10 . گوڵان . 2726
سەرەکیهەواڵڕاپۆرتوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژوو کولتووروەرزشکورتەهەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

پڵانی سەربازی ئەمریکا دژی ئێران، گورزیی کۆتایی یان شکاندنی بنبەستی گفتوگۆکان؟

پڵانی سەربازی ئەمریکا دژی ئێران، گورزیی کۆتایی یان شکاندنی بنبەستی گفتوگۆکان؟
10 . گوڵان . 2726

بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەری ئەکسیۆسی ئەمریکی لەسەر زاری دوو سەرچاوەی ئاگادار، براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا - سێنتکام ئەمرۆ پێنجشەممە چەند پرۆژە پێشنیاری نوێ بۆ رووبەرووبوونەوەی ئێران بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە دەدات.

بەپێی راپۆرتەکە، ئەو هەنگاوە دەریدەخات کە سەرۆککۆماری ئەمریکا بەجیدی بەدوای دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە لەدژی ئێرانە. لەئەگەری دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە، دۆناڵد ترەمپ دوو ئامانجی هەیە. یەکەم: شکاندنی بنبەست لەگفتوگۆکان لەگەڵ ئێران. دووەم: لێدانی گورزی کۆتایی لەئێران بەر لە کۆتایی هێنانی فەرمی شەڕەکە.

پێشتر ماڵپەری ئەکسیۆس لەسەر زاری سێ سەرچاوەی ئاگادار ئاشکرایکردبوو، سێنتکام پلانێکی بۆ زنجیرە هێرشێکی کورت بەڵام بەهێز بەرامبەر ئێران ئامادە کردووە. بەپێی راپۆرتەکە، هێرشەکان بۆ سەر ژێرخانەکانی ئێران دەبێت، ئامانجی سەرەکیشی کۆتایی هێنان بە بنبەستی گفتوگۆکان و ناچارکردنی ئێران بۆ قبووڵکردنی داواکارییەکانی دۆناڵد ترامپە. ئاکسیۆس دووەم پلانی سێنتکامیشی ئاشکراکردووەو سەرچاوەیەک پێی راگەیاندووە، ئامانج لە دەستپێکردنەوەی هێرشە چاوەروانکراوەکان کۆنترۆڵکردنی بەشێک لە گەروی هۆرمۆزە، بە ئەگەری زۆر ئەو ئۆپەراسیۆنە پێویستی بە هێزی وشکانی و مارێنز دەبێت.

دۆناڵد ترامپ لەئێستادا گەمارۆدانی دەریایی ئێران وەکوو کارتی گوشار بەکاردەهێنێت، بەڵام ئەگەر تاران پاشەکشێ نەکات، دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەگەرێکی یەکجار زۆرە. پڵاندارێژەرانی ئەمریکا سەرقاڵی لێکدانەوەی کاردانەوە چاوەروانکراوەکانی ئێرانن لەئەگەری بەردەوامی گەمارۆ دەریاییەکەی ئەو وڵاتەن. هەربۆیە سەرچاوەیەک بە ئەکسیوس-ی وتووە، بە ئەگەری زۆر لە کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممەدا دێن کین، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکاش بەشدار دەبێت.