1 . خەزەڵوەر . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

٧ کورد کێبەرکێ بۆ کورسی پەرلەمانی ئورووپا دەکەن

٧ کورد کێبەرکێ بۆ کورسی پەرلەمانی ئورووپا دەکەن
20 . جۆزەردان . 2724


نزیکەی دوو ملیۆن کورد لە سەرتاسەری ئورووپا مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا هەیە، حەوت کوردیش خۆیان بەربژێر کردووەو دەیانەوێ ژمارەی کوردەکانی یەکێتی ئورووپا زیاد بکەن.

ئەمرۆ دوا رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتی ئورووپایە، هەڵبژاردنەکە سێ رۆژە بەردەوامە، ئەمرۆ کۆتا رۆژییەتی. لەهەموو ئورووپا ٤٠٠ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارە دەنگدەرە نزیکەی ٢ ملیۆن کەسیان کوردن. 


هەڵبژاردن لە ناو ٢٧ وڵاتی ناو یەکێتی ئورووپا دەکرێت، ئەو ٤٠٠ ملیۆن دەنگدەرەش دەیانەوێ ٧٢٠ کورسی ناو پەرلەمان دیاری بکەن، ئەمساڵیش کوردەکان دەیانەوێ پەرلەمانتاری زۆرتر رەوانەی پەرلەمانی یەکێتی ئوروپا بکەن، ئەگەرچی پێشوو ٢ کورد پەرلەمانتار بوونەو هەردووکیشیان هی پارتی سوسیال دیموکراتەکان بووە، ئەمساڵ ٧ کورد خۆیان کاندید کردووە.


کاندیدانی کورد بۆ پەرلەمانی ئورووپا:

دیانا غەفور لە پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێد لە باوکێکی باشووری کوردستان و دایکێکی رۆژهەڵاتی کوردستان

ئەڤین ئینجیر-سۆسیال دیموکراتی سوێد خەڵکی باکووری کوردستان

ئۆزلەم دەمیرەل-پارتی چەپی ئەڵمانیا خەڵکی باکووری کوردستان

ئیبراهیم بەنلی-یەکگرتووی دانیمارک خەڵکی باکووری کوردستان 

باریکان ئیسماعیل-مۆدرات- دانیمارک لە باوکێکی رۆژهەڵاتی کوردستان و دایکی خەڵکی رواندوزی باشوری کوردستان 

تەنەر گەنج- پارتی گەلی سۆسیالیستی دانیمارک لەباکوری کوردستان 

هەدیە تەمیز- چەپی ڕادیکاڵ- دانیمارک لە باکووری کوردستان

بەپێی یاسای هەڵبژاردنی یەکێتیی ئەورووپا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا هەموو پێنج ساڵ جارێک لە پێنجشەممەوە تا یەکشەممە دەکرێت، هەڵبژاردنی 2024 لە 27 وڵاتی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا لە ڕۆژی پێنجشەممە 6ی حوزەیران تاودەستیپێکرد، یەکشەممە 9ی حوزەیران تەواو دەبێت.


یەکێتیی ئورووپا چییە و چەند ئەندامی هەیە؟

یەکێتیی ئورووپا یەکێتییەکی سیاسی و ئابوورییە کە لە 27 وڵاتی ئورووپی پێکدێت. ئەندامەکانی بریتیین لە ئۆتریش، بەلژیک، کرواتیا، قوبرس، چیک، دانمارک، ئیتالیا، لاتڤیا، لیتوانی، لوکسەمبۆرگ، ماڵتا، هۆڵەند، پۆڵەند، پورتوگال، رۆمانیا، سلۆڤاکیا، سلۆڤینیا، ئیسپانیا و سوئێد. پایتەختی یەکێتی ئورووپا شاری بروکسلە کە لەهەمان کات پایتەختی وڵاتی بەلژیکە، بەڵام بارەگای پەرلەمانی یەکێتی ئورووپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرانسەیە.