23 . سەرماوەز . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

عەبدوڵڵا موهتەدی بوویەوە سکرتێری کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

عەبدوڵڵا موهتەدی بوویەوە سکرتێری کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
14 . خەزەڵوەر . 2724

ئەمرۆ یەکشەممە ١٣ی خەزەڵوەر کۆنگرەی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کۆتایی بەکارەکانی هێنا و سکرتێر و ٢٨ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێدران.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز، بەر لەکۆنگرەکە عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بڕیارنامەیەکی لەگەڵ لیستێکی ئامادەکراوی بۆ کۆمیتەی ناوەندی رادەستی کۆنگرە کردبوو.
ئەندامانی لیستەکە کە دەنگی پێدراوەو ئێستا ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندین بریتین لە:
عەبدوڵڵا ئازەربار، ئۆمێد تاهیری و عادڵ محەمەدی، ئارام مودەریسی، عومەر ئیلخانیزادە، حەمید بەهرامی، دارا قورەیشی، ناسر چەورۆکە، هوشیار حەیدەری، ئەبووبەکر مودەرسی، کاکۆ عەلیار، بەختیار عەلیار، ئەعزەم قوبادی، ئیدریس عەبدی، ئیدریس کوڵاهدوزی، ئۆمید ئەحمەدزادە، ئیبراهیم کۆنەپۆشی، کاوە عەزیزی، موختار ئەحمەدی، عەلی رەنجبەر، سامان ریشەساحیب، کەریم تورجان، فەرزاد محەمەدی.
هاوکات پێنج ژنیش لە لیستەکەدا هەبوونەو ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کە بریتین لە: سۆهەیلا بابەک، کەوسەر فەتاحی، ناهید بەهمەنی، بێهجەت سەلیمی، جەمیلە رەحیمی.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز ئەو کەسانەی کە چاوەرێ دەکرا ببنە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی بەڵام لە لیستەکەدا نەبوونە، بەشێکیان برتین لە: ساڵح شەریفی، سەلاح بایزیدی، ئیبراهیم مینە شەم، جەماڵ ئەحمەدی و ئەحمەد باب و …
بە جێگری سکرتێریش ئەگەرچی پێشنیاری ئەوە هەبووە کە جێگر لە کۆنگرە هەڵبژێردرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی تەنیا عومەر ئیلخانیزادە ناوی هاتووەو رکابەری دیکە نەبووە، بڕیار دراوە کە جێگری سکرتێر لە یەکەم پلۆنیۆم هەڵبژێردرێت.