1 . خەزەڵوەر . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

سێ وڵاتی ئورووپا نیگەرانی خۆیان لەهەمبەر ئێران گەیاندە ئەنجوومەنی ئاسایش

سێ وڵاتی ئورووپا نیگەرانی خۆیان لەهەمبەر ئێران گەیاندە ئەنجوومەنی ئاسایش
18 . جۆزەردان . 2724

بەریتانیا، فەرانسە و ئاڵمان وردەکاریی بڕیارنامەکەیان لەدژی ئێران بڵاوکردووەتەوەو داوایان کردووەو دەڵێن ئامانج زیادکردنی گوشارەکان بۆ سەر ئێران کە واز لە پیتاندنی یۆرانیۆم بهێنێت.



هەواڵدەری رۆیتەرز رۆژی پێنج شەممە دەقی نامەی سێ وڵاتی ئورووپایی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوکردەوە، هەر یەک لە وڵاتانی بەریتانیا، فەرەنسا و ئاڵمان لەنامەکەدا هاتووە، گوشارەکانیان بۆ سەر ئێران بۆ ئەوەیە پرسی ئەتۆمی ئێران بە شێوەی دیپلۆماتیک چارەسەر بکرێت و، هاوکات رێگریش لە گەرانەوەی گەمارۆکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران بکەن.


بەپێی راپۆرتەکەی رۆیتەرز، ئەو سێ وڵاتە لە نامەکەیاندا راستەوخۆ باسیان لە چالاککردنی میکانیزمی سنەپ باک نەکردووە، بەڵام ئاماژەیان بەوەداوە کە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ بڕیارنامەی ٢٢٣١ کۆتایی پێدێت، ئەوەش وەکوو هۆشدارییەک بۆ ئەوەی کە دەبێ بۆ چارەسەری پرسی ئەتۆمی ئێران پەلە بکرێت. چوونکە ئەگەر کاتی بڕیارنامەی ٢٢٣١ کۆتایی پێبێت، بەشێوەی ئۆتۆماتیک و بەپەلە سەرجەم گەمارۆکانی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ سەر ئێران دەگەرێنەوە.


بەریتانیا، ئاڵمان و فەرانسە لە نامەکەیاندا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەشیان بەوەداوە کە رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی شەست لەسەدی لەئێران بەرادەیەک زیادیکردووە کە خەریکە دەگاتە ئەو ئاستەی کە بەشی دروستکردنی سێ بۆمبی ئەتۆم دەکات.


هەر لەسەر ئەو نیگەرانیانەی وڵاتانی رۆژئاوایی، ئەنجوومەنی بڕیاردەرانی ئەژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بڕیارنامەیەکیان لەدژی ئێران پەسەند کرد، کە داوا لە ئێران دەکات بە پەلە وەڵامی پرسیارەکانی ئەژانس بداتەوەو رێگەش بدات کە پشکێنەرە بە ئەزموونەکان بگەرێنەوە ئێران بۆ ئەوەی پشکنین و چاودێری پرۆژە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە بکەن.