1 . خەزەڵوەر . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

ئەژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بڕیارنامەیەکی لەدژی ئێران دەرکرد

ئەژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بڕیارنامەیەکی لەدژی ئێران دەرکرد
16 . جۆزەردان . 2724

ئەنجوومەنی بڕیاردەرانی ئەژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بڕیارنامەیەکی لەدژی ئێران دەرکرد و داوای لەو وڵاتە کرد کە بەپەلە هاوکارییەکانی پەرە پێ بدات.
ئەمرۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی بڕیاردەرانی ئەژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆیدا دەنگی بە بڕیارنامەیەکدا کە داوا لە ئێران دەکات، رێگە بە پشکێنەرە بە ئەزموونەکان بدات کە بگەرێنەوە ئێران. هاوکات بڕیارنامەکەدا داوا لە ئێران دەکات بە پەلە وەڵامی پرسیارەکانی ئەژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بداتەوە.
رەشنووسەکە لەلایەن بەریتانیا، ئاڵمان و فەرەنسا ئامادە کرابوو، ٢٠ وڵات دەنگی ئەرێیان پێداوە، دوو وڵات دژی بوونەو ١٢ وڵاتیش دەنگی سپی یان مومتەنیعیان پێ داوە.