23 . سەرماوەز . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

بەهۆی ناکۆکییەکان لەگەڵ ئیسرائیل، هەناردەی نەوتی ئێران دابەزیوە

بەهۆی ناکۆکییەکان لەگەڵ ئیسرائیل، هەناردەی نەوتی ئێران دابەزیوە
15 . خەزەڵوەر . 2724

ئەمرۆ سێشەممە ١٦ی خەزەڵوەر هەواڵدەری رۆیتێرز لەسەر زاری ژمارەیەک کۆمپانیا ئاگادارو تایبەتمەند رایگەیاندووە کە لە دوو مانگی رابردوودا هەناردەی نەوتی ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
کۆمپانیای زانیاری کپڵێر ئاشکرایکردووە کە هەناردەی نەوتی ئێران لە یەک مانگی رابردوودا رۆژانە ٣٤٠ هەزار بەرمیل دابەزیوە. هاوکات کۆمپانیای راوێژکاری وزەی ڤۆرتکسا ئاشکرایکردووە لە یەک مانگدا هەناردەی نەوتی ئێران ١٦ ملیۆن بەرمیل بووە، لەکاتێکدا مانگی پێشووتری ٢٤ ملیۆن بەرمیل بووە.
هەردوو کۆمپانیاکە بە رۆیتێرزیان گوتووە، هۆکاری دابەزینی هەناردەی نەوتی ئێران ئەو ئاڵۆزیانەیە کە لەگەڵ ئیسرائیل هەیانە. رۆیتێرز دەڵێ ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە نەوتییەکانی ئێران هۆکاری سەرەکی دابەزینی هەناردەی نەوتی ئێران.