‌که‌که ده‌بزواند. واته به پێچه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵه و دیموکراته‌وه، په‌که‌که له که‌متر له یه‌ک ده‌یه توانی به که‌ڵکوه‌رگرتن له بۆشایی گوتاری سیاسی کوردی، هاوسۆزی خه‌ڵک و هه‌ڵه‌ی تاکتیکیی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، جێی خۆی له باشووری ڕۆژهه‌ڵات بکاته‌وه و له خوارووترین شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵات، ئه‌ندامی چالاک وه‌رگرێ و خۆی به‌هێزتر بکاته‌وه. به پێچه‌وانه‌ی چینی پێشوو، ئێمه یه‌که‌م چین له دانیشتوانی ئه‌و شارانه بووین که ڕاسته‌وخۆ هه‌ڤاڵانی قه‌ندیلمان که به شێوه‌ی نهێنی ده‌هاتن، له شار ده‌بینی و کتێب و نامیلکهمان لێ وه‌رده‌گرتن. په‌که‌که‌ش بێ هه‌ڵه و بایاس نه‌بوو و زۆر جار له قسه‌کانی به‌رپرسان و وتهبێژانیانهوه ئاماژه‌گه‌لێک له سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد ده‌بیسترا که دڵخۆشکه‌ر بوو به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ڕاستییه ئه‌وه‌یه ئێمه هه‌ڵه تێگه‌یشتبووین و چاوه‌ڕوانییه‌کانمان له چوارچێوه‌ی تێگه‌یشتنی ئه‌وان نه‌بوون و مێژووش پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که ئه‌وان له سه‌ر هێڵی دیاریکراوی خۆیان ڕۆیشتوون و تاکوو کۆتا هه‌نگاو که هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆیان بوو له سه‌ر قسه‌ی خۆیان بوون و وه‌فایان به سه‌ر برد. به‌ڵام ئێستا چه‌ند خاڵی گرنگ که ده‌سکه‌وتی حاشاهه‌ڵنه‌گری ئه‌وانه: 1. کاریگه‌ریی ئیجگار گه‌وره‌ی له سه‌ر تێگه‌یشتنی کورد له خۆی هه‌بووه و هیچکات کورد ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا خۆئاگا نه‌بووه. 2. تواناترین حیزبی کوردی بووه له بڕینی هه‌موو سنووره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و توانیوه له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا یان بڕیارده‌ر بێت یان وه‌کوو کارتێکی گرنگ له کایه‌ی سیاسی و سه‌ربازی له‌به‌رچاو بگیردرێت. 3. به‌شداری سه‌ره‌کییه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی باشووری ڕۆژهه‌ڵات بۆ مه‌یدانی سیاسی کوردی. 4. کارگێڕی سه‌ره‌کی بووه له به‌دیهاتنی ڕۆژاوا وه‌کوو دیفاکتۆیه‌کی سیاسی و سه‌ربازی. 5. هێزێکی به‌رگر بووه که ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ هه‌رێمی کوردستانی پاراستووه. هه‌م له شه‌ڕی دژی ترکیا و هه‌م له شه‌ڕی دژی داعش جێی ده‌ستی دیاره. 6. ترکی کێویی کرده کوردی باکوور و کوردی باکووری کرده باکووری کوردستان. 7. پرسی کوردی نێونه‌ته‌وه‌یی کرده‌وه و به‌ستێنی بۆ به‌دیهاتنی حیزبێکی سیاسیی به‌هێز وه‌کوو ده‌م-پارتی ساز کرد که ئێستا وه‌کوو هێزی سێیه‌م له ترکیا دێته ده‌ژمار. 8. داینامیکێی حیزبی و سه‌ربازیی بوو که له هیچ یه‌ک له ئه‌حزابی کوردستانی ئه‌زموون نه‌کرابوون. بۆیه به باوه‌ڕی من، خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌که‌که ئه‌گه‌ر له به‌ستێنی مێژووی خودی ئه‌و حیزبه‌دا هه‌ڵبسه‌نگێندرێت، زۆر سروشتی و له جێگای خۆیدایه چۆنکه توانیویه‌تی به ئامانجه‌کانی خۆی گه‌یشتووه و ڕژیمێکی حه‌قیقه‌ت بۆ خۆی ساز داوه که دڵنیایه له دوای خۆی نه‌ک ته‌نها له به‌شێکی به‌رچاو له کۆمه‌ڵگای کوردی، به‌ڵکوو له حیزبێکی سیاسی و سیسته‌مێکی ئابووریی و میدیاییی زیندوودا ده‌مێنێته‌وه. چاوه‌ڕوانی ده‌که‌م له دوای ئه‌م هه‌نگاوه، لانیکه‌م چه‌ند گۆڕانکاری له به‌ستێنی سیاسی و قانوونی له ترکیا بێته ئارا که بریتین له: 1. ئازادکردنی چه‌ند ده هه‌زار زیندانیی سیاسی. 2. ئازادکردنی سه‌رۆک ئاپۆ، ده‌میرتاش و هاوڕێیانی. 3. سه‌رله‌نوێ داڕشتنی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ترکی و لابردنی نه‌ته‌وه‌ی ترک وه‌کوو ته‌نها نه‌ته‌وه‌ی ترکی. 4. به‌فه‌رمیکردنی زمانی کوردی. 5. لابردنی قهیوومییهت به شێوه‌ی قانوونی و پابه‌ندکردنی ده‌وڵه‌ت به بڕیاری خه‌ڵک به تایبه‌تی بۆ شاره‌وانییه‌کان. 6. کردنه‌وه‌ی ده‌رگای گه‌شه‌پێدان بۆ به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتیی ترکیا، ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی و که‌مکردنه‌وه‌ی هێزه عه‌سکه‌رییه‌کان له‌و ده‌ڤه‌رانه. هیوادارم ئێستا و له نه‌بوونی حیزبی په‌که‌که، ئه‌حزابی ڕۆژهه‌ڵاتی ههنگاوێکی بوێرانه بۆ یه‌کڕیزی له پێناو به‌ها به‌رزه‌کانی نیشتمان هه‌ڵبگرن و بۆشاییی به‌دیهاتوو به شێوه‌ی شیاو پڕ بکه‌نه‌وه و پشتی یه‌کتر بگرن. پێویسته ئه‌حزابی ڕۆژهه‌ڵاتی وانه وه‌رگرن و ڕوو بکه‌نه چینی مامناوه‌ندی کوردستانی و په‌یوه‌ندیی سیسته‌ماتیک ساز بکه‌ن هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی چڕ‌وپڕ و سیسته‌ماتێک له نێوان خۆ و ئه‌کادیمیسییه‌نه‌کان ساز بکه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌بێ ئاگادار بن که ئێستا پێوه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌حزاب، نه گوتاری چه‌پ و شۆڕشی چینه‌کان به‌ڵگوو «سه‌ربه‌خۆیی»ـی کوردستانه و ده‌بێ هه‌موویان په‌یوه‌ندی یان جیاوازیی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م پێوه‌ره یهکلاکهروهدا ڕوون بکه‌نه‌وه.